بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم

مەبەست شێرکۆ
مەبەست شێرکۆ

مەبەست شێرکۆ

 وەک بیرخستنەوەییەک، زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی کە دەکەوێتە شاری سلێمانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ کارە مۆڵەتییەکانی دەستی پێکرد کە لەسەر دەستی د.بەرهەم ساڵح وە دامەزرێندرا و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ دا دەرگاکانی واڵا کرد،زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی چەند بوارێکی پسپۆڕی زانکۆیی بەکالۆریۆس و یەک پرۆگرامی ماستەری بەڕێوەبردنی کار و کۆرسە ئیبگلیزیەکان و پیشەییەکان لە ڕێی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەییەوە پێشکەش دەکات. ژمارەی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی بریتیە لە ۱۲۰۰ خوێندکار و ساڵانە کرێی خوێندن بۆهەر خوێندکارێک، کەمترین بڕ ٤ هەزار دۆلارە و تاکوو ٨ هەزار دۆلار دەڕوات! بۆ هەر ساڵێک. حەزەکەم ئاماژە بەوە بکەم یەکێک لە گەورەترین خەونەکانم ئەوە بوو ڕۆژێک لەو زانکۆییە بخوێنم! بەڵام بەڕێوبەری وەرگرتنی زانکۆکە بەم شێوەیە وەڵامی دامەوە:" پارەت نەبێت، دەرفەت نیە" منیش لە دڵی خۆمدا وتم کوڕە نووسەر و کچە ئەکتەریش نەبی ئۆفەری بەلاش نییە، ئیدی وەک ئەوەی بەحساب باسی دەکەن، هەرچەند چالاک بووبیت پێش 18 و نمرەت باش بێت سودی نیە لە ئێستادا، بەڵام ئێستاش کە لە بەشی یاسام لە زانکۆ، زۆر زانستیانەتر خۆم لە دەرچوویەکی ئەو زانکۆییە دێتە بەرچاوو تەنانەت ئاستی زانکۆکەمان زۆر بەرزترە لە ڕیزبەندیەکاندا، دوایی زانینی زانیاری لەبارەی زانکۆییەکە، پێشم خۆش بوو هەمووان ئەو کۆمەڵە ڕاستییە بزانن لە بارەیەوە وە وەک ڕەخنەیەک بێت بۆ ئەوەی خەونی گەنجانی دیکەش لەناونەبەن!. لە کاتی دامەزاراندنی زانکۆیی ئەمریکی لە سلێمانی، بە ناونیشانێکی گەورە و دەنگێکی زوڵاڵ ئەوەمان بینی و بیستمان، کە گواییە زانکۆییەکی قازانج نەویستە! وە سەرەتا بەم فۆڕمە لە بەڕێوەبردن خۆیی نمایش کرد و کۆمەڵێکی گونجاو کورسی خۆڕایی بۆ ئەوانە تەرخان کرد کە خاوەند نمرە و چالاکین بەڵام توانایی داراییان باش نییە! بەڵام پرسیارەکەوە ئەوەیە، بۆ بەردەوام نەبوو؟! بەشێوەیەکی سەیر، ئەم سیاسەتە سادەیە بەکارهێنرا بۆ بە بازاڕکردنی زانکۆکە، وە دواتر ساڵ لە دوایی ساڵ کورسی کەم کرایەوە و ئێستاش کە نییە! بەپێی ئەو زانیاریانەی وەرمگرتوون ژمارەیەک خوێندکار پارەیان لێ وەرناگیرێت یاخۆد بۆیان تەرخان دەکرێت کە سەرجەمیان کوڕانی کەسانی دیارن و بۆ مەبەستی حیزبی و کەسی دانراون، هەندێکی منداڵی ئەکتەرەکانی سلێمانی و هەندێک نوسەرەکان! بەڵام ئەی زانکۆیی ئەمریکی من خوێندکارێکم و دەپرسم کوا قازانج نەویستیتان..؟ دیوێکی دیکە! لە ساڵی 2019 ، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە چەند بڕیارێک سەبارەت بە خوێندنی باڵا دەرچوو، کە یەکێک لە بڕیارەکان داشکاندنی کرێی خوێندن بوو بە ڕێژەی ٢٥%، لە زانکۆ تایبەتەکان، بەڵام زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی تا ئێستا ئەو بڕیارەی جێبەجێ نەکردووە! لەم بارەیەوە بەشێک لە خوێندکارەکانی زانکۆییەکە چەندین جار گرت بوونەوە و تەنانەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایاندگەیاند؛"زانکۆکەمان، بە بیانووی ئەوەی کە زانکۆیەکی قازانج نەویستە، پابەندبوونی خۆی بۆ ئەم بڕیارە ڕەتکردووەتەوە و ئامادە نییە جێبەجێی بکات". له‌ رووی دارای و ئابوریدا ، خودی ئه‌م زانكۆیه‌ له‌ سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بونیاد نراوه‌ كه‌ ، بری پاره‌ی ته‌رخان كراوه‌ له‌ نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زانكۆی ناوبراو ده‌كاته‌ ( 63.805.190 )ملیون دولار ئه‌و بره‌ش له‌ كاتی كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵه‌ح بۆی ته‌رخان كراوه‌ ، وه‌ك ئاشكرایه‌‌ خودی به‌رێزیان دوو خوول سه‌رۆكی فه‌خری ئه‌م زانكۆیه‌ بووه‌ ، ئەمەش هەرچەند ده‌بواییه به‌ پارەیی بازرگان درووست بكرێت و ئه‌گه‌ر تایبه‌ت نیه‌ بۆ پاره‌ له‌ خۆێندكاران وه‌رده‌گیرێت؟! به‌رێژه‌یه‌كی زۆیش له‌ چاو زانكۆ تایبه‌ته‌كانی تردا ، ئه‌میش بۆمان روونده‌كاته‌وه‌ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوو جار زه‌رمه‌ند ده‌بن ( یه‌كه‌م له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پاری نه‌وتی گه‌رمیان و سلێمانی درووست كراوه‌ ، دووه‌م خۆێندكاران به‌ پاره‌ تێدا ده‌خۆێنن و زانکۆیی ئەمریکی ئامادە نییە خوێندکاران لەسەر ئەساسی نمرە و چالاکیان وەربگرێت). لە ڕوویی زانستییەوە زۆرجار خوێندکارانی زانکۆ کێشەیان بۆ دروست دەبێت، لەو قسانەیی کە زانکۆکە لە ڕێکلامەکانیدا دەیکات و ئەو عەمەلەی کە دەکرێ بە بڕوانامەکانیانەوە بیکەن، چوونکە بەلایەنەوە نوێیە و وەک لە کۆمێنتی پۆستێکیاندا خوێندکارێک نوسی بوویی " کە ڕیکلامەکان دەبینم، خۆزگە بەوە ئەخوازم لەو زانکۆیی ڕیکلامەکە بوومایە"،تاکە کارێک کردبێتیان کە شایەنی بەگرنگ دانان بێت لەم ڕووەوە ،تەنها ڕێکەوتن نامە بوو لەگەڵ زانکۆییەکی ئەورورپی کە ئەویش لەم ماوەیەدا ئەنجامیانداوە،بەڵام لەبارەیی ئاستی زانستییەوە لە پلەکانی خوارەوەیی عێراقە،زۆربەی زانکۆ حکومییەکان لە پێشیەوەن بەلام من ئەمەم لا سەیر نییە، بەدڵنیایی ئەمە بەرهەمی زانکۆیەک دەبێت کە تەنها کەسەکان لەسەر ئەساسی کەسایەتی و پارە وەربگرێت! و زۆرجار بۆ پەردەپۆشکردنی ئەوە دێن ناویی کۆمەڵێک ژێدار دەبەن کە هیچ ڕاستییەکی زانستی ئەوتۆ و متمانەکرای وا نییە تاکوو شەهادەکە بەهێز بکات لەوانە لە نوێترین ڕیکلامیدا دێت هۆی بەهێزی بەوە ئەشوبهێنێت لقی زۆری دیکەیان هەیە!! . پێویستییەکی حەتمییە زانکۆیی ناوبراو، بە کار و سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە و کەسانی ناخ پاک و ڕاست گۆ دابنێرن، وە دووبارە کورسی بەتاڵ بەشێوەیەکی دادپەروەڕانە وەک سەرجەم زانکۆکانی دیکە فەراهەم بکات ئەویش لەسەر ئەساسی دوو لایەن پێکەوە ئەویش یەکەم؛نمرە ، دووەم؛ چالاکێتی، وە خەونی چەندانی دیکەیی کەم دەرامەتی وەک من ئاوەتەکانیان لە دەست نەدەن، خۆ ئەگینا گەر لەسەر ئەم فۆڕمە لە بازرگانیکردن بەردەوام بێت، ئاستی زانستی خراپتر و بەمەش خوێندکاری کەمتر و وە ناوییشی ناشرینتر دەبێت لای چینی ناوەند و خواروو، وە بە تەواویی پێچەوانەیی دروشمەکەیی دەبێت و ڕستەکە بە ئەرێ ڕاست دەبێت ؛ قازانج نەویست نا، قازانج ویست!

03/18/2020 19:17:18 | 1172 | Print Friendly and PDF