بابەتی زیاتر


خۆراکی هاوسەنگ
02/07/2020 16:50:42
سیاسه‌تی ئاسایشی خۆراک و ته‌ندرو‌ستی حکومه‌ت چیه‌؟
11/07/2019 21:49:14
چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی ریخۆڵەکوێرە
04/20/2019 13:16:48
نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی بکە
04/01/2019 15:46:25
چۆن نەخۆشی قەڵەوی چارەسەر بکەین؟
02/08/2019 17:44:04

خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆلێرا

د.فایق گوڵپی
د.فایق گوڵپی


نەخۆشی کۆلێرا نەخۆشیەکی مەترسیدارە،بە ھۆی میکرۆبی ڤیبریۆ کۆلیراوە مرۆڤ دوچاری ئەم نەخۆشیە دەبێت،لە رێگەی ئاوی ئالودەبو و خواردنی ئالودەوە میکرۆبەکە دەچێتە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤەوە،لە ناو ریخۆڵەدا ژەھرێک دەردەکات،ژەھرەکە کار لەسەر پەردەی ناوەوەی ریخۆلە دەکات و نەخۆش دوچاری سکچون و رشانەوەی دەکات.
ئەم نەخۆشیە لە رابوردودا زۆر بڵاو بوە،بەڵام بە ھۆی پێشکەوتنی ھۆکاری پاک کردنەوەی ئاوی خوارنەوەوە ،وەردورخستنەوەی پاشەرۆ لە سەرچاوەکانی ئاو و ئاودێری،وە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ نەخۆشیەکە ،نەخۆشیەکە تا رادەیەک کەم بۆتەوە .
نەخۆشی کۆلێرا لە وڵاتە دواکەوتوەکاندا یان لەو شوێنانەی شەر و ھەژاری ھەیە بلاودەبێتەوە،لە سەرەتای ئەمساڵدا بە ھۆی شەر و ئاوارەبون و ھەژاریەوە ،ئەم نەخۆشیە لە یەمەن بلاوبۆتەوە،ھەزاران کەسی یەمەنی دوچاری ئەم نەخۆشیەو بوون،سەدانیان گیانیان لە دەستداوە.
نیشانەی نەخۆشیەکە:
گرنگترین نیشانەی نەخۆشی کۆلێرا سکچون و رشانەوەیە،سکچون و رشانەوەکە سک ئێشەی لەگەڵدا نیە،رەنگی پیسایی نەخۆشەکە بەرەو ئاوی و سپی دەروات.
چارەسەری کۆلێرا:
چارەسەری سەرەکی ئەو نەخۆشیە وەرگرتنی مغەزیە لە رێگەی دەمارەوە( INTRVENOUSE) ،دبێت نەخۆشەکە بری پێویستی و ئاو کانزە رۆشتوەکانی وەربگرێتەوە،ھەروەھا ھەندێک دەرمانی ئەنتیبایۆتیک دژی میکرۆبەکە بەکاردەھێنرێت.
خۆپاراستن:
١.راگرتنی پاک و خاوێنی ئاو و خواردن.
٢.رێگری بکرێت میوە و سەوزەکان بە ئاوی زیڕاب ئاو بدرێن.
٣. دەست و دەمو چاو شتن دوای سەرئا و پێش نانخوارد.
٣.لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا ڤاکسین ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کە سەفەری ئەو ناوچانە دەکەن نەخۆشی کۆلیرای تێدا بڵاوبۆتەوە.ئەو ڤاکسینە ٦٥% بەرگری بۆ مرۆڤ دژی کۆلێرا دروست دەکات.
د.فائیق محەمەد گوڵپی
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
٢٩-٦-٢٠١٧

06/29/2017 19:30:08 | 1798 | Print Friendly and PDF