بابەتی زیاتر


کۆڕۆناو مرۆڤی باڵا
03/29/2020 10:18:32
ئه‌رێ كۆرۆنا بەئایدز و كه‌ره‌نتینه‌ بەمەساج تێگه‌یشتون؟
03/24/2020 18:07:15
بیرکردنەوە لەسەردەمی کۆڕۆنادا
03/13/2020 10:11:48
دیموکراسی راسته‌وخۆ له‌شه‌قامه‌وه‌
03/11/2020 20:34:27
ئێمه‌ پێویستمان به‌ به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی (كه‌ره‌نتینه‌) هه‌یه‌؟
03/11/2020 11:19:08

دیوە شاراوەکەی ئەردۆگان

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


لە سەرەتای دەسەڵاتی، ئاکە پە وەک فریاد ڕەسێک دەرکەوت ،بێگومان ئەو دەرکەوتنە هێندە پەیوەست نەبو بە بوژاندنەوەی ئابوری تورکیا هێندەی پەیوەستبو بە پڕوپاگەندەی ئیخوان. چ اخوانەکان لەناوکوردستان چ لەدەرەوەدا. ئاشکرایە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و داڕمانی خەلافەتی تورکی -ئیسلامی ،ڕاستەو خۆ هەندێک بیرمەندی ئیسلامی کەوتنە پاساودانی ئەو شکستە کە پاساوەکەش بریتی بو لەوەی " ئەوەی خەلافەتی ڕوخاند گەندەڵبون و نەخۆشبونی دەوڵەت بو،نەک ئیسلام"ئەمەش بووە هۆی دروستبونی خەونێک واتا خەونی زیندوکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی. بەڵام لەڕاستیدا ئەوە تەنها قەرەبوکردنەوەیەکی ئاینی - دەرونی بو بۆ جیهانی ئیسلامی.نەک خوێندنەوەیەکی واقیعی و زانستی. ئەو بیرۆکەی زیندوکردنەوەی خەلافەت لەکۆتایدا دروستبونی برایانی موسلمانی لێکەوتەوە،لەسەردەستی حەسەن بەننا و دواتر سەید قوتب بو بە گەورەترین تیۆریسێنی اخوان و تەواوی سەدەی بیستەمی کافرکرد،بەم شێوەیە لەدوای بۆچونەکانی قوتب چەندین گروپی توندڕەو دروستبون کە هەمویان لە تێزەکانی سەید ئاو دەخۆنەوە و جارێکیتر هەوڵیاندا لەشەڕی بەدرەوە دەستپێبکەنەوە ! لەوکاتەوە اخوان دودیوی هەیە دیوێکی ئاشکراو "ئایدیۆلۆجیا"دیوێکی شاراوە"سایکۆلۆجیا" بەڵام هەردوو دیوەکە یەک ئامانجیان هەیە ئەویش زیندوکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی. گێڕانەوەی کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ڕۆژگاری ویلایەت و والی و موفتی .ئیخوانەکان زۆر زیرەکانە هەوڵیاندا بە ئاشکرا خۆیان لەگەڵ دیموکراسی بگونجێنن چونکە هەستیانکرد لە کۆمەڵگایەک کە هەزاران ساڵ لەژێر حوکمی ئیسلامیدابووە ئەگەر بێت و ئەو بەهایەی خۆرئاوا قبوڵبکەن ئەوا دەتوانن پێی بگەنەوە هەمان ڕۆژگاری خەلافەت ،ئەمەش نیفاقێکی ئاشکرایە،بەڵام بۆ اخوان ئامانج پاساودەری ئامانجە،ئەگەر ئەوان دیموکراسی قبوڵبکەن ئەوە هیچ گوناهێکیان نەکردوە،ئەگەر فێڵیشبکەن ،چونکە ئەوان کاربۆ ئامانجێک دەکەن کە ئامانجێکی ئاسمانییە ئەویش خەلافەتی خودایە لەسەرزەوی. واتا ئەڵێن بە ڕەئی خەڵک دەگەینە دەسەڵات و بە ویستی خودا حوکم دەکەین.هەروەک دەبینین ئەردۆگانیزم و اخوانیزم یەک ئامانجیان هەیە ئەویش گەڕاندنەوەی خەلافەتە بەهەر ڕێگەو شێوازێک بێت. ڕووە شاراوەکەیان کە ئایدیۆلۆجیایە دەڕازێندرێتەوە بە پڕوپاگەندە و وتنەوەی دروشمەکانی دیموکراسی و ئازادای و ..تاد،بەڵام ڕووە شاراوەکەیان کەسایکۆلۆجیایە کاتێک دەردەکەوێت کە دەگەنە دەسەڵات ،هەر وەک ئەوەی ئەردۆگان لەتورکیا ڕووە شاراوەکەی دەرکەوت. لەناوخۆی تورکیادا بەگوێرەی سایکۆلۆجیا کاریکرد و خۆ سەپاند،بەڵام تا لەناوخۆی تورکیا و بەرگی سوڵتانی پۆشی،لەدەرەوە ڕوتبۆوە.ئەردۆگان لەئێستادا نمونە و مۆدێلی ئیسلامی میانڕەو نییە،بەڵکو مۆدێلی دڕندەییە. پیاوێک کە فاشیزمی دینی و قەومی تێکەڵکردووە دڕندەییەکەی سنوری تێپەڕاندووە بە چەکی جیهانی شارستانی کەوتۆتە وێزەی کوردان. ئەردۆگان زۆر هەوڵیدا وەک سەردەمی چاڵدێران کوردان بخەڵەتێنێت،لەناو کوردیشدا کەسانێکی ڕاسپارد کە ڕۆڵی مەلائیدریس ببینن،بەڵام بای ئەوە کوردی هەڵنەخەڵەتان کە ببنە هاوپەیمانی،بۆیە ئەمجارە خۆی ئاشکراکرد و بە شێوازێکی زۆردڕندانە هێرشی کردە سەر ڕۆژاڤا،بەجۆرێک لە چاوی جیهاندا ئەردۆغان هیتلەرێکە لەسەدەی بیست ویەک. ئێستا ئەردۆگان هێرشەکانی وەک هێرشی موسڵمانان بۆسەر لەشکری کافرا ن ڕادەگەیەنێت ، بەبەرچاوی جیهانی مۆدێرنی بێ ڕۆح کوردان کۆمەڵکوژ دەکات. ئەمە شەرمێکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی، بۆ هەڵوێستی لاوازی جیهانی ئیسلامی. دەبێت ئەو مەلایانەی دەیانگوت :ئەردۆگان دەست بە دەستنوێژە،ئەگەر دیوە شاراوەکەیان نەدیوە ،ئەگەر نا دەبنە شەریکی تاوانەکانی بۆ سەرگەلەکەمان

مەحمود عەبدوڵڵا

10/17/2019 17:31:41 | 242 | Print Friendly and PDF