بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

یادی کیمیابارانی سێوسێنان

د.فایق گوڵپی
د.فایق گوڵپی

 

خەلکی بە ئیرادەی گوندی سیوسێنانی ناوچەی قەرداخ، بۆ ٢٩ بیستونۆیەمین ساڵیادی کیمیابارانی گوندەکەیان بانگھێشتاین کردم،دەرفەت نەبو ئامادە ببم.
بەلام بە پێویستی دەزانم لەم یادەدا لەسەر ئەو کۆمەلکۆژیە چەند رستەیەک بنوسم.
ئەو کاتە من و چەند پزیشکێک و ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی ،لە نزیک گوندی بەلەکجاری ناوچەی قەرداخ ،نەخۆشخانەیەکمان ھەبو،نەخۆشخانەکە سەر بە مەڵبەندی یەکی ی ن ک بو.
سەعات ٦شەش و چارەکی ئیوارەی ٢١-٣-١٩٨٨ ، لە سەربازگەیەکی رژێمی بەعس،لە نزیک دەربەندیخان،بە ساروخی کاتیوشا، لە ماوەی چەند چرکەیەکدا، بە چل گولەی کیمیاوی گوندی سیوسێنان بوردومان کرا.
من ئەو کاتە لە نزیک گوندی بەلەکجار بوم،کە نزیکەی ٣ سێ کیلۆمەتر لە سیوسێنان دوربو،گوێم لە دەنگی تەقینەوەی ساروخەکان بو،بەڵام دەنگی تەقینەوکان نزمبو،بۆیە ھەستم بە مەترسی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی کرد.
پاش نیوسەعات بۆماندەرکەوت، بە چەکی کیمیاوی گوندی سێوسێنانی بوردومان کردوە،کاتیک بریندارەکانمان بینی، بۆماندەرکەوت کە جۆری چەکە کیمیاویەکە گازی دەمارەکانە( nervous gaz)،کە چەکیکی زۆر کوشندەیە،ئەوە یەکەم جاربو رژێمی بەعس چەکی کیمیاوی دەمارەکان بەکاربێنێت،لە بەھاری ساڵی ١٩٨٧ تا بەھاری ١٩٨٨ رژێمی بەعس دژی پشمەرگە و خەلکی مەدەنی ناوچە رزگارکراوەکان، تەنھا گازی خەردەلی( musterd gaz) بەکاردەھینا،کە زۆر کوشندە نەبو،بەلام لە کیمیابارانی ھەڵەبجەوە،وسوپای رژێمی بەعس، دەستی بە بەکارھێنانی چەکی ھەرەکوشندەی گازی دەمارەکان کرد.
لە ماوەی چەند چرکەیەکدا نزیکەی ھەفتا کەس شەھید بون و سەدانی تریش بە خەستی بریندار بون،ھەمویان خەڵکی مەدەنی گوندی سێوسێنان بون،تەنھا یەک پیشمەرگە لە ناو شەھیدەکاندا ھەبو، کە بە میوانی سەردانی ماڵە دۆستێکی خۆی لە گوندی سێوسینان کردبو.
چەکی کیمیاوی گازی دەمارەکان،لە دەوروبەری جەنگی جیھانی دوەمدا دروستکراوە،لەو کاتەوە ھیچ بەلگەیەک نیە کە سوپای وڵاتێک ئەو چەکەی دژی وڵاتێکی تر بەکارھێنابێت،بەلام رژێمی بەعس ،دوای تێپەربونی نزیکەی ٤٥ چلو پێنج ساڵ بەسەر دروستکردنی ئەو چەکە کوشندەیەدا،دژی گەلەکی خۆی ئەو چەکەی بەکارھێنا.
ئەو شەوەی کە گوندی سیوسێنان بە چەکی کیمیاوی بوردومان کرا،ساڵێک زیاتر بوھیچ بارەگایەکی ھیزی پیشمەرگە لە ناو گوندی سێوسێناندا نەمابو،لەو کاتەشدا ھیچ شەرێک لە سنوری ناوچەی قەردەخادا نەکرابو.
لەو کاتەدا لە نەخۆشخانەی مەڵبەندی یەک ،برێکی باش دەرزی ئەتروپینمان ھەبو،کە بۆ چارەسەری برینداری گازی دەمارەکان یەکاو یەک بو،ھەر کە بریندارەکان گەیشتنە لامان،لەگەل چارەسەری تر، دەرزی ئەترۆپینامن بۆ کردن،ھەر ھەموبریندارەکان چاک بونەوە.
بە پێچەوانەی کیمیابارانی ھەڵەبجەوە،لە کیمیابارانی گوندی سێوسێناندا،پێشمەرگە زوو فریای بریندارەکان و خەلکی گوندی سێوسێنان کەوتن،ژمارەیەک کادری سیاسی و سەربازی ،بە ھۆی دەرھێنانی بریندارەکان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە،بە خەستی بە چەکی کیمیاوی بریندار بون،دو کەسیان ژیانیان کەوتە مەترسیەوە.
دە با یادی کیمیابارانی گوندی سیوسێنان،دەستە خوشکی ھەڵەبجە، بەرز و پیرۆز بێت.
د.فائیق گوڵپی
٢٢-٣-٢٠١٧

03/22/2017 20:18:33 | 930 | Print Friendly and PDF