بابەتی زیاتر


چاکسازی راستەقینە
05/17/2020 18:25:17
بە روحی راگەیاندنکار و بە بەرگی پەرلەمانتارەوە
05/08/2020 11:27:16
ڕوانینێ له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری ئه مرۆى كوردستان
05/06/2020 16:17:47
بۆ پارتی و یەکێتی
05/01/2020 11:08:16
ئەرکی ئۆپۆزسیۆن
09/28/2019 15:50:45

ئایا لە ھەرێمی کوردستان حیزب ھەیە یان گروپ و دەستە؟

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


ئەگەر واتای گشتی حزب لە بەرچاوبگرین ،ئەوا دەتوانین بڵێین حزب" ھاوزەمانی کۆمەڵگای سیاسییە"واتا ھەر لەگەڵ سەر ھەڵدانی کۆمەڵگای سیاسی کەسانێک ھەبوون بە شێوەی گروپی عملیاتی  دەستیان کردووە بە چالاکی بۆ گەیشتن بەدەسەڵات،بەڵام بەبێ ئەوەی لەوکاتەدا ئەم گروپانە ھیچ ئەرکێکیان ھەبوو بێت لەکۆمەڵگادا ،تاکە ئامانجیشیان دەسەڵات بووە.بەڵام  ئەگەر باس لە حیزبی سیاسی بکەین  لە کۆمەڵگای ئەمرۆدا،یان ئەو حیزبانەی کە لەگۆڕەپانی سیاسەتدا  لەسیستەمە دیموکراتیەکانداچالاکن ئەوا دەتوانین بڵێین  یەکێک لە ئەر کە کانیان دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی کۆمەڵگایە،بە پێچەوانەی گروپ و دەستەی دەسەڵات خواز کە دەبن بەھۆی دابەشکردنێکی بێ ڕەحمانەی کۆمەڵگا و ھەر گیز لەبواری تەسکی بەرژەوەندییە شەخێیەکان تێپەڕ نابن بۆ بواری گشتی کۆمەڵگا کە بواری لێک تێگەیشتن و گفتوگۆیە وەک ھانا ئارینت و ھابرماس دەڵێن:" حیزبی سیاسی بواری خێوسی وبەرژەوەندی پەرستیە لەکاتێکدا بواری گشتی تفاھم و دیالۆگە"ئە مەش حیزبە فاشییەکان دەگرێتەوە. .بە کار ھێنانی چەمکی حزب لە فەرھەنگی سیاسی ئەوروپادالەسەدەی ھەژدە  بوو بەباو، بەڵام ناونابێتە ھۆی ئەوەی ھەر گروپێک  کە لە کۆمەڵگادا چالاکە یان دەسەڵات دارە ،لافی دیموکراتی و پێشکەوتن و مافی مرۆڤ دادپەروەری لێ بدات ،تەنانەت بە پرۆگرامی کار پێنەکراویش نابێتە حیزبی مۆدێرن،مادام لە پراکتیکدا بەشێوەی گروپ و دەستە کاردەکەن،یان دەر ئەنجامی کار کردنیان کۆمەڵگایەکی شێواو و بێ  ناسنامە  یە.با لە زەمەنێکی دوریش دروست نەبووبن مادام عەقڵەتیان  عەقڵی گروپ و دەستە ی دەسەڵات خوازە دەکرێت ئێمە ھەر بە  گروپەکانی سەرەتای کۆمەڵگای سیاسی بیان بینین.
کەواتا مێژووی حیزبە سیاسیەکان
مێژویەکی تازەیە و ھەندێ لە بیر مەندان بەدوا قۆناغی پێشکەوتنی سیاسی ئەوروپای دادەنێن،.
