بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

سوپای عێراق و تراژیدیاکانی

سوپای عیراق
سوپای عیراق

سوپای عێراق و تراژیدیاکانی
جەعفەر عەسکەری ھەموو توانای خستە گەڕ، بۆ دروست کردنی سوپای عێراق، لەسەرەتادا ((٩))ئەفسەری کۆکردەوە، ((٥)) یان کورد بوون، بە دامەزرێنەری سوپا دادەنرێن، لە (٦) ی کانوونی دووەمی (١٩٢١) دا یەکەمین سوپایان پێکھێنا، بەناوی فەوجی (امام موسی کاضم) ەوە لە بەغدا.
دەوڵەتی عێراق لەلایەن بەریتانیاوە دامەزرێنراو سوپاش بەھەمان شێوە، دواتر مەشق بە سوپاکەی کراو پەروەردەکرا، بۆئەوەی ڕۆڵی پۆلیس ببینێ، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوەوەی عێراق و جێگیرکردنی دەسەڵاتی کاربەدەستان، فەیسەڵی یەکەم مەلیکی عێراق، ئەو ئەرکەی لە سوپا خواست، ژمارەی سوپای عێراق (٩٠٠) کەس بوو، ھاوکاری ھێزە چەکدارەکانی بەریتانیای لە داگیرکردنی سلێمانیدا کرد، بۆ بەگژدا چوونەوەی شۆڕشی گەلی کورد بەسەرکردایەتی شێخ مەحمود(١).
بەریتانیا دەسەڵاتی سیاسی بەخشی بە کەمایەتیەکی قەومی_سوننی عەرەبی، خەڵکی چەند شارێکی دیاری کراوبوون، عێراق نیشتمانی چەند نەتەوەیەک و چەند مەزھەبێکە لەبەر ئەوەی دەسەڵاتداران سونی بوون، سوپاکەش ھەر سەربە سونی بوو، چەند کێشەیەکی مەزھەبی و نەتەوەیی سەریان ھەڵداو تا ئێستاش ھەر بەردەوامە.
سوپای عێراق لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا (٢٠٠٣) کە (٨٢) ساڵە، وەک ھێزێکی داگیر کەری بێگانە، ھەڵسوکەوتی کردووە، بەپێی ھەلومەرجە جیاجیاکان، تەکنۆلۆژیای عەسکەریان لە کوردستاندا تاقی کردۆتەوە، بآ ڕەچاوکردنی ھیچ دەستوور و یاسا ودادگاییەک، دوور لە پەیڕەوکردنی مافی نەتەوەیی ومافی مرۆڤ، ھەزاران کوردیان جینۆساید کردووە، گوند وشارۆچکەکانیان بۆردومان و خاپور وسوتماک کردووە، دەیان ئەفسەری سوپای عێراق، لەسەردەمی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکان، پلەو پایەی دەسەڵات و مەدالیای سەرکەوتنیان بەھۆی ڕەشەکوژی ژن و مندالڕ و پیاوی کوردەوە پێ بەخشراوە.
سوپا و کۆمەلڕ کوژی کورد:
* لە ١٩٢٣-١٩٢٧ حەرەکاتی عەسکەری، بە یارمەتی ھێزی ئاسمانی و زەمینی بەریتانیا دژی خەباتی گەلی کورد بە سەرکردایەتی شێخ مەحمود.
* لە ١٩٣٠-١٩٣١ حەرەکاتی عەسکەری بە یارمەتی ھێزی ئاسمانی بەریتانی دژی خەباتی گەلی کورد بەسەرکردایەتی شێخ مەحمود.
* لە ١٩٣١-١٩٣٢ حەرەکاتی عەسکەری بەیارمەتی ھێزی ئاسمانی بەریتانی دژی شۆڕشی بەرزانیەکان.
