بابەتی زیاتر


هێرشی ئەم جارەی تورکیا جیاوازە
06/17/2020 11:31:45
پێغەمبەر و ئەبو جەهل بارزانی و ئۆجالان
04/30/2020 08:43:03
کۆڕۆنا له‌ ته‌رازووی ته‌ندرو‌ستی و ئابووری دا
04/28/2020 23:57:01
کۆڕۆناو مرۆڤی باڵا
03/29/2020 10:18:32
ئه‌رێ كۆرۆنا بەئایدز و كه‌ره‌نتینه‌ بەمەساج تێگه‌یشتون؟
03/24/2020 18:07:15

بیرکردنەوە لەسەردەمی کۆڕۆنادا

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا

بیرکردنەوە لەسەردەمی کۆڕۆنادا

ئەوتێزەی دەڵێت:ترسی مرۆڤ خودای دروستکرد،لەناو گەلە سەرەتاییەکان تائێستاش دروستە. بەتایبەت ئێستاش گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین گوزارشتێکی ناعەقڵانیان بۆبون هەیە ،وەک گەلە سەرەتاییەکان . زهنییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمان پێکهاتەی زیهنیەتی مرۆڤی سەرەتاییە. باوەڕ پاشان بیرکردنەوە،بیرکردنەوە لەسەر بنەمای باوەڕ،نەک زانین ،ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ زۆر بۆچونی ئەفسانەیی و ڕەواج دان بە تیۆری پیلانگێڕی. دەڵێن : مرۆڤ گیرۆدەی دەماغی خۆیەتی مرۆڤە سەرەتاییەکان ، لە چۆنیەتی کارکردنی یاسا سروشتیەکان تێ نەئەگەیشتن،هەربۆیە دیاردە سروشتیەکانیان دەپەرست،بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان!بۆنمونە خۆر گەرمی ئەدانێ سوپاسیان دەکرد،بومەلەرزە و کارەساتەکانیشیان دەپەرست تا لێی پارێزراوبن، لەگەڵ گەشەکردنی هۆشی مرۆڤ خواکان کەمکرانەوە تا بوبە تاقە یەک خودا،بەڵام وەک فۆیەرباخ دەڵێت ئەم تاکە خودایەش لەخۆگری هەموو خەسڵەتەکانی فرە خواوەندییە. خواوەندی تاقانە هەمو سێفەتی خواوەندەکانی تری وەرگرت . ئەوەی تائێستا جێگای تێڕامانە خودا لە ئێستاشدا هەمان ڕۆڵی خواوەندە سەرەتاییەکانی هەیە،لەبەر خۆپارێزی،و ستایشی نیعمەتەکان.بەڵام لەڕاستیدا هەمویان خەسڵەتی سروشتن،ئێمە دەبێت نەفرەت و ستایشی سروشت بکەین.کاتێک مرۆڤەکان توانییان لەخوای ئەبستراکت تێبگەن ئیتر وەک فرۆید دەڵێت دەرونی خۆیان دایە پاڵ خودا.ئیدی مرۆڤ ئەوەی خۆی بیری لێدەکاتەوە ئەیداتە پاڵ خودا.لە بنەڕەت دا داهێنانی خودا پیلانگێڕیە دژی ئەقڵ. ئەوە ڕاستە بەدرێژایی مێژوو بیرۆکەی خودا هەبووە،بەڵام لەڕاستیدا ئەو بیرۆکەیە گوزارشتێکی ئەقڵانی مێشکی مرۆڤ نەبووە،بەڵگو گوزارشتێکی ئەفسانەیی بووە،کەواتا بونی بیرۆکەی خودا و کۆنیەکەی پاساو نییە بۆمانەوەی،بەڵکو بەپێچەوانەوە،یاخود خودایەکی ئەقڵانی بدۆزینەوە ،ئەگەر هەبێت!چونکە ئاشکرایە خودای ئاینەکان گیرۆدەی کلتورو جوگرافیا و زانینی مرۆڤەکان بووە لە ڕابردودا،ئەمە جگەلەوەی بەلای پیاودا یە یاخود نێر سالارە ،ئەمەش وەک ئەنجامێکی واقیعی ئەو کاتە بەتایبەت لە قۆناغی کۆمەڵگەیی کشتوکاڵیدا ،هەرگیز داهێنانی خودا لە کۆمەڵگەی پیشە سازی ئەمڕۆیدا لەگەڵ خودای کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکاندا هەڵناکات،نە لەڕوی لۆژیک ،نە ئاستی زانستیەکەی ،نە چۆنیەتی ڕێکخستنی پەیوەندیەکان و نە.... ئەوەی