دیارە سەرە ڕای ڕەش بینی سەبارەت بە حیزبەکان لەلایەن کۆمەڵێک لە بیرمەندانی سیاسی بەڵام لە ھەمانکاتدا حیزبە سیاسییەکان پێویستیەکی دەست لێ بەرنەدراون :چونکە دەوترێت بە بێ بونی ڕێکخراو دیموکراسی بونی نا بێت،لە ھەمانکاتدا دیموکراسی دەبێتە ھۆی سەر ھەڵدان و گەشە کردنی حیزبەکان ماکس ڤیبەر دەڵێت :حیزبەکان منداڵانی دیموکراسین.واتا بەبێ دیموکراسی حیزب بونی نییەو بە بێ حیزب و رێکخراویش دیموکراسی بونی نابێت: چونکە لە غیابی حیزبی سیاسی مۆدێرندا گروپ و دەستە کان چالاک دەبن. لە ھەرێمی کوردستان ھەر کە باس لە حیزب دەکرێت ،روخساری ینک و پدک مان دێتە بەر چاو،وەک بڵێی  ئەرکی حیزبەکان پێکدادان و تێکدانی کۆمەڵگاو خۆدەوڵەمەندکردن و کوشتن و ڕفاندن و تاڵانکاری و جاسوسی ئابڕوبردن و ...تاد بێت ،یاخود ئەرکی سەرەکی حیزب بریتی بێت لە دروست کردنی انسانی کۆیلەو گوێڕایەڵ ،ئەمە لە کاتێکدایە حیزبی سیاسی مۆدێرن یەکێک لە ئەر کەکانی "ئاشکراکردنی تواناشاراوەکانی کۆمەڵگایە" حیزبی سیاسی مۆدێرن قوتابخانەیە کە بۆ پێگەیاندنی کادری سیاسی و حیزب ڕۆڵی ھەیە لە ڕێکخستن و ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگا، بەواتایەکی تر حیزب ڕۆڵ دەبینێت لە دروستکردنی جۆرێک لە ڕای گشتی کۆمەڵگا و جیھان بینی و ڕۆشنکردنەوەی ئامانجەکان.بەڵام شێوەی کارکردنی حیزب لە ھەرێمی کوردستان بە پێچەوانەوەیە ،حیزب کۆمەڵگای دابەشکردووە بۆ ئەوەی ببن بە فیرعەون.
بۆ یە بە باوەڕی من لە ھەرێمی کوردستان حیزب بونی نییە،بەڵکو گروپ و دەستەی دەسەڵات خواز ھەیە،کە خۆیان بە بەر پرسیار نازانن بەرامبەر کۆمەڵگا ؛بەڵکو وەک غەنیمە مامەڵە لە گەڵ کۆمەڵگا دەکەن و لەنێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە.  لەھەرێمی کوردستان دروست بونی حیزب زادەی گەشەکردنی کۆمەڵگا و دروست بونی چینە کۆمەڵایەتیەکان و.. تاد نەبووە ،بەبڕوای من زۆری حیزبەکان پەیوەندی بەبونی دیموکراسی و ئازادیەوە نییە،بەڵکو پەیوەندی بە سروشتی کۆمەڵگای کوردییە وە ھەیە کە کۆمەڵگایەکی خێڵەکی دابەش بوو ە بەسەر ناوچەو بنەماڵەو عەشیرەتەکان و لەقۆناغێکی مێژویشدا ھەر کەس بڕنەوێکی کردبێتە شان و سەد کەسی دوا کەوتبێت وەک حیزب خۆی ناساندووە با خوێندەواریشی نەبوبێت.ھەندێکیش لەو حیزبانە کارتۆنین و ئامانجیان گرتنە دەستی دەسەڵات نییە،بۆ یە ڕەنگە پێیان بوترێ گروپی فشار گونجاو تربێت .لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی ھەر حیزبێک موڵکی کەسێکە یان بنەماڵەیەکە کە بۆبەرژەوەندی خۆی بەکاری دێنێت و بۆ ئەندامانیش حیزب وەک کۆمپانیایەکە کە لەبەرامبەر گوێڕایەڵی ئەندامان موچەیەکیان پێدەدات ،بەزۆری ئەندامی حیزب کە سێکە تەنھا ئەرکی گوێڕایەڵ بونە،مەبەستم ئەوە نییە بڵێم نا بێت ئەندامی حیزب پابەندی پێڕەو پرۆگرامی حیزب نەبێت؛ بەڵکو مەبەستم ئەوەیە ئەندامانی حیزب جگە لە گوێڕایەڵی شتێ تر نازانن و ھیچ ئەر کێکی تریشیا پێ نادرێ،تەنانەت ھەر چەندە ئەندامی حیزب ئاستی خوێندنی بەرزبێت دە بێت کار بۆ مانەوەی سەرۆکی کۆمپانیا "سکرتێری گشتی "بکات.دەبێت گوێ لەمست و کۆیلەبێت
تەنانەت ناتوانین  بەگوێرەی ھەندێ پۆڵێنکردن بۆ حیزبە سیاسیەکان بڵێین سیستەمی حیزبی تاک حیزبییە یان فرەیێ یاخود سیستەمی دو حیزبییە.لەبەر ئەوە  ئەگەر چەند مەرجێکیشیان تێدابێت بۆ ئەوەی پێیان بوترێت حزب لە ناوەرۆکدا  چالاکی و ململانێکەیان ھەمان ململانێی گروپەکانە ،جگەلەوەش ھەڵبژاردنێکی پاک نییە و لەباشترین حاڵەتدا دەبێت سازان بکەن لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن.
