بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

کۆمەلکوژی ڕۆبۆسکی

کۆمەلکوژی ڕۆبۆسکی
کۆمەلکوژی ڕۆبۆسکی

رۆبۆسکی، "ئێش کەم نابێ و تێکۆشان درێژەی ھەیە"؛
دۆسیە بەشی ٢

شرناخ؛ چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکۆژیەکەی رۆبۆسکی تێپەڕ دەبێ. لەم کاتەدا چی رووی دا، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری کە ھەمیشە لەبەرامبەر بە گەلی کورد کۆمەڵکۆژی ئەنجامدەدا لە رۆبۆسکی شتێکی جیاوازتری نەکردوە. لەبەرامبەر سیاسەتی نادیموکراتی و بێ ئەخلاقیەکانی دەوڵەتی تورک کە لە رۆبۆسکی کۆمەڵکۆژی پێکھێنان، بنەماڵەی قۆربانیان نزیکەی چوار ساڵە لەناو تێکۆشاندان.

بەسەر کۆمەڵکۆژیەکەی رۆبۆسکی کە سی و چوار کەسی مەدەنی لەلایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکەوە کۆمەڵکۆژ کران چوار ساڵ تێپەڕ دەبێ. ئەو کەسانەی کۆمەڵکۆژ کران تاوانبار بینران و ھیچ کاتێک رێگەی دادپەروەری و وێژدان نەکەوتە رۆبۆسکی. بۆئ ەوەی کۆمەڵکۆژیەکە بشارنەوە زۆر ھەوڵیاندا. سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتە رەجب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەوەی روداوەکە پێچەوانە بکاتەوە وتی: "ھەر منداڵ لەباربردنێک تاوانێکە وەک قەلەبان(رۆبۆسکی)" و بەمشێوەیە ژنانیان کردە ئامانج و سوپاسی فەرماندەکانیشی کرد. ئەو سەربازانەی کۆمەڵکۆژیەکەیان پێکھێنا وەکو بێ تاوان نیشاندران و ئەو سکاڵایەش کە لەسەر روداوەکە کراوەتەوە ھەمیشە بڕیار دەگرن و دوای دەخەن. ماڵباتی رۆبۆسکی و کوردان لەدژی کۆمەڵکۆژیەکەی پەیامیاندا و وتیان "ئەگەر ئێمە لەبیر بکەن، بادڵمان وشک ببێت". لەگەڵ ئەوەی چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکۆژیەکەش تێپەڕ دەبێ، بەڵام تاوانباران تائێستاش دادگایی نەکراون.

لەناو ئەم چوار ساڵەدا سەرەڕای ھەموو گۆشارێک، بەرخۆدان و تێکۆشانی بنەماڵەکانی رۆبۆسکی درێژەی کێشا. بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی بەھەزاران لێدوان و راپۆرت بڵاوکرایەوە، بەڵام بۆ روشنکردنی روداوەکە ھیچ ھەنگاوێکی ئەرێنی نەھاویژرا و تاوانبارانیان دیار نەکرد. ئەو خانەوادانەی رۆبۆسکی کە چوار ساڵ بەسەر روداوەکە تێپەڕ دەبێ جل و بەرگی رەش لەبەر دەکەن و شین بۆ رۆڵەکانیان دەگێڕن.

ھەر وەکو رۆژی یەکەم ئیش درێژەی ھەیە

لەگەڵ ئەوەی کە بەفرێکی زۆر لەسەر سنوری نێوان باکور و ھەرێمی باشوری کوردستانیش دەکەوێت، گوندییەکان بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم رێگە بێ کۆتایە پەیدا دەکەن. کاتێک مرۆڤ چاو لە خەڵکی گوندە سنوریەکان بکات، زۆربەیان منداڵ و گەنجن کە تەمەنیان لەنێوان ١٣ بۆ ٢٢ ساڵ دەبن. گەنجانی رۆبۆسکی کە بەئامانجی بازرگانی لەسەر سنور دەکەونە سەر رێ لەشوێنی کۆمەڵکۆژیەکە بنەماڵەکانیان لەسەر گڵکۆی قەبرەکانیان بە نووسینی رەش نوسراوە "لە بیست و ھەشتی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لەکاتژمێر ٢١:٤٥ و ٢٢:٢٠ لەلایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک ئەمانە لەئەنجامی بۆمباراندا گیانیان بەختکردوە"‌. بۆ بیرەوەری ئەوان ئەم کێلانە دانراون. بنەماڵەکانی رۆبۆسکی" نوسویانە ئێش و ئازارەکانمان وەکورۆژی یەکەم درێژەی ھەیە".

