بابەتی زیاتر


چاکسازی راستەقینە
05/17/2020 18:25:17
بە روحی راگەیاندنکار و بە بەرگی پەرلەمانتارەوە
05/08/2020 11:27:16
ڕوانینێ له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری ئه مرۆى كوردستان
05/06/2020 16:17:47
بۆ پارتی و یەکێتی
05/01/2020 11:08:16
ئەرکی ئۆپۆزسیۆن
09/28/2019 15:50:45

پەکەکە نەپاوانخوازەو نەپەنجەی ھەڕەشەی ھەیە

کامەران گوڵپی
کامەران گوڵپی


کامەران گوڵپی
بۆ نەورۆز تیڤی،ستێرک تیڤی،ڕوناھی تیڤی،ئێوەش لەئاست گەورەیی گەریلادا کەمتەر خەمن...!!
من لەبری ئێوە وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی شرۆڤەێکی،زانستیم بۆ ھەستیاری دۆخەکە کردووە،ھیوا دارام لێی سوودمەند بن...
دەبێت ئەو ڕاستییە پێش چاو بخرێت کە
ھەرێم نزیک لەخواستی داگیرکەران و دوور لەخواستی نەتەوەیی،ڕەفتار دەکات..
جێی داخە،بۆ بەلاڕێدا بردنی تێگەیشتنێکی درووست لەلای تاکی کورد، بەردەوام ئەو ووتەیە لەزاری بەرپرسانی باشوورەوە چەند بارە دەکرێتەوە،کەدەیانەوێت گەریلا وەکو تەنێکی نامۆ بەجەستەی نەتەوەیمان پیشان بدەن،بەبیانوی ئەوەی باشوور سەربەخۆیەو خاوەن ئەزموونەو دراوسێمان ھەیە،بۆیە نابێت لەخاکی ھەرێمەوە ھیچ جۆرە چالاکیێک دژ بەدراوسێکانمان ئەنجام بدرێت..؟؟
لەکاتێکدا ئەمە پەیامی ووڵاتانی سەردەستە کەبەدراوسێ ناوزەد دەکرێن،بەڵام لەبەر دەستەمۆ بوون دەبێت کورد،بەزمانی (دایکی)ی خۆی بۆ گەلەکەیی بیخوێنێتەوە..؟؟
ئەی باشە ئێوە ئەگەر بەم شێوە دیماگۆگییە سیاسەت بکەن چۆن دەتانەوێت بە کوردستانی گەورە بگەن..؟؟
*لەڕێی خەوخۆشی و ژیانی کەمپ نشینی..؟؟
*یاخود ھێنانی بنکەی سیخوڕی و ھەواڵگری ئەو ووڵاتانە بۆناو خاکی کوردستان..؟؟
*یاخود دروستکردنی ناوچەو میرنشینی تایبەت بەخۆتان و بەرژەوەندییەکانتان.؟؟
*یاخود مانەوە لەسەر کورسیێک کەدوژمن قاچەکانی ڕاگیرکردووە..؟؟
ئێوە باش ئەوە دەزانن کە ڕۆژانە فڕۆکەکانی تورک قەندیل بۆردومان دەکەن..؟؟
ئەی بۆ ناڵێن بۆ ئاسمانی ھەرێم دەبەزێنن،سەروەریمان پێشێل دەکەن..؟؟
بۆیە دەبێت سەرەتا بپرسین/
*بەڕاست بوونی ھێزێکی کوردیی وەکو پەکەکە مەترسیە بۆ باشوور..؟؟
*بەڕاست کێشەی ھەرێم بۆ پێشکەوتن،بوونی ھێزێکی بەمۆڕاڵی وەکو پەکەکەیە لەسەر خاکەکەی..؟؟
*یاخود پەکەکە داوای پۆستی سەرۆکی حکومەت،یاخود پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە..؟؟
بۆیە وەکو چاودێرێک دەڵێم/
*نەخێر ئەوە چەواشەیە،چونکە ئەو ھێزەی بەفریای باشوور کەوت گەریلاکانی پەکەکە بوون،نەک ھێزی تایبەتی ئەردۆگان کاتێک چەتەکانی داعش نزیک بوونەوە لەھەولێر..
