بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

ســەرسپێری ،جەوزشکنان

محەمەد مورادی
محەمەد مورادی


بە بڕوای یارسانەکان و بە گوێرەی دەفتەری پیرۆز بناغەی ئەم ئایینە بۆ پێش ئافراندای مرۆڤ، ئاسمان و زەمین دەگەڕێتەوە. لە ڕاستیدا مەرج و ھەبوونی ئایینی یاری  لە گێژەنی "ساجنار و دوڕدا" ھاوکات لەگەڵ ئافراندنی فریشتە نزدیکەکاندا بووە و چوارچێوە و خشتەی سەرەکیشی سەلمێنراوە. بە واتایەکی دیکە ھەمان سۆز و پەیمانی ئەزەلی پێکی دەھێنێت کە سەرەتا حەزرەتی حەق لەگەڵ نزدیکترین فریشتەکانیدا واژۆی لەسەر کرد؛ مەرجی کرداری ئەم پەیمانە کە لە لایەن حەقەوە سەپێنرا بەسەر فریشتەکاندا پێ ئەوترا "شەرت" و  وەرگیرانیشی لە لایەن فریشتەکانیشەوە بە " ئێقرار"  ناوبانگی دەرکردووە. ئەو یاسا و ڕێسایە کە لە نێوان مرۆڤ و خودادا لە سەردەمی دوڕ واژۆ کرا بە "بیا و بەسی ئەزەلی" ناوزەد کراوە کە ھەمان ڕێنوێنی مرۆڤە بەرەو یاسای یارسان و بەرگ گۆڕی و بەڕێوە بردنی حەفتاودوو دینە و ئاشکرا کردنی ئەم بیا و بەسە، لە سەردەمی حەقیقەت و پردیوەریدا لە پەیکەری مرۆڤی پاکدا ھەمان سەرسپێری یان "بیا و بەسی پردیوەرە" کە بە سەردەمی ساجناریش ناوبانگی ھەیە.
لە پاش ئافراندن ھەر کامێ لە پێغەمبەر و چاکسازەکان پلەیەک لە ئایینی یارییان بۆ ڕێنوێنی مرۆڤ ھەڵبژارد ھەتا ئەوەیکە لە پردیوەردا لە سەردەمێکدا سان سەھاک  سەری‌ھەڵدا و لووتکەی ئۆلی یاری ئاشکرا کرد.
بیا و بەس یانی سۆزدان و پەیمان بەستن لەگەڵ پیری حەقیقەتدا، و دەبێت بە زانایی بێت وەک چۆن کەلامی دەفتەری نەورۆز لە بڕگەیەکدا ئەفەرمێت:
سەر کێشام ئەو تۆی پەردەی تەریقەت
تاقی کردم دین دوونێ حەقیقەت
کەوایە پەیمان بە مەرجێکە زاناییت لە سەری ھەبێت تەواو ڕێک وپێکە. یان لە جێگەیکی دیکەدا ئەڵێت:
"یاران بەستشان بیایی وە جەوز"
وەک پێشتر وتمان بیا و بەسی ڕاستی بە شێوەی ئەمڕۆژی و لە جیھانی خاکیدا لە سەردەمی سان سەھاک لە جەمدا بە جەوز  بەڕێوە چوو و ھەرکەسیش ئەم نەریتە بە جێگە بێنێت بە فەرمی دەچێتە نێو دینی یارسانەوە و لەوە بەدواوە لەسەریەتی ڕێساکانی ئەو ئایینە بەڕێوە ببات.
لە دەفتەری دیوانە گەورە ھاتووە کەداوود مەڕەمۆ ئەفەرمێت:
"تا سەر نەسپاری کەردە وەلاوی
تا حەق نەشناسی دوور لە گشت لاوی"
تەنانەت حەوتەنیش سەریان سپاردووە بە پلەی یەکتر. سوڵتان مەڕەمۆ دەڵێت:
"وێم دادنێم سەر// وەر جە غوڵامان وێم دادەنێم سەر"
کەوایە بیا وبەس ھێندە گرنگ بووە کە تەنانەت حەزرەتی سوڵتانیش خۆی سەری سپاردووە و بەو ئاکامەش دەگەین کە درکەی سەرەکی شاڕێی حەقیقەت لە ڕوانگەی دەفتەرەوە سەرسپێریە.
لە کارە گرنگەکانی سوڵتان ئێسحاق جەوز سەر شکان یان  سەرسپێرییە بە بنەماڵەکان و تەواوی یارسانەکان بێ وەدەر کردن دەبێت سەرسپاری پیر و دەلیل ببن ھەتا ڕێچکەی ئایینی نەپچڕێت. منداڵ کاتێک لە دایک دەبێت پاش ناو لێنانی لە ڕێگەی باوک یان نوێنەرێکەوە نەریتی سەرسپێری بەڕێوە دەبەن بۆی و بۆ ئەم کارەش جەوز و دەسەسڕێک لەگەڵ نەوات و ھەنار کە نیازی پێ دەڵێن پێویستە و جگە لەمانە پارە، کاردێکی تیژ، کەڵەشێر و مەنێک برێنج و چارەکێ ڕۆنەکەرەش پێویستە. پاش فەراھەم کردنی ئەم پێویستیانە سەرەتا نیازەکە دەکەنە نێو قاپێک و جەوز و سکە و کاردەکە لە قاپێکی دیکە دەکەن؛ برینج و ڕۆن و کەڵەشێریش دەکوڵێنن و پاش بەڕێوە بردنی جەم، پیر و دەلیل ئامادە دەبن و ڕەسمی جەوز شکان یان سەرسپێری ئەنجام ئەدەن. ئیدی وەک وایە ناوکیان بە یارسانی بوون بڕی‌بێت کراوەتر بڵێم سەرسپێری ھەوێنی سەرەکی یارسانی بوونە.
محەمەد مورادی

07/15/2017 20:07:30 | 896 | Print Friendly and PDF