رۆژی گەڕان بەدوای دادپەروەری

لەگەڵ ئەوەی چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکۆژیەکە تێپەڕ دەبێ، بنەماڵەکان لەتێکۆشانی خۆیان بەردەوامن. لەو رۆژەوە کە کۆمەڵکۆژیەکە  پێکھاتوە ئەو خێزانانەی خزم و کەس و کاریان لەدەس داوە لەسەر گڵکۆی خزمانیان لەتەنیشت یەکتری، رۆژانی پێنج شەممە لەو کاتەی کە بۆمباران کران و لەناو بەتانی لەتەنیشت یەک رێزکران، لەسەر گڵکۆی قەبران حەسرەت و ئێش و ئازار خۆیان دەرباز دەکەن و بانگەوازی دادپەروەری دەکەن. بنەماڵەکانی رۆبۆسکی لەکاتی کۆمەڵکۆژیەکە ھەتا ئێستا لەبەرامبەر ئەو کردەوەیە بێدەنگ نەماون، تێکۆشانی خۆیان بۆ بەجێھێنانی دادپەروەری لەبەرامبەر ھزر و لۆژیکی کۆمەڵکۆژی و کۆشتنە نادیارەکان بەردوام دەکەن. بنەماڵەکانی رۆبۆسکی دوای کۆمەڵکۆژیەکە رۆژانی پێنج شەممە دەچنە سەر گۆڕی منداڵەکانیان و ئەو کۆمەڵکۆژیانە لەسەر گەلی کورد بەڕێوە چووە ھەڵدەسەنگێنن. لەو رۆژەوە ھەتا ئێستا لە کوردستان رۆژی پێنج شەممە وەکو پێنج شەممە رۆژ بەناو کراوە.

بڕیاری بەداوادانەچون درا

سەرۆکی دیوانی دادپەروەری تورکیا لە ئامەد لە ١١ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ لەوبارەیەوە لێپرسینەوەیەکی کردەوە و بڕیاری بێ لێپرسینەوەی دەرکرد و دۆسیەکەی رەوانەی دادگا‌ی سەربازی سەر فەرماندەیی گشتی کرد. دادگا‌ی سەربازیش دەستنیشانی کرد کە کارمەندانی ھێزی ئاسمانی تورکیا لەچوارچێوەی فەرمانەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەرکدارکراون و ھەڵسوکەوتیان کردوە و بەمشێوەیەش بەپێویستیان نەزانی کە سکاڵا بکەن و بڕیاریاندا کە بەداوداچونی بۆ نەکەن.

سکاڵاکەیان بردە گۆڕپانی نێودەوڵەتی

بنەماڵەکانی رۆبۆسکی لەرێگەی پارێزەرەکانیانەوە ئەو بڕیارەیان پەسەندکرد و ناڕەزایەتیان نیشانی بڕیارەکەدا، بەڵام ئەو داواکاریەی بنەماڵەکان لەبیستی حوزەیران رەدکرایەوە. بنەماڵەکان لەسەر سەرفەرمانداری گشتی ئەو کاتە "نەجەت ئۆزەل" و سی و دوو کەسی تر سکاڵایان کردەوە. ١٠٨ پارێزەر سەردانی دادگای دەستوری تورکیایان کرد. ھەروەھا بەدەپە بڕیارەکەی بردە دادگای تاوانەکانی نێونەتەوەیی بەو ئامانجەی کە لە تورکیا لێپرسینێکی باش پێکنەھاتووە، ھەوڵیدا کە بەرپرسیاری کردەوە لە ئاستی نێونەتەوەییدا دادگایی بکرێن.

یەکی ئەیلول رۆژی جیھانی ئاشتی کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ دامەزرا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەتورکیا و کوردستان ساڵی ٢٠١٢ بەبۆنەی یەکی ئەیلول رۆژی جیھانی ئاشتی کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوەی لەسەر ناوی "ئێمە لە رۆبۆسکی دادگای سەربازیمان ناوێ" دەست پێکرد. پاش چالاکی و ھەڵسەنگاندنی رۆژی پێنجشەممەی رەش لەسەر گۆڕستان لە ‌٥٥ھەمین ھەفتەی کۆمەڵکۆژیەکەدا و لەدواھەمین ساڵیادی کۆمەڵکۆژیەکەدا کۆمەڵەی "بۆ رۆبۆسکی دادپەروەری و بۆ جیھانیش ئاشتی" دامەزرا. ئامانجی کۆمەڵەکە تەنیا بۆ روشنکردنەوەی و دۆزینەوەی بەرپرسانی کۆمەڵکۆژیەکەی رۆبۆسکی نەبوە،‌ بەڵکۆ بۆ روشنکردنەوەی ھەموو ئەو کۆمەڵکۆژیانە بوون کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوە چووە و مافیان زەوتکراوە و ھەموو کێشەکان بوو لە ھەرێمەکە، ھەتا بتوانێت دەستێوەردانی بکات، ھەروەھا بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەکان، لەبەرامبەر ھەبوونی مین تێکۆشان و بەئامانج گرتنی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بوو

