بابەتی زیاتر


کۆنفرانسی ئۆپۆزسیۆن
09/19/2019 09:58:50
سەزای تەمەللی بۆ هاتە هەولێر؟
09/09/2019 14:26:01
ئه‌ردۆغان به‌پشتیوانی كێ واده‌كات ؟
08/20/2019 17:37:43
کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانە دژی تورکیا
08/05/2019 18:01:05
بغداد وەک دوا دەرفەت
07/30/2019 21:50:47

ئابوری قەیران مامەڵە و میکانیزمی چارەسەر


ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی
سیمناری ئابوری قەیران
ئەمڕۆ  21/4 نوسینگەی سلێمانی ئەکادیمیا، بەھاوکاری قاوەخانەی کلتوری، لە قاوەخانەی کلتوری سیمنارێکی ڕێکخست بۆ بەڕێز. (د. محمد گەناوی) لەژێرناوی (ئابوری قەیران مامەڵە و میکانیزمی چارەسەر)، بەئامادەبونی ھەندێک لە مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.

لە سیمنارەکەدا بەڕێز د. محمد گەناوی بەم شێوەیە باسی لە قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان کرد، قەیرانی ئابوری بەشێوەیەکی گشتی لەسەرخانی ئابوریدا ڕوودەدات, لەئەنجامی سستی یان نەبونی چالاکی بەھەرھۆکارێک بێت, کە مەرجە بۆ ئابوریەکی تەندروست. بۆنمونە لێرە دامەزراوەیەکی تۆکمەی ئابوری ھەیە بەڵام بەھۆی ھەندێک پێشھاتی چاوەڕوان کراو, یان چاوەڕوان نەکراو کار دەکاتە سەر, چالاکی ئەم دەزگا ئابوریە, لە بواری کارکردن و بەرھەم ھێناندا, بۆنمونە بەھۆی ھۆکاری دارایی لەئەنجامی چالاکی دارایی بازاڕی دارایی و دراوەکان, یان سیاسەتی نوێی   بان کۆک وەبازاڕی کارلەسەر ئاستی سنوری نیشتمانی بێت یان ناوچەیی و جیھانی وەھەندێک جار دەشێت بەھۆی ھەندێک ڕوداوی ھەتا مێژوویی بێت کەلەبواری سیاسی و ئابوریدا ڕویان دابێت نمونە پاش زیاترلە٢٥ساڵ لە داگیرکردنی عیراق بۆ کوەیت تا ئێستاش ئاکامە ئابوریەکانی بونیان ھەیە!!.

دواتر د. محمد گەناوی بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی. واتە کاتێک قەیرانی ئابوری دروست دەبێت کە ژێرخانی ئابوری ھەبێت وەبۆچارەسەریش دەبێت سیاسەت و ئامڕازی نوێ وە ڕێکخستنی نوێ, وە نوێ کردنەوەی ئاڵوگۆڕ بەکاربھێنرێت, بۆ چاککردنی سەرخانی ئابوری، بەڵام ئابوری قەیران واتە لەم کاتەدا کە قەیرانەکان ھەن پێویستە ئاوڕ بدرێتەوە لەژێرخانی ئابوری وە ئامادەسازی بۆبکرێت و ئاڕاستەبکرێن, کە بتوانرێت بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بین, ھەڵبەتە لەقەیرانی ئابوریدا دەبێت ژێرخانی ئابوری لەبەرچاو بگیردرێت, بۆھەرھەوڵێک بۆچارەسەری قەیرانی ئابوری بەم جیاوازیە کە دروستکردنەوە(نوێ کردنەوە), وە چاککردن گشتگیرنیە, بەڵام بۆ ئابوری قەیرانی دەبێت تا ئەوپەڕی ھەوڵەکان کارەکان گشتگیربن, بۆنمونە ئەم قەیرانانەی کە لە کوردستان و عیراق و زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی سێ یەم ھەن, پێویستیان بەچارەسەری گشتگیرھەیە, لە ھەموو لایەنەکانی( سیاسی. فکری), بۆدروستکردنی کایەی ژێرخانی ئابوری,

دواجار بەڕێزیان وتی. قەیران بەشێوەیەکی گشتی و کورت لەم خاڵانەدا پێناسە دەکرێت.
١.    دروستکردنی ئەنجومەنی شورای شار و ناوچەکان, کەکار لەسەر کایەکانی ئابوری بکەن, بێ خۆبەستنەوە بە بەرژەوەندیەکانی حزب و خێڵ و خێزان, ئەم حاڵە لەسەر ئاستی حکومەتیش ھەر دەبێت وابێت, کەپێی دەڵێین حکومەتی تەکنۆکرات.
٢.    ھەموو کەرتە ئابوریەکان, بخرێنە ژێر چاودێری ئەنجومەنەکانەوە, دادپەروەرانە بەکاربێن بۆ پڕکردنەوە پێداویستیە  ھەنوکەییەکانی خەڵک, بۆفەراھەم کردنی موچە و خۆراک و پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان و بەڕێوەبردنی دەزگاکانی وڵات.
٣.    دانانی نەخشە و جوگرافیای ئابوری نیشتمانی وە دەست کردن بەدروستکردنی دامەزراوەی ئابوری کە ھەم بۆکاتی ئێستا بتوانێت ئیدارەی قەیرانەکان بکات, ھەم بۆداھاتوو ببنە ژێرخانی تۆکمە
لەکۆتاییدا دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و ئامادەبوان بەسەرنج و پرسیارەکانیان سیمنارەکەیان دەوڵەمەندترکرد.
ئا/ ئارام ھادی.

04/21/2016 19:29:52 | 2284 | Print Friendly and PDF