بابەتی زیاتر


کۆڕۆناو مرۆڤی باڵا
03/29/2020 10:18:32
ئه‌رێ كۆرۆنا بەئایدز و كه‌ره‌نتینه‌ بەمەساج تێگه‌یشتون؟
03/24/2020 18:07:15
بیرکردنەوە لەسەردەمی کۆڕۆنادا
03/13/2020 10:11:48
دیموکراسی راسته‌وخۆ له‌شه‌قامه‌وه‌
03/11/2020 20:34:27
ئێمه‌ پێویستمان به‌ به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی (كه‌ره‌نتینه‌) هه‌یه‌؟
03/11/2020 11:19:08

ئێمه‌ پێویستمان به‌ به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی (كه‌ره‌نتینه‌) هه‌یه‌؟

ئارام هادی
ئارام هادی

 ئارام هادی*

 ئه‌م پرسه‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌مه‌كه‌ گشتیه‌ و ئێمه‌ش ده‌توانین قسه‌ی تیابكه‌ین، خۆشبه‌ختانه‌ تائێستا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌هه‌رێمدا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له‌ كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت دەبێت ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان باره‌گا حزبیه‌كانیش بگرێته‌وه‌، هاوكات ئه‌و ژماره‌ له‌ كافتریا و چێشتخانه‌ و باڕ و مۆڵه‌كان كه‌ تائێستا دانه‌خراون دابخرێن، هه‌روه‌ها له‌ڕێی تیڤی و سۆشیال میدیاوه‌ هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕی فراوان ڕێكبخرێت و تیایدا خه‌ڵك هۆشیاربكه‌نه‌وه‌ لانیکەم تاسەرەتای مانگی چوار له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و نه‌چنه‌ بازاڕ و پارك و سه‌یرانگاكان، به‌مه‌ش هه‌رێم به‌گشتی ده‌كه‌وێته‌ بارودۆخی به‌ربه‌ستی ته‌ندروستیه‌وه‌ و هەوڵێکیشە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە. *ئه‌م نه‌ورۆزه‌ بۆ ئێمه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌؟ ئێمه‌ یانزدە ڕۆژمان له‌پێشه‌ بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشیە له‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش بونی هه‌یه‌، بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ش وه‌ك لای هه‌مووان ڕوونه‌ به‌هۆی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك و چڕبونه‌وه‌یان لەشوێنێکدا هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسەکەیە، تۆی هاوڵاتیش ده‌توانی ئه‌م نه‌ورۆزه‌ دان به‌خۆتتدا بگریت و له‌ماڵه‌كه‌تدا بمێنه‌وە له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆت خێزان و كه‌س و كاره‌كه‌ت، هەروەها حکومەتیش دەبێت بوێرانەتر بڕیاری کەرەنتینەی گشتی بۆماوەیەکی دیاریکراو ڕابگەیەنێت، بەتایبەت لە ڕۆژانی نەورۆزدا سەیرانگاکان دابخات و بازگەکانیش ڕێگری لەچونی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەبگرن، بەجۆرێکیتر لەم نەورۆزەدا بەمانەوە لەماڵەکانمان دەبینە ڕێگر لەبەردەم بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و بەچونە دەرەوەشمان چانس دەبەخشینە ڤایرۆسەکە و بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە، جا تۆ کامیان هەڵدەبژێری؟. لەکۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، بە پابەندبونمان بەڕێنماییە تەندروستیەکان هاوشێوەی چین سەردەکەوین، بە گوێ پێنەدانیشمان نمونەی ئیران و ئیتاڵیامان لەبەرچاوە و لەم بارەوە خاتونێکی ئیتاڵی لە تویتەرەکەی خۆی دەڵێ "ئێمە سەرەتا وامانزانی ئەمە تەنها هەڵامەتێکی ئاساییە و گوێمان پێنەدا تا وایلێهات بە بەرچاومانەوە دایک و باوک و باپیرانمان و بەتەمەنەکان دەمردن چونکە ئەمە هەڵامەتێکی ئاسایی نیە"، باشترین بژارده بۆ ئێمە ئەوەیە پابەندی بەربەستی تەندروستی بین و خۆمان و ئایندەمان بپارێزین، دواین لێدوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێ "گەر پابەندی ڕێنماییەکان نەبن ئەوا ناتوانین بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبین".

03/11/2020 11:19:08 | 152 | Print Friendly and PDF