لێپرسینەوە پێویست ناکات

لە ١٥ی کانوونی دووەم، فەرمانداری شرناخ بەئامانجی دروستکردنی سەربازگە و پاراستنی رێگا لەگەڵ ھەموو بەڵێنەکانیش دەستیان لە دروستکردنی سەربازگەکە بەرنەدا و بۆ ئەوەی بچێتە سەر سنور خەڵکی گوندەکانی "رۆبۆسکی و گولیازی" بۆ ئەوەی فەرماندار شەرمەزار بکەن ھەوڵیاندا  بچنە سەر سنور. بەڵام سەربازانی تورک رێگەی لە خەڵک کرد. گەلێک بۆمبی گازی و فرمێسک رێژی و گولەی بەسەر خەڵکدا رژاند. لەو دەستێوەردانەدا منداڵێک بەناوی "سەرحان چیا ئەنجو" لەسەریەوە بەسەختی بریندار بوو. سەربازانی تورک ئەو چالاکیەیان وەکو بیانۆیەک نیشاندا و لە ١٩ی کانوونی یەکەم ھەڵیانکۆتایە سەر ھەردوو گوند و لەوێدا لەگەڵ "سەروەت ئەنجو" کە لەکاتی کۆمەڵکۆژیەکەدا بەبریندار رزگاری ببوو نۆ کەسیان دەستگیر کرد و پاشان ئازادیان کردن.

بنەماڵەکانی رۆبۆسکی ئێش و ئازاری سۆمەیەشیان چێشت

بنەماڵەکانی رۆبۆسکی لە ٢٥ی گوڵانی ٢٠١٤ بۆ سەرخۆشی و پشتگیری خانەوادەی ٣٠١ کرێکاری کانی خەلۆز کە لە کۆمەڵکۆژی کانی سۆمەیە ژیانیان لەدەستدا بوون چونە سۆمەیە. بنەماڵەکان چونە سەر گڵکۆەکانیان و پاشان چوونە گوندی "ئەلمادەرە" و سەرخۆشیان لەبنەماڵەکانیان کرد.

بەسەدان پارێزەر دۆسیەی کۆمەڵکۆژیەکەیان بردە دادگای باڵای تورکیا  

لەسەر ناڕەزایەتی دەڕبرین لەسەر بڕیاری بەداوانەچوونی دادگای سەربازی لەسەر کۆمەڵکۆژیەکە درابوو بەسەدان پارێزەر بە شێوەی تاکەکەس سەردانی دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکیایان کرد. پارێزەرەکان لەسەردانەکانیاندا ویستیان لەسەر مادەی سێ لەخاڵی ھەفدە کە باس لەوە دەکا نابێ دەست لەکەس بوەشێندرێت لەرووی ماددی و مەعنەوی"یەوە، ئەو  خاڵەی کە لەبەرچاونەگیراوە بڕیاری لەسەر بدەن. ھەروەھا بەرپرسانی سەرەوە لەبنەماڵەکانی قوربانیان بەفەرمی داوای لێبوردن بکەن و بڕیاری بەدواداچونی سکاڵاکە بدەن و بڕیارەکەی پێش رەد بکەنەوە و ھاوکاتیش لەسەر رووداوی کۆشتنەکە، لیژنەی وەزارتەکان، بەرپرسانی سەربازی و ...ھتد بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن رەوانەی دادگای پەیوەندیدار بکەن.

لەبەرامبەر ھەر ھەڕشەیەک بەرخۆدان

لە ھەزارەمین رۆژی کۆمەڵکۆژیەکە، بنەماڵەکان لە بیست و سێ ئەیلولی ٢٠١٤دا جارێکی تر بۆ ئەوەی دەستە گوڵ لەسەر شوێنی رووداوەکە دانێن بەڕێ کەوتن. بەڵام سەربازان بێ ئەوەی لەگەڵ بنەماڵەکان قسە بکەن و بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک بەبۆمبی گازی پەلاماریان دان. لەبەر بۆمبی گازی گەلێک کەس بورانەوە و گەلێک کەسیش بریندار بوون. لەگەڵ ھەموو پەلامارەکان، بنەماڵەکان گروپ بەگروپ بۆ ئەوەی بچنە شوێنی رووداوەکە بەرێ کەوتن، بەڵام ئەمجارە سەربازان لە شوێنی بۆمبی گازی بە گولەی پلاستیکی و راستین پەلاماریان دان. لەبەر پەلامارەکەی سەربازان گەلێک دار سوتان. لەگەڵ ھەموو ئاستەنگیەکان ھەندێک لەبنەماڵەکان خۆیانیان گەیاندە شوێنی کۆمەڵکۆژیەکە و لێدوانێکی کورتیاندا و دەستە گوڵیان دانا. لەلێدوانەکەیدا سۆز و پەیمانیاندا بە خزم و کەس و کاریان کە کۆمەڵکۆژ کرابوون و ووتیان"سۆز و پەیمان دەدەین کە ھەرێمەکەمان لەھەرێمی شەڕ دەخەین".

