بابەتی زیاتر


ئابورى قەیران لە کاتى کۆڕۆنا
03/26/2020 15:18:23
مرۆڤه‌ زیاده‌کان کێن؟
03/13/2020 10:16:18
تورکیا تەواو ئابلۆقە دراوە و ئەمریکا بەمەرج هاوکاری دەکا
02/07/2020 16:55:53
چاكسازی یان فێڵبازی
12/13/2019 19:39:10
ئەرێ سەدام فریشتەبوو؟
11/30/2019 11:26:00

تورکیا تەواو ئابلۆقە دراوە و ئەمریکا بەمەرج هاوکاری دەکا

فاتح عەباس
فاتح عەباس

تورکیا تەواو ئابلۆقە دراوە و ئەمریکا بەمەرج هاوکاری دەکا

ئیبراهیم قەرەغۆل کە یەک لە تیۆریستەکانی ئەکەپەیە لە سەر ووتاری ( یەنی شەفەق) ی ئەکەپە و ئەردۆگان دەنووسێ کە تورکیا دووبارە لەماوەی سەد سال ئەمرۆ جارێکی تر لە سەدەی بیست و یەکەم رووبەرووی ئابلۆقەیەکی یەکجار گەورە دەبێەوە، و دەیانەوێ سنوری بۆ دابنێن ، دەلێ ئێستا روسیا هەمان تاکتیکی ئەمریکا پەیرەو دەکا ، و ئەویش پەرە بە هاوبەشی و ئامادەکاری دەدا لەگەل پەکەکە ، نوسەر دڕێژە بە وتارەکەی دەدا کە روسیا و ئێران بەودوایە هێرشێکی فراوان و بەربلاویان دەستپێکردووە بۆ سەر ئێدلب و ئەلباب ، و بە بچوک سەیری تورکیا دەکەن ،و هێچ گوێ بە گرنگی و هەستیاری ئەو پرسە بۆ تورکیا نادەن ، لە لایەکی ترەوە نوسەر باس لەوە دەکا ئەو ئابلۆقەیە لە سوریا درێژ بۆتەوە بۆ دەریای سپی ناوەراست و دورگەی کرێت و قوبرس ، و بنکەی سەربازی ئەمریکا لە یۆنان و بولگاریا و رۆمانیا جێگیر کراوە و سیستەمێکی ئەمنی و سەربازی هاوبەشیان بنیاتناوە، و لەو پرۆسەیە تورکیا دوورخراوەتەوە ، کە ئەمەش مانای خۆی هەیە و لەوانەیە بسفۆر و دەردەنیل و مەرمەرەش بە نێودەولەتی بکەن ، لە دۆسێی لیبیا ئیمارات و سعودیە و میسریان دژی تورکیا هانداوە ، و قەرەغۆل دەپرسێ چی وای کردووە ئێران و ئیمارات و سعودیە و میسر لەو سیناریۆیە دژی تورکیا بن ، و باوەری وایە کە ئەوە فشارە لەسەر تورکیا ، لەوانەش خراپتر بۆ تورکیا سەرەرای بەرەی ناوخۆی دژی تورکیا ، ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ هاوکاری کردنی تورکیا لە سوریا ، خالد خۆجە سەرۆکی ئۆپۆسیۆنی پێشووی سوریا ئەورۆ لە (سکای نیوز ) رایگەیاند کە ئەمریکا بە تورکیای راگەیاندوە مەرجی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی تورکیا رێکەوتنە لەگەل هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و کۆتایی هێنانە بە کێشەکانی نێوانیان لەگەل کورد ، بژاردەکانی پێش تورکیا کەمن.

فاتح عەباس

02/07/2020 16:55:53 | 374 | Print Friendly and PDF