بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
چەمکی ئازادی لەنێوان کۆمەڵگە و سیاسەت دا پرسی ژن بەنمونە
05/03/2019 20:03:55
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17

ئەکەپە مێژوو دووبارە دەکاتەوە!!

شەهیدان  سێڤێ،پاکیزە ،فاتیمە
شەهیدان سێڤێ،پاکیزە ،فاتیمە

کەمالیستەکان کاتێک جینۆسایدی ئەرمەنیەکانیان کرد لە کەسانی رۆشنبیرو چالاکوانی ئەرمەنیەکانەوە دەستیان پێ کرد، دواتر سەرجەم خەڵکەکە و دواتریش شار و دێ و کەنیسەی چۆڵکرد و سوتاندنی و ،ئێستاش حزبەکەی ئاردۆگان کە درێژە پێدەری ئەو فکرە راسستەیەو وەک حزبێکی کلاسیک و کۆنەخوازیش بە ھەمان شێوە دەستی داوەتە گرتن و تیرۆرکردن و رەشە کوژکردنی کەسانی چالاکوان بە تایبەتی ژنان، چونکە ئەو حیزبە حیزبێکی کۆنەخوازو ئیسلامیییە تیایدا ژن کەم رۆڵ دەبینێت کەمترین ئەندام پەرلەمانی ژنی ھەیە بۆیە ئیحراج دەبێت لەبەرامبەر حزبێکی وەک ھەدەپە، کە ھێزێکی زینددوەو لە سەرەوە ھەتاخوارەوە ژنان تیایدا ئەکتیڤو یەکسانە.

 ھەر لە بەر ئەوەشەلە دولاوە حزبەکەی ئاردۆگانی توشی ھستریا کردوە، جارێک وەک حزبی یەکەم بەڵام لە ھەمان کاتیشدا نوقسان کە حزبێکی پیاوانەو کۆنە خوازە و کەمترین ژن تیایدا ئاکتیڤە!لە لایەکی تر ئەم حزبە وەک حزبێکی ئیسلام بە سیستیماتیک دژی ژنانە لەم دواییانەدا کۆمەڵێک ھەڵوێست و بریاریان دەر کرد، وەک نمونە لە ناو پەرلەمانددا ئەندامێکی سەرکردایەتی ئاکەپە، بە ئەندامێکی ژنی ھەدەپەی وت تۆ "ژنیت دەنگ بەرز مەکەرەوە و دەم درێژی مەکە"،  ئەوە لەو ئەقڵەوە دێت تا ئەوەی کۆمەڵێک بریاریان دەرکرد دژ بە ژن و مافەکانیان، ئەم دیاردەیەی کەھەدەپەلەسەری دەڕوات، رێک پێچەوانەی ئەو ئەقڵیەتەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ھەدەپە وەک حزبێکی سیستەماتیک لەسەرفەلسەفەی ئاپۆیی،  لە سەرەوە تا خوار ژن و پیاو بە یەکسانی بەرێوەی دەبەن.

کارێکی جوان و نایابتر کەھەدەپە باوەڕی پێ یەتی، سستەمی ھاوسەرۆکی و ژمارەی زۆری پەرلەمانتاری ژن و ھەزارەھا چالاکوان و کادیری ژنە، ئەمە وای کردوە، ئەردۆغان و پارتەکەی شەرمەزار کردووە، .بۆیە بۆی قبوڵ ناکرێت لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا چۆن دژی کورد بووە بە بەرنامەتر دژی ژن بووە!!، ھەرلەبەرئەمەشە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی داوەتە رەشەکوژ کردنی ژنانی شۆرشگێرو چالاکوانی کورد، رێکەوت نییە لە ئەوروپا لەنێو ھەزارەھا چالاکوانی کوردا ٣ ژن ھەڵ ئەبژێرێت تیرۆری دەکات!!، وە لە سلۆپی ٣ ژن ھەڵئەبژێرێت تیرۆری دەکات!!، وێنەی ئەو ژنانەی بەدەستی بەتاڵەوە شەھید کراون و لاشەی پیرۆزیان لە شەقامەکان خەڵتانی خوێن کراون سەرنجی دۆست و دوژمنی راکێشاوە، ئەمە لەلایەکەوە ئەقڵێکی پیاوسالاری دینییە کە قبوڵی نییە ژنی سەربەرز و چالاک ببینێ!!، لەلایەکیترەوە ئەقڵێکی کەمالیستانەیەو رۆشنبیرانی کورد تیرۆر دەکەن!!.

دواجار ئەوە دەبێتە دەسپێکی جینۆسایدی نەتەوەیەک چۆن کەمالیستەکان کاتێک ئەرمەنیەکانیان جینۆساید کرد لە کەسانی چالاک ورۆشنبیرەوە دەستیان پێ کرد!!، ئێستاش لە باکوری کوردستان ھەمان پرۆسەیان دەستپێکردوە بۆیە لەم کاتەدا وەستان و پاشەکشە بۆ کورد مردنە!!،  ئەوەی ئێستا ئەردۆگان دەیکات تاوانەو لەسەر ئاستی دنیا جێێ قبوڵکردن نییە و پێویستە و ئەبێ لە ھەر چوارلای کوردستان و لە ھەندەران پشتگیرییەکی سەرتاسەری و یەکگرتوو بۆ خوشکو براکانمان لەباکور دەست پێبکەین و رێ نەدەین بە ڕۆژی ڕوناک جینۆساید بکرێن.

ڕووناک ئەحمەد

01/06/2016 21:43:57 | 1812 | Print Friendly and PDF