ژنانی رۆبۆسکی چوونە سنوری کۆبانێ

ژنانی رۆبۆسکی ٢٥ی تەشرینی دووەمی ٢٠١١ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەلایەن کەژەئا بەرێکخستن کرابوو روویان کردە گوندی "مەھسەرێ" لەناوچەی پرسۆسی رۆحا لەباکوری کوردستان لەسەر سنوری کۆبانێیە، بەرخۆدانی کۆبانێ سڵاو دەکەن.

کۆمەڵکۆژیەکان ئێشیان یەک ئێشە
بنەماڵەکانی رۆبۆسکی دەیان جار بۆ کۆمەڵکۆژی گەزی لێدوانیاندا. بنەماڵەکان دەستنیشانیانکرد کە روداوی کۆمەڵکۆژی گەزی وەکو کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی لێدەکرێت و ووتیان لەرۆبۆسکی ھەتا گەزی ئێمە حیساب لە کۆمەڵکۆژیەکان دەپرسینەوە.

سەرەڕای سەدان ھێرش و کۆمەڵکۆژی لەلایەن دەوڵەتەوە کەم نەبوون لەسەر گوندی رۆبۆسکی. سەربازانی تورک ھەڵدەکۆتنە سەر گوندی رۆبۆسکی و لەئەنجامی ھێرشی سەربازاندا بەدەیان ھێستری خەڵک تەلەف بوون. ھاوڵاتیانی گۆندی رۆبۆسکی بۆ ئەوەی رێ لەرووداوانی کارەساتی ھاوشێوە بگرن، رێگای ھاتنی گوند دادەخەن و رێ لەھاتنی سەربازانی تورک بۆناو گوند دەگرن.

بۆمبەکانی رۆبۆسکیان بەسەر ھاوڵاتیانی زەرگەلێدا بەردایەوە

حکومەتی ئاکەپە بەپشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان "پەدەکە" بە فرۆکەی شەڕکەر گوندی زارگەڵێیان بۆمباران کرد و کۆمەڵکۆژیەکی نوێیان پێکھێنا. بنەماڵەکانی رۆبۆسکی بەرۆحی بەرخۆدان ئاسا پشتیوانی خۆیان بۆ ھاوڵاتیانی زارگەڵی نیشاندا و ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئێشی کۆمەڵکۆژی زا‌رگەڵی ھاوشێوەی کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی لەدڵ و زھن ئەوندایە، ئەو بۆمبانەی لەرۆبۆسکی بەکارھاتن بۆ زارگەڵیش بەکاریان ھێنا.

بۆ کۆمەڵکۆژیەکەی ئەنکەرەش بوونە یەکدەنگ

بنەماڵەکانی رۆبۆسکی دەنگی خۆیان گەیاندە ئەنکەرە. حکومەتی ئاکەپە کە بەھاوکاری و پشتیوانی چەتەکانی داعش لەگەڕەکی ئۆلۆس لەپایتەختی تورکیا لەوێستگەی شەمەندەفەر لەمتینگی ئاشتی دوو تەقینی بەھێزیان ئەنجامدا و لەئەنجامدا ١٢٢کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدان کەسیش بریندار بوون. بنەماڵەکانی رۆبۆسکی بۆ ئەوەی ئیش و ئازارەکانی بنەماڵەکانی کۆمەڵکۆژی ئەنکەرە کەم بکەنەوە و پشتیوانیان خۆیانیان بۆ دەربڕن لێدوانیاندا و کەس و کاری گیانبەختکردوانیشیان بەسەرکردەوە.