.ڕاستە  گروپ و خێڵ و بنەماڵەیەک ناوێکی گەورەی وەک دیموکرات یان سۆشیا ل دیموکراتی ھەڵگرتووە، بەڵام لەڕاستیدا حیزبی دیموکرات عەقڵی خێڵ ئاڕاستەی دەکات .ئەگەر سەدان و ھەزاران کە سی ئەکادیمیش لەناو ئەم حیزبە داھەبن تەنھا ئەتوانن عەقڵی خێڵ ماکیاج بکەن ،و ھەرگیز ناتوانن ڕۆڵیان ھەبێت لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا.
یەکێک لە جیاکەرەوە کانی حزب لە گروپ و دەستەی دەسەڵات خواز ،بریتییە لە  وەی کە حزب خاوەنی ئۆرگان و تشکیلاتێکی پایەداربێت  بە جۆرێک کە ببێتە ھۆی ئەوەی ژیانی سیاسی حزب لە ژیانی  دامەزرێنەرانی گرنگتر بێت.لە حاڵەتی پێچەوانەدا حیزب دەبێتە کۆمپانیایەک  بۆ دۆزینەوەی کار بۆخەڵک،خەڵکانێک کە ھیچ سەروکارێکیان لەگەڵ سیاسەت دانییە ،یاخود ھیچ لەسیاسەت نازانن.
ئەم جۆرە لەحیزب  نەک ھۆکارێک نییە بۆ ئاشکراکردنی توانا شاراوەکانی کۆ مەڵگا بەڵکو  بە پێچەوانەوە، دەبێتە ھۆکارێک بۆ تێک شکاندنی تواناکانی تاک و کۆمەڵگا.
کاتێک دامەزراوەکان ی حیزب سەربەخۆنین لە دامەزرێنە ران ئەوا حزب دەبێتە موڵکی تاکە کەسێک ،لە و کاتە دا دەکرێت بوترێت خاوەنی کۆمپانیا،لەجیاتی سکرتێری گشتی.ڕاستە لە ڕووی شکڵییەوە  حزب خاوەن  ئۆرگان و تەشکیلاتە، بەڵام وەک کارو بەرنامەو ئامانج تاکە یەک کەس دەبێتە خاوەن بڕیار،لێرەدا ھەرگیز گۆڕان و نوێ بونەوە لە حیزب دا ڕونادات.
کاتێک حزب دەبێت بە کۆمپانیا دەکرێت وەک خاوەن پشک  لەو کۆمپانیایەدا سەیری ئەو گروپە بچوکترانە، یان ئەو کەسایەتیانەی  یە کێتییەک پێک دێنن.
لەم جۆرە حیزبانەدا دارایی حیزب لەژێر کۆنتڕۆڵی  خاوەن یان دامەزرێنەری حیزب دادەبێت چ ڕاستەوخۆ،چ ناڕاستەوخۆ،لەوکاتە دا پارە ڕۆڵی یەکلایی کەرەوە دەبینێت  بۆ کۆکردنەوەی جەماوەری حیزب،ئەندامانیش وەک کۆمپانیایەکی کار  سەیری حیزبەکەیان دەکەن دەبن بە موچە خۆری حیزب و ھیچی تر.