* لە ١٩٤٢-١٩٤٧حەرەکاتی عەسکەری بە یارمەتی ھێزی ئاسمانی بەریتانی دژی خەباتی گەلی کورد بەسەرکردایەتی بارزانی.
* لە ١٩٦١-١٩٧٥حەرەکاتی عەسکەری دژی شۆڕشی ئەیلول.
*١٩٧٦ تا ٩/٤/٢٠٠٣ حەرەکاتی عەسکەری دژی شۆڕشی نوآی گەلەکەمان(٢).
سوپا و زنجیرە کودەتاکانی:
سوپای عێراق تایبەتمەندە، بە سوپایەکی کودەتای سەربازی، دەستی دەخستە کاروباری سیاسی وڵات، بۆ پارێزگاری ڕژێمێکی نادیموکرات، ھێنانە سەر کاری دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری، سوپای عێراق لەناو سەراپا سوپای وڵاتانی عەرەبیدا یەکەم سوپایە، بە نەریتی داھێنەرانەی ((إنقلاب)) ناسراوە، وەکو ناسنامەیەک عێراق خاوەنی (١١) ھەوڵدانی سەرکەوتووە و سەرنەکەوتوی کودەتای سەربازی بووە.
* لە ١٩٣٥ کودەتای سەرکەوتووی بەکر ێدقی.
* لە ١٩٣٦ کودەتای سەرکەوتووی ئەفسەرانی قەومی دژی بەکر ێدقی.
* لە ١٩٤١کودەتای سەرنەکەوتووی (٤) عەقیدە قەومیەکە بەسەرکردایەتی ڕەشید عالی گەیلانی.
* لە١٤ی گەلاوێژی ١٩٥٨ کودەتای سەرکەوتووی عەبدولکەریم قاسم دژی ڕژێمی پاشایەتی.
* لە١٩٥٩ کودەتای سەرنەکوتووی ئەفسەرانی قەومی(الشواف) دژی قاسم.
* لە٨ی شوباتی ١٩٦٣ کودەتای سەرکەوتووی قەومی و بەعسیەکان دژی عەبدولکەریم قاسم بەسەرکردایەتی عەبدولسلام عارف وئەحمەد حەسەن بەکر.
* لە ١٩٦٣ کودەتای سەرکەوتووی عەبدولسلام عارف دژی بەعسیەکان.
* لە ١٩٦٥ ھەوڵدانی سەرنەکەوتووی عارف عەبدولڕەزاق.
*لە ١٩٦٨ کودەتای سەرکەوتووی بەعسیەکان، بەسەرکردایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر.
* لە ١٩٦٩ کودەتای سەرنەکەوتووی عەبدولغەنی الراوی.
* لە ١٩٧٩ کودەتای سەرنەکەوتووی باڵێکی حزبی بەعس دژی سەدام حسێن(٣).
ئەمە ئەزموونی دەسەڵاتدارانی عێراقە، کەلە بواری کودەتادا بە پاڵپشتی سوپای عێراق چەندان سیناریۆی پڕلە تراژیدیایان دروست کردووە، دەیان کارەساتی پڕلە جینۆسایدیان ھەڵگیرساندووە، ئەم (١١) کودەتا یەک لە دوای یەکەی سوپای عێراق، لە ماوەی (٤٥) ساڵ دا، بوونە ھۆی سەرھەڵدانی دەیان دیاردەی سلبی، لەناو کاربەدەستە باڵادەستەکانەوە شۆڕبونەتەوە بۆ ڕێزەکانی سوپا. ھیچ شتێک لە ناو سوپادا بەھای متمانە و ئاسوودەیی و دڵنیایی نەدەبەخشی، سوپا ئامێرێکی نوآ بوو، بۆ کودەتا یەک لە دوای یەکەکان، بۆ جینۆساید و بآ سەروشوێن کردنی خەڵک، حکومەتەکانی عێراق کە بەپآی کودەتاکان دەسەڵاتیان دەگرتە دەست، ھەموویان تەواوی توانای خۆیان دەخستە گەڕ بۆ گۆڕینی باری دیموگرافی ناوچەکانی کوردستان.
