بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

جینۆسایدی کورد لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە (3)

ئاوارە حسێن
ئاوارە حسێن


ئاوارە حسێن*
بەشی (٣)
چەمکی جینۆساید
نادروستی چەمکی ڕەشەکوژی. ڕەشەکوژی بەو جۆرە کوشتنە دەوترێت کە کەسی بکوژ ھەڕەمەکی دەکوژێت و ھیچ ئامانجێکی دیاریکراوی نیە لە کوشتن و لە ناوبردنی ھەریەکێک لەو گروپانەی کە لە جینۆساید پارێزراون. ھەربۆیە بەکارھێنانی چەمکی ڕەشەکوژی لە بری چەمکی جینۆساید نادروستە و بەو مانایە نایەت چونکە یەکێک لە پێوەرە گرنگەکانی ناساندن و یەکلایکردنەوەی تاوانێکی نێودەوڵەتی بە جینۆساید. بوونی مەبەست و نیازە بۆ لە ناوبردنی گروپێکی نەتەوەی یان نەژادی یان ڕەگەزی یان ئاینی. بەڵام لە ئەنجامدانی تاوانی ڕەشەکوژیدا دەکرێت تاوانەکە ئەنجامبدرێت و ھیچ یەکێک لەو گروپانە نەکرێنە ئامانج. ھەربۆیە ئەم چەمکەش نادروستە.
بۆ ئێمەی کورد چەمکی جینۆساید گونجاوترین چەمکێکە کە بەکاریبھێنین. من خۆم ھەر ئەم چەمکە بەکاردەھێنم و وە پێشم وایە بەکارھێنانی وەچەکوژی- نەوە کوژی یان ڕەگەز کوژی، کە بە کوردیکردنی جینۆسایدە مانای تەواوەتی جینۆساید ناگەیەنێت. چونکە وەک ڕوونمان کردووەتەوەو سەلماندوومانە کە جینۆساید بە پێنج شێواز ئەنجامدەدرێت و لە یەک شێوازیشیاندا باس لە کوشتن دەکات شێوازەکانی تر بریتین لە: ئەشکەنجەدان، ناچارکردنی قوربانیان بۆ ژیانێکی ناھەموار، نەزۆک کردنی قوربانیان و ڕاگواستنی منداڵان. بە مەبەستی لە ناوبردنی ھەموو یان بەشێکی گروپێکی نەتەوەی یان نەژادی یان ڕەگەزی یان ئاینی. ھەربۆیە بەکارھێنانی مانا کوردیەکەی چەمکی جینۆساید کە بریتیە لە: وەچەکوژی یان نەوە کوژی یان ڕەگەز کوژی. نادروست و نا یاساییە.
بە کارھێنانی چەمکی جینۆساید لەلایەن نوسەرو میدیای کوردیەوە نابێتە جێگای ڕەخنەو وا لێکنادرێتەوە کە زمان و چەمکی بێگانە بەکاردەھێنین و زمانی کوردی بە کەم دەزانین. بەڵکو ھەروەک چۆن زۆربەی نەتەوە ئاری نەژادەکان چەمکی جینۆساید بەکاردەھێنن و ئەم چەمکە بووە بە چەمکێکی ئاری. ئەوا ئێمەی کوردیش وەک نەتەوەیەکی ئاری نەژاد دەتوانین جینۆساید بەکاربھێنین. بۆ سەلماندن و پشت ڕاستکردنەوەی بۆچوونەکەشمان نمونەی بەشێک لەو نەتەوەو دەوڵەتانە دەھێنینەوە کە چەمکی جینۆساید یان چەمکێکی زۆر نزیک لە جینۆساید بە کاردەھێنن.
ئەوانیش:
*ئینگلیزەکان: جێنۆساید.
* فەرەنسیەکان: ژەنۆسید.
* ڕوسیەکان: جینۆسید.
* ئەلبانیەکان: جێنۆسید.
* ئیندۆنیسیەکان: گێنۆسیدە.
* ئیتالیەکان: جێنۆچیدیۆ.
* ژاپۆنیەکان: جێنۆسایدۆ.
* لاتینیەکان: جێنۆچیدیا.
* پورتوگالیەکان: ژێنۆسیدیۆ.
* ڕۆمانیەکان: جێنۆچید.
* سلۆڤاکیەکان: جێنۆسیدا.

ئاوارە حسێن

02/07/2016 19:39:26 | 1636 | Print Friendly and PDF