*ھێزی پەکەکە بوو کەمەخموری ئازادکردو بارزانی چوو سوپاسی لێکردن..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون،دوای ھەڵھاتنی ھێزی پارتی،خۆیان گەیاندە ڕەبیعە..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون دەیان ھەزار ئێزیدیان ڕزگارکرد..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون ڕێڕەوی مرۆییان بەڕووی ئێزیدییەکاندا کردەوە بەرەو ڕۆژئاوا..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون چیای شەنگالیان لەگۆڕستانێکی ئێزیدییەکان،گۆڕی بۆ باخچەی بوژانەوەو ژیانەوەی ئەوان..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون شەنگالیان ڕزگارکرد..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون لەکەرکوک ھەوڵی تیرۆرستانیان پوچەڵکردەوە..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون وەکو ئەرکێکی نەتەوەی لەقەندیلەوە فریای ھەولێر کەوتن..
*ھێزەکانی پەکەکە بوون،لەجەلەولا قەناس بەدەستەکانی داعشیان ھێنایە خوارو ھێزی پێشمەرگە چونە جەلەولا..
کەوابوو ڕوونە کە پەکەکە ھێزی نەتەوەیی ومۆڕاڵ و ژیانەوەیە...!!
ئەی بۆ ئێستا لەباشوور وێنای ئەو ھێزە نەتەوەیی و نیشتمان دۆستە بەڕەش و پاوانخوازو میوانی نەخوازراو پیشان دەدرێت..؟؟
بفەرموون بابزانین لەدیواخان چ باسە..؟؟
زۆر بەکورتی...
ئەوەی ئێستا لە ڕاگەیاندنی لایەنە سیاسییەکانی باشوورەوە بەرانبەر بە پەکەکە پیادە دەکرێت بری تییە لەھەمان سیاسەت کەبەرانبەر یادی پێشەوا قازی کراوەودەکرێت..!!
چونکە یادی پێشەوا لەبەر ھەژموونی ئێران بەبڤەی سیاسی سەیردەکرێت و ھیچ لایەنێک خۆیی لێ نزیک ناکاتەوە،بۆیە تائێستا بوێری ئەوە نەکراوە لەباشوور،کەبەووتەی سیاسیە حزبیەکانی ئازادە، ڤیستیڤاڵێکی ساڵانەی بۆ سازبکرێت..؟؟
بەڵکو ئەو یادە نەتەوەییە،ساڵانە زۆر بەشەرمەوە لەپەراوێزی ھەواڵەکاندا لەڕێی تیڤیەکانەوە تەنھا ناوی دەھێنرێت..؟؟
ئێستاش ھەمووان بەئاشکراو بەبێ شەرم لەسەر پیادەکردنی ھەمان سیاسەت دژبە کوردانی باکورو پەکەکە،بۆ بە(شەیتانی)کردنی لەڕێی شاڵاوی ڕاگەیاندنەکانیانەوە زۆر کۆک دەردەکەون..؟؟
ئەمەش بەھەمان ھۆکار لەبەر ھەژموونی تورکیا لەسەر باشوور.؟؟
بۆیە دەبێت ھاووڵاتیان ئەوڕاستیە بزانن کە/حزبەکانی باشوور تەنھا لەبازنەی خواستی ووڵاتانی سەردەستدا توانیویانە سیاسەت بکەن نەک خواستی گەلەکەمان..
لەوانەیە بپرسن چۆن..؟؟
ئەگەر وانیە سەرەڕای فرۆشتنی زیاد لەملیۆنێک بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ھەرێم/
بۆ دەبێت ھەرێم قەیرانی دارایی ھەبێت..؟؟
کوا داھاتی نەوتی فرۆشراو..؟؟
کوا موچەی فەرمانبەرو خانەوادەی شەھیدان..؟؟
کوا سەروەری یاسا..؟؟
کوا پەرلەمان..؟؟
کوا ئازادی ڕادەربڕین..؟؟
کوا نەوتی ماڵان دوای زستان..؟؟
کوا بەڵێن بەخوێنی شەھیدان..؟؟
کوا ئامانجەکانی ڕاپەڕین..؟؟
کوا..کوا..کوا..کوا..کوا..کوا..کوا..کواکان تەواو نابن ئازیزان..!!!
بۆیە پێویستە گەلەکەمان ووشیار بێت و چیتر بەتراژیدیای دروستکراوی حزبی لەباشوور نەگری و بەنوکتەی بێ بایەخیشی نەێتە پێنەکەنین و بۆ ووتەی سواوی کەسە حزبییەکان چەپڵە لێ نەدات..!!

03/09/2017 17:31:18 | 1298 | Print Friendly and PDF