لەچوارەمین ساڵیادی کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی چی گۆڕا؟

پاش چوار ساڵ شتێک لەمەسەلەکە نەگۆڕاوە. ئێشەکانمان وەکو یەکەم رۆژی رووداوەکەیە. ھێشتا دایکیان فرمێسکباران و ھێشتا لەبن کاریگەری ئەو رووداوە دڵتەزێنە ماون. ھێشتا باک، خۆشک و برا توڕەن. لەگەڵ ئەوەی چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکۆژیەکەدا تێپەڕ دەبێ، بەڵام ھاوڵاتیانی گوند ماتەمبارن. لەگوند ھیچ شایی و خۆشی بەدیار نابێ. ھێرشەکانی دەوڵەت گەلێک زۆر بوونە. بۆ ئەوەی بنەماڵەکان داوای بەجێھێنانی دادپەروەرییان کرد، دەوڵەتیش ھێرشەکانی راناوەستێن. سەبارەت بە بنەماڵەکانی رۆبۆسکی بەدەیان سکاڵا کراوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی ئاکەپە رۆبۆسکی بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەکار ھێنا، ئەوە ئەم یەکە چون ھەڵدەسەنگێنن؟

ئاکەپە بەسیاسیەتی نادیموکراتی و پیسی خۆی ھەموو ھەوڵدانەکانی بۆ کۆمەڵکۆژی روشن دەکاتەوە. ئاکەپە لەکوردستان کۆمەڵکۆژی بەرەوا دەبینێ و رۆژانە لەکوردستان خەڵکی مەدەنی دەکۆژرێن. لەباکوری کوردستان گەلی کورد ئیدی دەیەوێت خۆبەرێوەبەری خۆی راگەیەنێت. ئەوەش مافی ھەرە رەوای گەلی کوردە.

لەکاتیکی روودانی کۆمەڵکۆژیەکە ھەتا ئێستا رۆژ تێپەڕ دەبێ. ھەر رۆژ بێ وەستان لەسەر ماڵپەر ئێوەی نوچەتان لەسەر کۆمەڵکۆژیەکە کرد. ئێوە رووبەڕووی چە ناڕەزایەتیەک بوونەوە؟

چوارساڵ ئێوە بۆ ئەوەی کۆمەڵکۆژیەکە لەرۆژەڤدا بھێڵمەوە، رۆژانە  لەسەر توڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاومان دەکردەوە. ھەرچەندە حکومەتی ئاکەپە ویستی ئەم کۆمەڵکۆژیە بشارێتەوە و بنەماڵەکانی رۆبۆسکی تاوانبار بکا، من ھەوڵمدا راستی کۆمەڵکۆژیەکە بۆ رای گشتی بڵاو و ئاشکرا بکەم. بۆ ئەوەی من راستیەکان نەگۆازمەوە، ھەموو رێگەیەکیان تاقی کردەوە، سەرەڕای ئەوەش ناڕەزایی ئەرێنی و نەرێنی ھاتە ئاراوە.

نمونە: گەلێک کەس بەمنیان ووت: "ئێدی بەسە، تۆ بۆچی ھەر دەبێژی رۆبۆسکی، رۆبۆسکی". گەلێک کەسی تریش دەیانووت: "بۆ ئەوەی ئێمە رۆبۆسکی لەبیر نەکەین، سوپاسی تۆ دەکەین".

بەڵام چی دەبێ، با ببێ شتێک کە بزانم راستە ھیچ کاتێک تەنازۆل ناکەم. ھەتا کۆتایی بۆ ئەوەی کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی و ھەموو کۆمەڵکۆژیەکانی تر لە پەرلەمانی تورکیا روون ببنەوە تێکۆشان دەکەم.

دوای کارەساتەکەی رۆبۆسکی گەلێک ئێش و ئازار ھاتنە ئاراوە. بۆ ئەوەی تاوانبارانی کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی دادگایی بکرێن، بنەماڵەکان پشتگیری ھەموو کۆمەڵکۆژیەکانیان کرد؟ بەگوێرەی ئێوە پەیوەندی ئەمانە بەیەکەوە چییە؟

راستە، وەکو ئێوەش باستان کرد، ئێمە وەکو بنەماڵەکانی رۆبۆسکی پێش کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی لەپێش گوندەکەماندا "رۆبۆسکی"، پێشەنگایەتیمان بۆ گەلێک کۆمەڵکۆژی کردووە. نەک تەنیا لەکوردستان، بەڵکو لەتورکیاش ئێمە دەنگی خۆمان دەربڕیوە. ئێشی ئێمە و کۆمەڵکۆژیەکانی پرسۆس، ئامەد، ئەنکەرە و گەزی یەکن. ئێمە لەگەڵ بنەماڵەکان خەباتێکی گەلێک باشمان کرد. بۆ ئەوەش ئێمە لەگەڵ خانەوادەی کۆمەڵکۆژیەکانی پرسۆس، ئامەد، ئەنکەرە و گەزی گەلێک چالاکیمان پێکھێنا.

