بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان

 هۆشیارجەمال

ئەم ڕۆمانەی نووسەر و ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) یەکێکە لە ڕۆمانە هەرەجوانەکانی ناو ئەدەبی کوردی. ساتەوەختی ڕووداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێک لە جەنگە دیارەکانی ناوچەکە، ئەویش جەنگی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێرانە. کەمن نامەوێت قسە لەسەرکۆی ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە بکەم و بۆخوێنەری بەجێ دەهێڵم. نووسەر زۆر ورد کاری لەسەر ئەوە کردوە کە چۆن ئەم جەنگە لە ڕوکەشدا و بەپێی گێڕانەوەی مێژوو تەنها باس لە ژمارەی قوربانی و جۆری جەنگ و ساڵانی شەڕ و ڕۆڵی زلهێزەکان دەکرێت، بەڵام جەبار جەمال غەریب لەم ڕۆمانەدا بەزمانێکی ئەدەبی کاری لەسەر ئازارەکانی جەستە و دەروونی مرۆڤەکان کردووە کە چۆن جەنگ ژیانی لێ تێکداوە. خێزانەکانیان پەرتەوازە بوون و لەبەر یەک هەڵوەشاونەتەوە. بەشێکی زۆری شوێنی ڕووداوەکان شاری سلێمانیە لە باشوری کوردستان کە نووسەر وەک جوگرافی ناسێک ناوی زۆربەی گەڕەکەکان دەهێنێت. سەرباری ئەوەی کرۆکی ڕۆمانەکە جەنگە و کاریگەریەکانی جەنگە، بەڵام باسی دیارەکانی ئەم شارە دەکات وەک جیاواز لەشارەکانی تر کە گرنگترینیان دیاردەی شەڕەگەرەکە لە نێوان گەنجەکانی شارەکەدا. لێرەوە تێدەگەین کە ئێمەی تاکی کورد چەند لەبازنەیەکی دیاریکراودا بیردەکەینەوە. ئەمە دۆخی شاری ڕۆشنبیری بووه کە گەنجەکانی ئەو کات زۆربەیان کاریگەر بوون بە ئایدیا نوێکانی ئەو کات وەک چەپ و ناسیۆنالیست و حیزبەکوردیەکان کە ئەو دەمە لەشاخ بوون. ئەم گەنجانە لەبری ئەوەی کۆڕی ڕۆشنبیری و کتێب چالاکی ڕۆژانەیان بێت، بەشێکی ژیانیان بە شەڕە گەرەک بەسەر بردووە!

 

03/22/2020 14:23:27 | 178 | Print Friendly and PDF