بابەتی زیاتر


خۆراکی هاوسەنگ
02/07/2020 16:50:42
سیاسه‌تی ئاسایشی خۆراک و ته‌ندرو‌ستی حکومه‌ت چیه‌؟
11/07/2019 21:49:14
چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی ریخۆڵەکوێرە
04/20/2019 13:16:48
نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی بکە
04/01/2019 15:46:25
چۆن نەخۆشی قەڵەوی چارەسەر بکەین؟
02/08/2019 17:44:04

خۆراکی هاوسەنگ

د. فایق گولپی
د. فایق گولپی

خۆراکی هاوسەنگ

 خۆراکی رۆژانەی مرۆڤ شەش پێکهاتەیە، ئاو، پرۆتین، چەوری، کاربۆهیدرات( شەکرەکان) ڤیتامین و کانزاکان( ئاسن و کالیسیۆم). ئەگەر بتەوێت خواردنێکی هاوسەنگ بخۆیت، دەبێت لە ژەمی خواردنەکەتدا رەچاوی سەرچاوەی ئەو پیکهاتانە بکەیت. لە کوردستان و عێراقدا گرنگی بە بەشە بەلەزەتەکانی خواردن،پرۆتین( گۆشت) و چەوری و شەکرەکان دەدرێت، پێکهاتەکانی تر، ئاو و ڤیتامین و کانزاکان فەرامۆش دەکرێن. ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی بەدخۆراکی، لە لایەکەوە مرۆڤ دووچاری قەلەوی دەبێت و چەوری خوێنی و چەوری جگەری بەرزدەبیتەوە و ورگی هەڵدەئاوسیت و ناشیرین دەبێت، لە لایەکی ترەوە بە هۆی کەمی ڤیتامین و کانزاوە بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دەبێت و زوو دووچاری نەخۆشی دەبێت.بە هۆی کەمی خواردنەوەی ئاوەوە مرۆڤ زۆرتر دووچاری بەردی گورچیلە و بەردی زراو و قەبزی و مایەسیری دەبیت.

د. فایق گوڵپی

02/07/2020 16:50:42 | 330 | Print Friendly and PDF