کە تائێستا خوداوەند لۆژیکیە لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکان،بەهۆی پێشکەوتویی لۆژیکی خوداوەند نییە،بەڵکو بەهۆی دواکەوتنی لۆجیکی خەڵکە لە کۆمەڵگە پێشکەوتوەکان. خودا کە لێرە کاڵای باڵایە هۆکارەکەی ئەوەیە،مرۆڤەکان دەرونی خۆیان ئەدەنە پاڵ خودا،لەڕاستیدا بۆچونە سەرەتاییەکانی خۆیان دەپەرستن. دەوتریت پێویستی سەرچاوەی داهێنانە،مرۆڤ لە بەر پێویستی ترس و ئارامبونەوە خودای داهێناوە،بەڕاستی ئەو بیرکردنەوەیە خەونێکی بێدارانەیە هەلوەسەیە، وەک چۆن لەخەوندا مرۆڤ ئارەزو بەدی دێنێت،بیرکردنەوەی ئاینیانەش خەونە،خەونی ژیانێکی هەتا هەتایی ،مرۆڤ دەمرێت ،ئیتر دەبێت خەوێک ببینێت کە ئارامی بکاتەوە .لەجیاتی داننان بە حەقیقەتی مردن وەک خۆی پەنای بردۆتە بەر باوەڕ کەڕەنگە سودیشی هەبێت!بەڵام بۆ هەموو کەسێک نا. ئێستا ئێمە لەسەردەمی کۆڕۆنادا دەژین.لەسەردەمێک کە مرۆڤ وەک ڕابردوو هەست بەلاوازی خۆی دەکات بەرامبەر بێڕەحمی سروشت،بەرامبەر کوێڕو کەڕی سروشت،لای زۆرێک ترس لەمردن وایان لێدەکات زیاتر بەلای ئایندا ببرێن و لاوازییە جەستەییەکەیان دەقۆزرێتەوە لای بانگخوازان. بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن،حوکم ئەدەن لەسەر کۆڕۆنا.بەڵام کۆڕۆنا ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئەوانەش کە باوەڕیان بە پیلانگێڕی هەیە،لەچوار چێوەی تیۆری پیلانگێڕیدا بیردەکەنەوە،چونکە ئەمە بیر کردنەوەیەکە پێویستی بە زانیاری نییە،زیاتر پێویستی بەباوەڕە،داهێنەرانیش پێویستیان بەوەیە گومانەکان بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش بنوسن و بزانن کێ تۆمەتبار دەکەن.ئەمریکا،چین خۆی ،ڕوسیا دروستیکردووە! بەڵام بەڵگەکان قەناعەت بە هەموکەس ناکەن. وڵاتە دواکەوتووە کان هەست بە بێ چارەیی دەکەن،گومانیش دەکرێت وڵاتە پێشکەوتوەکان ئەو توانایەیان هەبێت کە مرۆڤی سەرەتایی ئەیدایە پاڵ خودا.کاتێک دەبینن ئەمریکا وەک خودای سەرزەوی خۆی نمایش دەکات. نامەوێت زۆر درێژە ی پێ بدەم.لەکۆتایدا کۆڕۆنا هەرچییەک بێت،مرۆڤ پێویستە بەجۆرێکیتر بیربکاتەوە.پێویستی بەبیرکردنەوەی جیهانییە. زەوی نیشتیمانی مرۆڤە .ئایا کۆڕۆنا دەمانگەیەنێتە بیرکردنەوەیەکی جیهانی،بەڕاستی جیهان پێویستی بە شۆڕشێکی فیکریە. ئەگەرەکانی بون بەخواوەندی زانست دەمانگەیەنێتە ئەوەی کە بیر لە مرۆڤایەت ی بکەینەوە ؟ئەرێ چیتر ملیاران مرۆڤ دەبێت نەزانن چی ڕودەدات؟ ئابڕوچونە مرۆڤ گەیشتۆتە ئاستێک پێشبڕکێی ئابوری مرۆڤبونی خۆی بیرچۆتەوە،مرۆڤ لەتەواوی جیهان بژاردەیەک نەبێت غروری مەزهەب و نەتەوەگەرایی خۆی لەبیربردۆتەوە لەدۆخێکدا دەژیت کە پێدەچێت ئاژەڵەکان چانسی مانەوەیان زیاتربێت. مەلاکان لەسەردەمی کۆڕۆنادا جارێکیتر بانگمان دەکەن بۆلای ئاین،بەڵام ئەگەر بمانزانیایە دەتوانن بگۆڕێن بانگمان دەکردن بۆلای مرۆڤایەتی،ئەوەی مەترسی لەسەرە خودا نییە،ئەقڵ و مرۆڤایەتییە.

مەحمود عەبدوڵا

03/13/2020 10:11:48 | 524 | Print Friendly and PDF