بنەماڵەکانی رۆبۆسکی بۆ گەلێک خانەوادە کە لەرۆژئاوا و شەنگال لەبەر ھێرشەکانی چەتەکانی داعش بەناچار ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ کرد، پێشوازی کرد. ئێوە ئەم پێشوازی و پشتیوانیە چۆن ھەڵدەسەنگێنن؟

لەبەر ھێرشەکانی چەتەکانی داعش بەھەزاران ھاوڵاتی کورد بەناچاری کۆچبەری ھەرێمی جیاواز بوون. ئێمە وەکو بنەماڵەکانی رۆبۆسکی ئەوەی کە بەباشی ئەوان دەرک بکات، جارێکی تر خەڵکی گوندی رۆبۆسکی بوون. بۆ ئەمەش بەدڵ و گیان خەڵکی رۆبۆسکی خۆیان بۆ خەڵکی رۆژئاوا و شەنگاڵ ئامادەی پێشوازی و پشتیوانی کرد.

ئێستا تێپەڕی پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکۆژی رۆبۆسکی دەبن، ئێوە چۆن ھەڵیدەسەنگێنن؟

رۆبۆسکی چوارساڵی بەدوای خۆیدا ھێشت و تێپەڕی پێنجەمین ساڵیادی خۆی دەبێ. لەئێستا بەدواوە  تێکۆشانەکەمان کەم نابێتەوە. ھەتا تاوانباران دەستگیر و دادگایی نەکرێن، ئێمە درێژە بەتێکۆشانی خۆمان دەدەین. وەکو پەرلەمانتارێکی ھەدەپە لەشرناخ تێکۆشانی رۆبۆسکی لە پەرلەمان درێژەی پێبدەین، من حیسابی ھەموو کۆمەڵکۆژیەکان لەدەوڵەت دەستێنم. ئێش و ئازاری ئێمە وەکو رۆژی یەکەمی کۆمەڵکۆژیەکە، گیان و رۆحمان ئازار دەدا.
 لەڕۆژ نیوز وەرگیراوە...عومەر ئیکە

********

دایکانی رۆبۆسکی: ئێمە سەر نەوی ناکەین..
دۆسیە بەشی ٣  

خێزانی ٣٤ ھاوڵاتی، کە لە کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی-دا بەشێوەیەکی وەحشیانە شەھید کران، لە چوارەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەدا بەسەرھاتی خۆیان خۆیان دەگێڕنەوە و دەڵێن: لە ھەر ساڵیادێکدا جارێکی تر منداڵەکانمان بەخاکدەسپێرین، دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ ھیشتا ئازارەکانمان وەک رۆژی یەکەمە".

چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی کە ٣٤ ھاوڵاتی لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەشێوەیەکی وەحشیانە کۆمەڵکوژکران، لەسەرەتادا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپە و بەرپرسانی دەوڵەت و کەسانێک کە لەو کۆمەڵکوژیەدا شەھیدبوون وەک تاوانبار نیشاندران، ھیچ کاتێک میکانزمێکی دادپەروەرانە نەگیرایە بەر، ھاوڵاتیانی رۆبۆسکی لەلایەک بەدوا دادپەروەریدا دەگەڕێن، لە لایەکی تر ئازاری ئەو کۆمەڵکوژییە وەک رۆژی رۆژی یەکەم ھێشتا گەرمەو لە دڵیاندا ماوەتەوە.

لە رۆبۆسکی پاش کۆمەڵکوژی ئاھەنگ ناگێڕدرێت و جەژنیش لە گۆڕستان دەکەن، دایکانی رۆبۆسکی-ش دەڵێن ئێمە ھەرگیز ئەو ئازارە لەبیرناکەین و سەر لەبەرامبەر زوڵم و ستەم نەوی ناکەین، دەشڵێن،‌ با بکوژان بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن، ھەروەھا باس لەوەکەدەکەن، کە لە ھەر ساڵوەگەڕێکی ئەو کۆمەڵکوژییەدا ئەوان وا ھەستدەکەن سەرلەنوێ منداڵەکانیان بەخاکدەسپێرن، دەشڵێن:" ھێشتا بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە دادگایی نەکراون، بەڵام بەردەوام دەستمان لە یەخەی دەوڵەتدا دەبێ".

شانی باسکردنە، پاش کۆمەڵکوژییەکە ھەموو رۆژێکی پێنج شەممە، خێزانی شەھیدەکان دەچنە گۆڕستان، لە رۆژی کۆمەڵکوژیشدا ژنانی رۆبۆسکی رەش دەپۆشن، لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە ئێمە دایکانی قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییەمان دواند و تاکە داواکاری ئەوان ئەوەبوو، کە بکوژانی رۆڵەکانیان بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن.

