بابەتی زیاتر


چارەسەرکردنی کێشەی ژن و پیاو
01/23/2020 11:29:27
چەمکی ئازادی لەنێوان کۆمەڵگە و سیاسەت دا پرسی ژن بەنمونە
05/03/2019 20:03:55
ژن کوشتن و کۆمەڵگەی نەریتی
12/24/2018 21:18:47
وێنەی ژن لە چەند گۆشە نیگایەکەوە
10/19/2018 21:43:07
ژن و سیاسەت
08/06/2018 20:44:16

چارەسەرکردنی کێشەی ژن و پیاو

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا

چارەسەرکردنی کێشەی ژن و پیاو

مەسەلەی پەیوەندی ژن و پیاو،مەسەلەیەکە بەدرێژایی مێژوو ،قسەی لەبارەوەکراوە .ئەگەرچی بە پێی کات و شوێن، چارەسەرە پێشنیارکراوەکان جیاوازبوون لەکۆمەڵگایەکە وە بۆ یەکێکیتر،لە ژینگەوە بۆ ژینگیەکیتر. ئەوەی هەیە لەدوای پێکهاتنی سیستەمی پیاو سالاری چارەسەرەکە لەلایەن پیاو پێشنیارکراوە،ژن خۆی نەیتوانیوە لە و جەدەلە بەشداریبکات . کاتێک ئیسلام دێت هەوڵدەدات ئەم پەیوەندییە ڕێک بخات،ئیسلام کێشەکەی چارەسەر نەکردوە،یەکلایی کردۆتەوە،لەسەر حیسابی ژن. واتا پەیوەندیەکە لاسەنگە. لە ئیسلامیشدا واقیع وەک حەقیقەتێکی ڕەها بیندراوە،پاشان هێز ،یاخود بڵێین جەستە کراوەتە پێوەری ڕێکخستنەوەی چۆنیەتی پەیوەندی ژن و پیاو. واقیع کراوەتە شەریعەتی خودا، ئەمەش لەلایەک جەختکردنەوەیە لە تێزی ئەرستۆ لەلایەک،لەلایەکیتر لەگەڵ تێگەیشتنی ژن و پیاو لە کۆمەڵگای خێڵەکی هاو ئاهەنگە. کاتێک دابینکردنی بژێوی پشت بەهێزی بازوو ببەستێک، بێگومان ،پیاو دەبێتە بەخێوکەر و بەرهم هێن، بۆیە پیاو دەبێتە بڕیاربەدەست و پلەیەک و ژن دەبێتە پلە دوو.بەڵام لەکۆمەڵگای شارستانی ڕۆژگاری ئەمرۆمان بەهۆی پێشکە وتنی تەکنە لۆجیاو،هێزی عەقڵ جێگای بەهێزی بازو چۆڵکردووە،لەبەر ئەوە ئەو تێزە ی قورئان بەسەرچووە،تێزێکە تەنها مێشکی ئێکسپایەر قبوڵی دەکات.ئیسلام نەهاتووە پەیوەندی نێوان ئەودو ڕەگەزە بە شێوەیەکی هاوسەنگ چارەسەربکات. چونکە دۆخەکە ڕێگە نادات ،ئەو دەرەنجامە کە ئیسلام پێیگەیشتوە لەهۆکارەوەیە. لەحاڵەتی وادا هەمیشە بەهێز لەقازانجی خۆی کێشەکان چارەسەر دەکات. واتا ئیسلام نەهاتووە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی،سۆسیۆلۆجی،سایکۆلۆجی،یان ئەنترۆپۆلۆجی بکات ،لەواقیعەوە دەستی پێکردووە و پەیوەندیەکەی ڕێکخستۆتەوە، واقیعی ژنی وەک حەقیقەتێکی زانستی بایۆلۆجی دەستنیشانکردوە،نەک وەک حەقیقەتێکی کۆمەڵایەتی.واتا ئیسلام لەنێوان سروشتی بایۆلۆجی و سروشتی کۆمەڵایەتی جیاوازی دانەناوە و تێکەڵی کردوون،ئەمەش بەمیرات بۆ لایەنگرانی مەحەمەد ماوەتەوە و تائێستا تێکەڵی دەکەن و ناتوانن جیاوازی لەنێوان ئەم دوبابەتە بکەن،یان بەمەبەست ئایدیۆلۆژیستەکان بۆ مغاڵەتەو هەڵخەڵەتاندنی ژن و پیاوی ساویلکە بەکاری دێنن. کێشەی سەرەکی ئیمانی پیاو نییە،بەڵکو ئیمانی ژنە،ئەوە ژنە ستەمی ئایدیۆلۆژی لێدەکرێت و بەشێوەیەکی نامۆ دەژیت ،بۆتە پڕۆژەی پیاو و خاوەنی خۆی نییە. لەبەر ئەوە تا ژن بەنامۆیی بژیت و پیاو لەبارەیەوە بیربکاتەوە و بڕیاربدات هەر لەبەرژەوەندی پیاو پەیوەندیەکە ڕێکدەخرێت. خۆی کێشە ئەوەنییە کە ئیسلام ڕاستی بۆچوە کە پیاو پێویستی بەچوارژنە،یان پیاو بەهێزترە بەسەر ژندا،،کێشە ئەوەیە کە ژن وەک کاڵایەکە کە پیاو دەبێتە خاوەنی، وەک هەربابەتێکیتر،.کاڵایە :چونکە بابەتەکە بابەتی خاوەنداریەتییە. مەسەلەی ڕێزو خۆشەویستی و قەڵەوکردن و دانان لەماڵەوە شتێکە ئێمە دەکرێت ئاژەڵێکمان خۆشبوێت و خزمەتی بکەین، دەشێ پارەمان ئەوەند ە خۆش بوێت،ئەوەی گرنگە لە ئیسلامدا ئافرەت بونێکە پیاو بڕیار لەچارەنوسی دەدات،و پیاو لێی بەرپرسە،ویژدانی ئەو ویژدانی پیاوە،پیاوە لێی دەپرسێتەوە و بڕیارددات چیبکات و چی نەکات. مەسەلەیەکیتر ئەوەیە کە پیاو دەتوانیت لە ئافرەت بدات،بە مەرج! ئەمە دیسان هێنانە خوارەوەی پێگەی ئافرەتە. چونکە مەسەلەی لێدان، پەیوەندیی نییە بەوەی کە بەهێزە،یان بێ هێزە،بەڵکو مەسەلەی کەرامەتە،مرۆڤ کاتێک لێی ئەدرێت بە هەر شێوازێک بێت هەستداکات کەرامەتی شکاوە!واتا لێرە دا ئافرەت وەک بونێکی خاوەن کەرامەت حیساب نەکراوە. هەموو ئەم مەسەلەیە دەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەکە ئیسلام ڕوداوێکە لەسەرزەووی و مێژووییە و پەیوەندی بەژینگەی کۆمەڵایەتی ئەوساوە هەیە. نەک پەیامێکی خوایی گونجاو بۆهەموو کات و شوێنێک،تەنها ئەو مێشکانە نەبێت کە دۆگما بوون . ئیسلام تەنها کاتێک گونجاو دەبو،کە کۆمەڵگە دۆخێکی جێگیری هەبوایە،یاخود نەگۆڕبوایە، بەڵام کۆمەڵگەکان هەمیشە لەگۆڕاندان ،هەربۆیە بەردەوام بیرو هزری نوێ،چارەسەرینوێ پێویستن. مەحمود عەبدوڵڵا

 

01/23/2020 11:29:27 | 378 | Print Friendly and PDF