بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

پەرلەمانی ئەوروپا تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکانی بە جینۆساید ناساند

لۆگۆی پەرلەمانی ئەوروپا
لۆگۆی پەرلەمانی ئەوروپا

 
لەکۆبونەوەی ئەمرۆی ٤/٢/٢٠١٦  پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل بە کۆی زۆرینەی دەنگ ئەوتاوانانەی کە دەرھەق  بە ئێزیدی و ئاشوریەکان کەمینە ئاینی و ئەتنیکی و نەتەوەییەکانی  تر کراوە  لەسەر دەستی ڕێکخراوی  تیرۆرستی بەناو داعش   بە جینۆساید ناساند.
لەسەرولاتانی  ئەندام و  ئەوانەی واژۆیان کردوە پیوست دەکات پابەندی یاسایی و ئەخلاقی  جێ بەجێ کردنی ئەم بڕیارە بن ، چی پێوستە دەبێ بیکەن ، ئەمرۆ ٤/٢/٢٠١٦  لەبارەگای سەرەکی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەری ڕیک کەوتون و واژۆیان کردوە.
پەرلەمانی ئەوروپا ئەم کردەوانەی داعش شەرمەزار دەکات  کە بەرامبەر کەمینەی ئاینی و ئەتنیکی (ئێزدی،مەسیحی ئاشور،کاکەیی،سنە و شیعە،تورکمان،ێابئە،،،ھتد) ئەنجامیان داوە ،ئەم کردوە دژە مرۆڤانیە  بەپێی ڕێکەوتننامەی ڕۆما  و دادگای تاوانی نێو دەولەتی  ( ICC ) دەچنە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و ،تاوانی جەنک  و(جینۆساید) ەوە، ھەروەھا لەکۆبونەوکەیدا ئاماژە بە  گرنگی دانانی نوینەرێک  تایبەت بە ئازادی ئاین  و بیروای جیاواز لەولاتانی ئەندامدا کراوە، ھەروەھا  ھانی وڵاتانی  ئەندامانی پەرلەمان دا  کە دورکەونەوە لەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جەنگ، پیوست دەکات کە یاساکانیان  نوێ بکەنەوە  و ڕیگری بکەن لەبەشداری ھاولاتیانیان لە ڕیزەکانی ڕیکخراوی تیرۆرستی داعشدا.
ئەنجام  نامەیەک  لەم کۆبونەوەدا  واژۆی لەسەر کراوە لەلایەن ولاتانی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاوە  کە لە ٢١ خاڵپێک دێت  کە ھەموویان باس لەتاوانەکانی داعش و  بەشداریکردنی کوران و کچان لە لەسەرانسەری جیھانەوە، و چۆنیەتی ڕیگری کردن ، و داوی لەدەولەتانی ئەندام کردوە  کە پابەندی خالەکانی ئەم کۆبونەوە بن  تاکو  بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لەساڵی ١٩٤٨ دەرچوە  بۆ قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید و  سزادانی تەوانکارانی ئەم کردوەیە.
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە  کە تورکیا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایەوە  بە بەرجاوی ھەموو دونیاوەپشتیوانی وکۆمەکی داعش دەکات کەچی تائیستا لەگوڵ کاڵتری پێ نەوتراوە.
پەرلەمانی ئەوروپا ھەڵبژێردراوی ولاتانی یەکێتی ئەوروپایە، لە ٧٥١ ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار پێکدێت، کە ٢٨ ولاتن، ھەرپێنج ساڵ جاریک ھەڵبژاردن دەکرێ بۆ پەرلەمانی ئەوروپا  لەلایەن ولاتانی یەکیتی ئەوروپاوە.
سەرچاوە  ئاژانسی نیودەولەتی ئاشوریەکان  ANIA,    مالپەری پەرلەمانی ئەوروپا
http://www.aina.org/news/٢٠١٦٠٢٠٤٠٧٥٣٤٢.htm
د.ناجح گوڵپی ٢/٤/٢٠١٦
 

02/05/2016 17:19:26 | 1560 | Print Friendly and PDF