بابەتی زیاتر


ئەرێ سەدام فریشتەبوو؟
11/30/2019 11:26:00
كودەتای پۆلیڤیاو دیموكراسی درۆینەی رۆژئاوا
11/22/2019 18:29:55
بزاڤی لۆلییە
11/12/2019 16:57:17
چۆن کوردستان بو بەبازاڕێکی گەورەی تورکیا
10/29/2019 15:51:00
باش بوو كەس بە قسەی عارفی نەكرد
10/15/2019 23:01:19

کۆنفرانسی ئۆپۆزسیۆن

دکتور فایق گولپی
دکتور فایق گولپی


سیستەمی حوکمڕانی هەرێم پشتی بە دەستور و یاسا و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی ئابوری و سەربەخۆیی دامودەزگاکانی دەوڵەت نەبەستووە،سیستەمی حوکمرانی هەرێم، سیستەمێکی حزبییە، مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی حزب، شوێنی دەوڵەتی گرتۆتەوە،بریاری دەزگا حزبیەکان شوێنی دەستور و یاسای هەرێمی گرتۆتەوە.
حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم( پدک و ینک و گۆران) سەرتاپای ژیانی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانیان داگیرکردووە،پەیوەندیە عێراقی و ناوچەیی و نێودەولەتیەکانیان لە سەر خۆیان تاپۆکردوە.
ئەو دەمەی بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوو،خەڵک ئۆمیدی بە گۆرانکاری و چاکسازی حوکمرانی هەبوو،بەڵام دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆران لە پێکهێنانی کابینەکانی حکومەتی هەرێمدا بەشداریکرد، خەڵک دلنیا بوو کە بزوتنەوەی گۆران لە گۆرنکاری و چاکسازی پەشیمان بۆتەوە و دەیەوێت وەک حزبێکی سیاسی دەسەلاتخواز لەگەڵ پدک و ینکدا بژیت.
دوای پێکهێنانی کابینەی پێنجی حکومەتی هەرێم،هەندێک لە حزبەکانی هەرێم بەشداری کابینەی پێنجیان نەکردو خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی هەرێم راگەیاند،بەڵام لەو کاتەوە تائەمڕۆ بەرنامەی ئۆپۆزسیۆن دیاری نەکراوە، نە یەکێەتی کار لە نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆندا هەیە،نە هیچ لایەنێکی ئۆپزسیۆن بەرنامەیەکی تایبەتی ئۆپۆزسیۆنی هەیە.
ئەگەر ئۆپزسیۆن بەم شێوەیە پەرشوبڵاو بێت، تەنها کات و دەرفەت بە فێرۆ دەچێت، گۆرانکاری و چاکسازی ناکرێت.
ئەگەر حزب و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەن،با دەست بە کاری جدی بکەن،با لە سەرەتادا کۆنفرانسێک بۆ ئۆپۆزسیۆنی هەرێم ببەستن،هەم و کەسایەتی و لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەشداری ئەو کۆنفرانسە بکەن، بریار لەسەر بەرنامەی کاری ئۆپۆزسیۆن و بەرنامەی چاکسازی سیستەمی حوکمرانی هەریم بدەن و بە جدی کاری بۆ بکەن.
فایق گوڵپی
١٩-٩-٢٠١٩

09/19/2019 09:58:50 | 196 | Print Friendly and PDF