بابەتی زیاتر


چاکسازی راستەقینە
05/17/2020 18:25:17
بە روحی راگەیاندنکار و بە بەرگی پەرلەمانتارەوە
05/08/2020 11:27:16
ڕوانینێ له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری ئه مرۆى كوردستان
05/06/2020 16:17:47
بۆ پارتی و یەکێتی
05/01/2020 11:08:16
ئەرکی ئۆپۆزسیۆن
09/28/2019 15:50:45

دیالێکتیکی ئۆجەلان

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا



ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە "سەنتێز"ێک و ڕەدکردنەوەی حەتمیەتی کۆمەڵگای دەوڵەت و پلەداری ،و سەلماندنی ئەوەی کە تێزو دژە تێز یەکتر بەخێو دەکەن "بە پێچەوانەی دیالەکتیکی باو کە دەڵێت:دژەکان یەکتر لەناو دەبەن"بەشێکی بنچینەیی فەلسەفەی ئۆجەلانە. ئەو فەلسەفەیەی مرۆڤ بەبنەما دەگرێت و دەشێت ڕاسترین و شیاو ترینیان بێت،فەلسەفەی ئۆجەلان مرۆڤ بەبنەما دەگرێت لە بەر ئەوە واقیعی وبابەتی ترە ،فەلسەفەی ئۆجەلان تەنیا پشت بە ژیری زانستی نابەستێت ھەروەک و تەنیا پشت بەژیری سۆزداریش نابەستێ. لە بەر ئەوەیە کە ئەو مرۆڤەی تەنیا لەیەک ڕووە وە  خوێندنەوەی بۆدەکات بەمەحاڵی دەبینێت ، لەکاتێکدا مەحاڵبون تەسلیم بون بە قەدەر گەراییە و،ڕۆڵێک بۆعەقڵ نامێنێتەوە، کاتێک ئەفەندییەکان ئەم فۆڕمە دەوڵەت،سیاسەت، ژیان وەک قەدەرێکی ئیلاھی دەبینن پێویستە لەخۆیان بپرسن ئیشی سەر چییە؟جوینەوەی فەلسە فە، و میتۆلۆژیا چ سودێک بەئێمە دەگەیەنێت؟یاخود ئەگەر مێژوو لەسەر ھێڵێکی ڕاست دەڕوات و حوکمێکی ئیلاھییە  جگە لە ئاڵۆز کردنی کێشەکان ئیشی فەلسەفە و فەلسە فە کاری چییە؟ ئۆجەلان دیمو کراسی وەک پردێک دەبینێت بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی تر ،بەڵام نەک دیموکراسی دەوڵەت،یاخود دیموکراسی چینایەتی،بەڵکو لەفەلسە فەی ئۆجەلاندا گرنگی لە پێشینە دەدرێتە دیموکراسی ئینجا دەوڵەت. ئۆجەلان لە جیاتی دەوڵەت ،خۆبەڕێوە بەرێتی دیموکراتی وەک کۆتێزێک دەست نیشان دەکات ،ئەمەش واتای ئەوەی ڕۆڵی قڕکردن لەدەوڵەت دەستێنێتەوە. چونکە دەوڵەت وەک کونە ڕەشەکانی لێھاتووە لە کۆمەڵگادا ھەموو بەھایە کی کۆمەڵگا قوت دەدات و بۆتە ئامانج. لە لایەکی تر ئەفسانەی پێشکەوتنی ڕاستە ھێڵ ئاسای مێژوو پوچ دەکاتەوە  ئەمەش لەکار خستنی سیستەمی ھزری ڕۆژ ئاوایە کەپیشکەوتنی  بە شێوەی  ڕاستە ھێڵ ی کردۆتە حەتمییەتێک کە دەست بەردار بونی بۆنییە."
۲
ئۆجەلان دەڵێت" لەدیالێکتیکی پەرە سەندن  (زەمەنی ڕاگوزاری گیژاو) لەھەمو دیاردەیەک سەرھڵدەدات
 پێشکەوتنی گەورەی ئەم نێوەندە زەمەنییە دەکاتە ن پێویستییەکئەمەش واتا پێش کەوتنی ڕاستە ھێڵ ئاسا ھەڵوێستێکی میتافیزیکیە داتاشینێکی واتایی ھزرییە