من پارچەکانی جەستەی کوڕەکەشمم نەبینی

قەدریە ئەنجوو، دایکی ھەمزە ئەنجوو-ی ٢١ ساڵ، وتی:" کوڕەکەم بۆ ھاوکاری باوکی کرێکاری دەکرد، دەمەو بەیانی ئێسترەکەی ئامادەکرد و بەڕێکەوت، تەرمی پارچە پارچەبووی کوڕەکەمم لەسەر ئێسترەکە بۆ ھاتەوە، من پارچەکانی جەستەی کوڕەکەشمم نەبینی، چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی رۆبسکی-دا تێدەپەڕێت، بەڵام ھێشتا بکوژان نەدۆزراونەتەوە، تەنیا دەمەوێ بکوژان دەسگیربکرێن و دادگایی بکرێن".

ئیتر بەسە، با منداڵەکانی رۆبۆسکیش پێبکەنن

فەلەک ئەنجوو، دایکی ئەرکان ئەنجووی تەمەن ١٣ ساڵ، وتی:" منیش کوڕەکەم بۆ ئەوەی ھاوکاری ماڵەوە بکات ڕۆشتە سنور، کە کاتی خوێندنیش دەھات، ئێسترەکەی ئامادە دەکرد و بەڕێدەکەوت، بۆ ئامادەکاری خوێندن کاری دەکرد، ئەرکان ھەم بۆ ماڵەوە و ھەم بۆ خوشک و براکانی ھاوکاربوو، ژیانی ئەو لە نێوان ماڵ و خوێندنگادا بوو، کاتیک دەمبینی پێی دڵخۆش دەبووم، ئیتر بەسە با منداڵەکانی رۆبۆسکی-ش پێبکەنن، لە رۆژی کۆمەڵکوژییەوە ھەتا ئێستا خۆشی نەکەوتۆتە ناو ئەم گوندەوە".

ئازەرەکانی ئێمە وەک رۆژی یەکەمە

حەلیمە ئەنجوو، دایکی سەرحەت نەجووی ١٥ ساڵ، وتی:" ھەر جارێک کە دەچمە گۆڕستان وا ھەستەئەکەم سەرلەنوێ کوڕەکەم بەخاکدەسپێرم، ئەوە چوار ساڵە دەرگایەک نەماوە لەتورکیا لێمان نەدابێ، بەڵام ئەردۆغان ھەموو دەرگاکانی لەسەرمان داخستووە، ئەردۆغان بەمشێوەیە تاوانباران لەئێمە دەشارێتەوە، دەبێ ئەم رووداوە نەشاردرێتەوە، منداڵەکانمان لەوان حیساب بپرسنەوە، رۆژیک بگەرێتەوە بگەڕێتەوە بۆ رۆبۆسکی".

خەیاڵەکانمان داروخان

ھەروەھا، فاتمە ئەنجو، دایکی حسێن ئەنجوی بیست ساڵە وتی:"تەنیا تاوانێکمان ھەیە، ئەویش کوردبوونمانە، ھەر رۆژ ئێش و ئازارمان زیاتر دەبێ، داوەریەک بۆ کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی نییە، من منداڵەکانم لەرەوشێکی فەقیری و نەبوونیدا گەورە کرد، دەمەویست ئاھەنگی ھاوسەرگیری بۆ کوڕەکەم بکەم، گەلێک خەون و خەیاڵی ھەبوو، بەڵام لەبیست ساڵی دا تەمەنی تەواو بوو، حکومەتی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک خەیاڵەکانمانی تێکدا، خوا خەیاڵەکانی کوڕی ئەردۆغان-یش تێکدات".

ژیانم ژێراوژوو بووتەوە

غەزاڵ ئەنجو، دایکی جەمال ئەنجو پانزدە ساڵە وتی:"کوڕەکەم لەبەر دابینکردنی بژێوی ژیان و پێداویستیەکانی خوێندنگا چووە سەرسنورە دەستکردەکان کە لەلایەن دوژمنەوە دانراون، ئیدی کوڕەکەم لەمە بەدواوە نا‌چێتە خوێندنگا، ئێستا کە وێنەی ھاوپۆلەکەی دەبینم ژیانم ژێراوژوو دەبێتەوە، بۆ من ھیچ واتایەکی رۆژە خۆشەکان و جەژنەکان نەماوە، جەمالەکەم چوو و ئیدی ناگەڕێتەوە".