بەڵام بەھۆی ئەوەی لەناو حیزبدا کەسانێک دەردەکەون  دوای ئەوەی لەڕێگای حیزبەوە دەوڵەمەند دەبن وە  لەگەڵ زۆربونی سەرمایەکەیان کاریگەرییان زیاتر دەبێت   ،چیتر   تەنھا بەوە ڕازی نابن کە دەستیان واڵا کراوە بۆ گەندەڵی و کۆکردنەوەی پارە،بەڵکو  داوای سەرکردایەتیش دەکەن ،بەڵام  چونکە لەم شێوازەی حیزبدا چارەنوسی حیزب بەستراوەتەوە بە دامەزرێنەر ،تەنھا ڕێگا چارە  دابەش بونی حیزبە  ،لەم حاڵەتشدا گروپێکی تر زیاد دەبێت  نەک حیزبێکی نوێ و چیاواز چونکە ھەر ھەمان ڕۆڵ و کاریگەری دەبێت کە حیزبی دایک ھەی بووە .

 بۆیە گەر سەد حیزب دروست ببێت  ھیچ لە مەسەلە کەناگۆڕێت،حیزبێکی  کە دیموکراسی قبوڵبێت لە گەڵ دوو ھێزی چەکدار ناتوانێت ململانێ بکات زوو ھەڵی دەلوشن،ئەم وڵاتە پێویستی بەشۆ ڕشێکی مەدەنییە، پێویستی بەوەیە لەجیاتی ئەوەی لیژنەی حیزبی دەستور دابنێت ،یاساناس و ڕۆشنبیرانێکی بێلایەن و بە پاڵپشتی شۆڕشێکی مەدەنی مل بە حیزب کەچ بکەن و بیانخەنە ژێر باری  ئیرادەی گەل، دەستورێک کەسەروەری خاک و گەل بەسەر سەروەری حیزبدا بسە پێنێت،بەجۆرێک کە حیزب بکاتە خزمەت کار.وەک چۆن کرێکار لەکارگەیەکدا تەنھا دەتوانێ ئیش بە ئامێرەکەبکات حیزبیش تەنھا بتوانێت  ئیش بەو قانونەبکات،نەک خۆی ببێتە   ھەموشت.
ئەمە کاتێک  ڕودەدات کە شۆڕشی فکری ڕوبدات.
واتا دەستورێک دابنرێت کە دیموکراتی،سەروەری گەل،وڵات بچەسپێنێت و،ڕێگربێت لە سەپاندنی بەرنامەی حیزبێک یان ئایدیۆلۆژیا  یەک.دا ڕێژە رانی دەستوری ئەمریکا ڕەش بین بوون بەرامبەر بە حیزب لەبەر ئەوەش ھەوڵیانداوە ڕێگری لە حیزب بکرێت کە خۆی بەسەر کۆمەڵگادا بسە پێنێت .یاخود ھەرکات حیزب سەرکەوت بتوانێت دەستور بگۆڕێت.لەھەرێمی کوردستان ھەوڵی ئەوە دەدرێت لە ڕێگەی لیژنەیەکی حیزبی کە لەڕاستیدا عەقڵی خێڵ و بنەمالە یان سەرۆکی حیزب ئاڕاستەی دەکات دەستورێک دابنرێت کە ھیچ کات دەستورێک
نابێت بە سودی  کۆمەڵگا.دەکرێت حیزبێکی نوێ دروست بێت کە بەمانای وشە حیزبی شاربێت بەڵام کاتێک دەگات بەدەسەڵات کە ببێتە سەری شۆڕشێکی مەدەنی .ئەی دەبێت ئێمە چەند نیگەران بین کە  گروپ و دەستە خێڵ و بنەماڵە خۆیان بکەنە دەمڕاست و ڕزگارکردنمان لە ئێستا  دا  ،و بەتەماش بن دەستورێکی مەدەنیمان بۆ دابنێن؟
مەحمود عەبدوڵڵا
سود لەم سەر چاوانە وەرگیراوە
حزب سیاسی و عملکرد ان در جوامع امروز .  د.احمد نقیب زادە
رژیمھای سیاسی .. موریس دورژە

01/27/2017 12:09:34 | 1680 | Print Friendly and PDF