لە ناو کۆمەڵگای مرۆدا ئەم نێوەندانە بەناو چەی قەیران بەناو دەکرێ ئاستی تێکۆشانی ئەو ھێزانەی بەھۆیەوە کاریگەردەبن چۆنیەتی ئەو پەرەسەندنە کۆ مەڵایەتییە دیاری دەکەن و ئەگەری دەرکەوتنی ژمارەیەکی زۆری سیستەمەکان ھەیە ھەر وەکو چۆن دەشێ بۆ پێشەوە بێ ئەگەر ھەیە بۆدواوە بێت "
  چەندە پڕو پاگەندە و لاف لێدانی زانستیانەی سیستەمی ھزری خۆرئاوا ھەوڵدەدات ئەم جۆرە لە پێشکەوتن وەک قەدەرێک بە مل مرۆڤایەتی دابدات بەڵام  ئەمە چەندە بڵێی چەواشەکارییە لەلایەک، و لەلایەکی تر ڕزگار نەبونە لەقۆناغەکانیی ھزری مرۆ ڤایەتی "میتۆ لۆژیاو میتا فیزیک" تەنھا کەمێک ڕازێنراوەتەوە و جوانکاری بۆکراوە،ئە گینا ئەگەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێشکەو تووە
" ئەم ھەموو شێتایە تییە چییە کە ئەنجام دەدرێت؟"ئەو دۆخەی کە مرۆڤایەتی تیایدا دەژی وەڵامێکە بۆ پڕو پاگەندەی پێشکەوتن ،بەواتایەکی تر دۆخی شێواوی زانستی کۆمەڵایەتی و دەستە پاچە بوون لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیە  ک و وەر چەرخاندنی دیاردەی مرۆڤ بون و کۆمەڵگا و نەگەیشتن بە زانستیترین  کۆتێز  و ڕزگارکردنی مرۆڤ لەقەدەر گەرایی لە دوحاڵەت بەدەر نییە یان ئەوەتا خیانەتی زانستی کۆمەڵناسییە لەمرۆڤایەتی،یاخود نەزانینە،کە بەبڕوای من خیانەتە و لە ژێر باڵی سیستەمی زاڵ بە ڕێوە دەچێت. ڕەنگە ڕاستکردنەوەی دۆخی مرۆڤایەتی ھەر ھێندەی ڕاستکردنەوەی دۆخی ژن و ڕزگار کردنی لە قەدەرو میتۆلۆژیاو میتا فیزیک و تا زانستی پۆزیتیڤیستیش گران بێت بۆ ئۆجەلان . بڕواناکەم ئەودۆخەی ژن پێی گەیشتووە بە پشت بەستن بە فەلسەفەی ئۆجەلان "کە ڕزگار کردنییەتی لەدۆخی کۆیلایەتی و دوبارە بەدەستەوە گرتنی ڕۆڵەکەیەتی"ھیچ کەس نکۆڵی لێبکات یاخود بتوانێت نکۆڵیکردنی بسە لمێنێت. ئەو نکۆڵیکردنە کە ھەیە خۆراکی خۆی لە میتۆلۆژیاو میتافیزیک و فەلسەفەی یۆنان و چاخەکانی ناوەڕاست وەردەگرێت،لە بەر ئەوە نکۆڵیکردن لە ڕۆڵی ژن جگە لە شێتایەتی و چەواشەکاری شتێکی تر نییە.
فیزیاییەکان دەڵێن ھەرشتێک ڕێگری لەبەردەم نەبێت مەحاڵ نییە. بۆ سەلماندن و سەر پێخستنی فەلسە فەی ئۆجەلان ڕێگری گەورە ھەن،زانست و زانایان کە بە بڕوای ئۆجەلان ڕۆڵەکەیان وەک ڕۆڵی ڕاھیبەکانی پاشایە تیەکانی میزۆپۆتامیایە لە ڕوی اخلاقی و باوەڕییەوە،و ھەست بەر پرسیاریەتی ناکەن ،و ڕۆژ بەڕۆژ ئامرازەکانی قڕکردن زیاتر دەخەنە بەردەست شێتەکان ،یاخود سیاسیەکان،لەلایەکی تر ھەر زانستێک و خاوەنەکەی  ڕاستە و خۆ دەگوازرێتەوە بۆدەوڵەت ئەمەش واتا بەھای زانست لەلایەن دەوڵەت قوتدراوە.