ئێمە دەستبەرداری دۆزەکەمان نابین

لەیلا ئەنجو، دایکی شەڕڤان ئەنجوی نۆزدە ساڵە وتی:"ئێمە رۆژانی پێنج شەممە لەگەڵ منداڵە ساواکانماندا دەچینە گۆڕستان بۆ سەر گڵکۆی رۆڵەکانمان و داوای عەدالەت دەکەین، منداڵەکانمان ھیچ تاوانێکیان نەبوو، تەنیا بۆ بژیوی ژیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندنگا ئەم ئیشەیان دەکرد، چونکە لەھەرێمەکەمان لەدەرەوەی ئەم ئیشە ھیچ ئیشیکی دیکە نییە، دەوڵەت ئێمە ناچاری ئەم ئیشە دەکا و پاشان بەشێوەیەکی ھۆڤانە دەمانکوژێ، ئێمە داوای دادوەری(عەدالەت)دەکەین، تا دڵۆپێکی خوێن لەجەستەماندا ھەبێ، دەست لەدۆزەکەمان بەرنادەین.

ئێمە لە شین داین

ھەروەھا، ئامینە ئەنجو، دایکی ساڵح ئەنجوی ٣٩ ساڵە وتی:"ھەرساڵە کە تورکیا لە پیرۆزی سەری ساڵدایە، ئێمە لە شین داین، چی بکەن ناتوانن ئیش و ئازاری منداڵەکانمان لەبیرمان ببەنەوە، ئێمە دایکانی رۆبۆسکی تەنیا دادوەری"عەدالەت"مان دەوێ. با تاوانباران دەستنیشان بکەن و دادگایی بکرێن. ئێدی بەسە با منداڵی ھیچ کەسێک نەکۆژرێ.

ھێشتا تاوانباران دادگایی نەکراون

فاتمە ئەنجو، دایکی کارکەر ئەنجوی ١٦‌ ساڵ وتی:"ھەتا ئێستا نە دەوڵەت و نە ئەردۆغان شتێکیان نەکردووە، بۆ دوو جلیکان نەوت منداڵەکانیان کوشتین، ھەتا ئێستا ئەردۆغان و بەرپرسیاری کۆمەڵکۆژیەکە دادگایی نەکراون و ئەم کۆمەڵکۆژیە روشن نەبوتەوە. ویستیان کۆمەڵکۆژیەکە سەرپۆش کەن، بۆیەش ھەوڵیاندا ئێمە قەرەبوو بکەنەوە. ئێمە چی بەقەرەبوو بکەین؟ چی بەپارە بکەم ئەگەر کوڕەکەم کۆژرابێ، ھێشتا جل و بەرگی کوڕەکەم دەشارمەوە. کوڕەکەم ھێشتا منداڵێکی شانزدە ساڵان بوو. دەمەوێ تاوانباری کۆشتنی کوڕەکەم و کۆمەڵکۆژیەکە بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن.

ئامینە ئۆرەک، دایکی یوکسەل ئۆرەکی بیست و یەک ساڵە وتی:"کوڕەکەم بۆ بژیوی ماڵەوەمان ئیشی دەکرد. ھێشتا کوڕەکەم زۆر گەنج بوو، تاوانباران لەتەمەنێکی ھەرە لاویەتیدا لە ئێمەیان گرت. منداڵانمان ھیچ چەکێکیان لەسنور نەدەھێنا. تەنیا پێویستیە ژیانیەکانیان دەھێنا. ئێمە وەکو خانەوادەکانی رۆبۆسکێ ھیچ کاتێک دەستبەرداری دۆزەکەمان نابین. ئێمە لەبەرامبەر بە زۆڵم سەرمان نەوی نەکەین، ھەتا تاوانباران دادگایی دەکرێن".
ژیان لەگوند نەماوە
عەزیمە ئاڵما، دایکی نادر ئەڵمای ھیفدە ساڵان وتی:"ئیدی لەگوند شتێکمان نەماوە. ئێدی لەگوندەکەمان نەشایی و نە جەژن پێکنایەت و جەژنیش لەگۆڕەستانین، ھەتا دادگایی تاوانباران نەکرێ، دڵمان ئارام ناگرێ. بۆ ٥٠ لیتر نەوت و چەند جگەرە ئەم ئیش و ئازارەیان تۆشمانکرد، خوا مافمان لەئەردۆغان بگرێ، خوا ئەم رەوشەی ئێمەش بەسەر ئەردۆغان و ئامینەی ھاوسەری بێنێ، بۆ ئەوەی لەم کاتەدا ئێش و ئازاری دایکانی رۆبۆسکێ بچێژن، ئێمە ھیچ کاتێک لەبەرامبەر بەزۆڵم سەرمان نەوی نەکەین و ھەتا دادوەریەکی عادیلانە تێکۆشانەکەمان درێژە پێدەین".

کۆتایی،  برینێکی قوڵ و عەدالەتێکی کوێر
ڕۆژ نیوز..عومەر ئیکە

12/28/2015 16:27:32 | 2168 | Print Friendly and PDF