سوپا و حوکمی عورفی:
لەو کاتەوەی دەوڵەتی عێراق پێکھێنرا، گەلی عێراق ھەرگیز ژیانی دیموکراتی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەھیج جۆرێک ماف وئازادی بیروباوەڕ وڕۆژنامە نوسین ودامەزراندنی ڕێکخراوی سیاسی و پیشەیی و خۆپیشاندان ومانگرتنی نەبووە.
ھەرگیز مافی ئازادی ھەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانێکی نەبووە، کەنوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت، ھەرکاتێک خەباتی کۆمەڵانی خەڵک لە پێناوی مافە قانونیەکانی خۆیاندا گەیشتبێتە قۆناغێک، مەترسی بۆ سەر ڕژێم دروست کردبێت، گەر دەزگا سەرکوتکەرەکانی ئەمن و پۆلیس نەیانتوانیبێت دایبمرکێننەوە، پەنایان بردۆتە بەر بەکارھێنانی سوپا، بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و پارێزگاری دەسەڵاتەکەیان.
* لە (١٩٤٨) خەڵکی عێراق لە پێناوی ئازادی و دیموکراتی، لە دژی پەیمانی عێراق-بەریتانی ڕاپەڕین، ڕژێمی پاشایەتی سوپای بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینەکە بەکارھێنا، سوپا کاروباری وڵاتی گرتە دەست، حوکمی عەسکەری ڕاگەیاند، دادگای عەسکەری پێکھێنا، بۆ ڕاونان و گرتن و سزادانی ئازادیخوازان.
* لە ١٩٥٢ دا کۆمەڵانی خەڵک مانیان گرت، خۆپیشاندانیان سازکرد، بۆ بەدەست ھێنانی ئازادی ودیموکراتی، سەر لەنوآ سوپا بۆ پارێزگاری ڕژێمی پاشایەتی ڕژانە سەر جادە و کاروباری عێراقیان کۆنترۆڵ کرد، حوکمی عەسکەریان ڕاگەیاند، ئازادیخوازانی عێراقییان بۆ دادگاکان ڕاپێچ کردو بزووتنەوەکەیان سەرکوت کرد.
*لە ١٩٥٦ خەڵکی عێراق پشتیوانیان لە میسر کرد، دژی دەست درێژی "٣"قۆڵی ئیسرائیل-ئینگلیز-فەرەنسی ڕاپەڕین، بۆ بەدەست ھێنانی ئازادی و دیموکراتی، سوپا خۆی ھەڵقورتاند بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزایی گەل ، حوکمی عورفی ڕاگەیاند.
* لە ١٩٥٨ لە دوای کودەتاکەی عەبدولکریم قاسم، سوپای عێراق خۆی ھەڵقورتاندە کاروباری گشتی وڵات وژیانی تایبەتی خەڵک، دادگای عەسکەری و حاکمی عەسکەری، توانیان کارکردن بە دەستوور و قانوون پێشێل بکەن، مافی قانوونی ھاوڵاتیان ڕابگرن، ڕاونان و گرتن و سزادان و کوشتنی ھاوڵاتیان لەلایەن سوپاوە بوو بەکارێکی ئاسایی ڕۆژانە، تا ٩/٤/٢٠٠٣ ھەر بەردەوام بوو، بەتایبەتی لە کوردستاندا(٤) ئەرکی سوپا کوشتن و بڕین و بآ سەرو شوێن کردن بووە، لەو سەرەتای جینۆ سایدەوە گەیشتە ئەزموونی ئەنفالی (١٩٨٨).
عەبدوڵڵا کەریم مەحموود
سەرچاوە: لە کتێبی ڕەشەبای ژەھرو ئەنفال (ل ٣ بۆ ٧)

01/05/2016 16:52:14 | 1848 | Print Friendly and PDF