بەڵام سەلماندنی ڕاستینەی ژن لە بەشێکی بچوکی ئەم جیھانە ئاسانترە،یاخود ئاسانتربوو،بۆ ئۆجەلان لە سەرووی ھەموو قۆناغەکانی ھزری مرۆڤایەتی ئۆجەلان ھات و لە ڕێگەی پەروەردەکردن و فەلسەفەکەی ژنی گێڕایەوە سەر عەرشی ڕاستەقینەی خۆی و کردی بە و خوداوەندە ژنەی کۆمەڵگای سروشتی" کۆمەڵگای کڵان" کە بۆخۆی کۆمەڵگایەکە لەدەوری ژن پێک ھاتووە ،ئەو قۆناغەی مرۆ ڤایەتی کە پرەنسیپی ھاوکاری تێیدا باڵادەستە و،پێچەوانەی قۆناغی دواتر و تا ئێستا کە پەیوەندیەکە پەیوەندی باڵادەستییە.بەڵام بە پێی دیالەکتیکی ئۆجەلان"یەکتر بەخێوردنی دژەکان" ھێشتا ئەو بەھایە "پرەنسیپی ھاوکاری" ماوە لەناو نابرێت بەڵکو سەرکوت دەکرێت. تەنانەت گەر تا ئێستا بەھاکانی ئازادی ،یەکسانی لە پێشەوەی داواکارییەکانن بۆ ئەمە قەرزاری کۆمەڵگای سروشتین.لێرەوە ئۆجەلان  کۆمەڵگای سروشتی وەک تێزی سەرەتایی ھەبونی مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێت. کە کۆمەڵگایەکی  یەکسانە لەدەوری ژن پێک ھاتووە،سروشت وەک زیندوو دەبینێت ،لەگەڵ سروشت پێچەوانە نییە کۆمەڵگایەکە کە تێکۆشان بەرامبەر کەڵەکە کردن وەک بنەمایەکی اخلاقی و ئاینی دەبینێت و ...تاد
ھەر چی دژە تێزە ،کۆمەڵگای دەوڵەت و پلەدارییە بۆ ئەوەی درێژەی پێنەدەم دەتوانین ڕێک پێچەوانەی کۆمەڵگای سروشتی دایبنێین. بەڵام پشت بە جیاوازی چینایەتی دەبەستێت.
بەڵام کۆمەڵگای پلەداری بەھاکانی کۆمەڵگای سروشتی لەناو نەبردووە،بەڵکو ئەو بەھایانە لە ناو شانەکانی کۆمەڵگا درێژە بەھەبونی خۆیان دەدەن. لەئاستی کۆمەڵگاو خێزان بەردەوام بەھاکانی ئازادی و یەکسانی برادەرێتی دیموکراتی تتێکۆشان دە کەن و ھەوڵی خۆسەپاندن دەدەن بۆیە ئۆجەلان دەڵێت"بەھایەک بۆ کۆمەڵگا خوڵقەبێت لەناوناچێت" تەنھا سەر کوت دەکرێن ،و ڕێگە بە ھاتنە پێشەوەیان نادرێت. کەواتە دەکرێت گێڕانەوەی ڕۆڵ بۆژن سەرەتای پەرە سەندنێک بێت بەرەو مۆدیلێکی تری ژیان کە مرۆڤانە و شایستەی مرۆڤ بێت، چونکە ژن کە خاوەن سیستەمی ژیانی کۆمەڵگای سروشتییە ،لەبەرامبەر کۆمەڵگای پلەداری

تێکۆشان دەکات. لێرەوە بەدەرربازبون لە دەوڵەت و کۆمەڵگای پلەداری مرۆڤ لە داینەسۆڕێتی ڕزگاری دەبێت. دەشێت پراکتیکی فەلسەفەی ئۆجەلان لە خۆبەڕێوە بەرێتی ڕۆژاوا ببینین. ئۆجەلان دەڵێت"چەندە دەوڵەت بە ھێزبێت دیموکراسی لاواز دەبێت،چەندە دیموکراسی  بەھێزبێت دەوڵەت لاواز دەبێت"پێویستە ئەمە وەک ڕێسایەکی زێڕین بنوسرێت.
لێرەوە پێغەمبەری فەلسەفەی سیاسی مۆدێرن و تیۆرەکەی لەبەرامبەر فەلسەفەی ئۆجەلان ھەرەس دێنێت. چونکە ئەوەی ھۆبز بە گورگی داناوە مەڕەکەیە و دەوڵەت گورگێکە بەردەوام گازی لێدە گرێت و برینداری دەکات تەنانەت ھەوڵی قوت دانی دەدات.
مەحمود عەبدوڵا

04/03/2017 18:35:00 | 1534 | Print Friendly and PDF