بابەتی زیاتر


ئەرێ سەدام فریشتەبوو؟
11/30/2019 11:26:00
كودەتای پۆلیڤیاو دیموكراسی درۆینەی رۆژئاوا
11/22/2019 18:29:55
بزاڤی لۆلییە
11/12/2019 16:57:17
چۆن کوردستان بو بەبازاڕێکی گەورەی تورکیا
10/29/2019 15:51:00
باش بوو كەس بە قسەی عارفی نەكرد
10/15/2019 23:01:19

سەزای تەمەللی بۆ هاتە هەولێر؟

هیوا خۆشناو
هیوا خۆشناو


هیوا خۆشناو
سەردێر: (ئەو مۆدێلەی ئۆجالان دەیان ساڵە لە زیندان کاری لەسەر دەکات بۆ تێپەڕاندنی "ناسیۆنالیزمی کوردایەتی" لەلای سیاسیەکانی باکوور و پکک ەش تەرجومە نەکراوەتەوە. تا ئێستاش لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژئاوادا کە گوایە نزیکترین سیستێمی ئۆجالانە گوێمان لە مانیفێستی کوردایەتی "ئەی ڕەقیب" دەبێ. سەرجەم گوتارەکانی سەرانی کەجەکە تا ئێستا ئەوەیە کە جگە لە یەکێتی نەتەوەیی کوردان ڕێگایەکی دیکە نیە!)
دوێنێ ٨/٩/٢٠١٩ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هادەپ بەسەردانێکی چوارڕۆژە هاتە باشووری کوردستان و بۆ یەکەمین جار لە هەولێر نیشتەوە و چاوی بەهەریەکە لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کەوت.
سەردانەکەی تەمەللی بۆ باشوور لە کاتێکی هەستیاردا ئەنجام دەدرێ، کە هەرێمەکە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێ لە لایەک و لەنێوان لایەنە کوردستانیەکانیشدا چ لە ئاستی هەرێم و چ لە ئاستی هەرچواو ووڵاتدا، بەتایبەتی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکاراندا، کێشەی قوڕس لە ئارادان.

ئەو مانشێتەی لەسەرەوە دەیبینن کە پۆرتاڵی ڕووداو بڵاوی کردۆتەوە، گفتوگۆیەکی گەورەی لە نێو سۆسیال-مێدیای کوردیدا لەگەڵ خۆی هێنا ئاراوە. زۆر حەزناکەم لەسەر ئەو بابەتە بڕۆم، چونکە ئەسڵی مەسەلەکە لەوێدا نیە هەروەک ئێمە لە سۆسیال-مێدیادا پێیەوە سەرقاڵین. لەگەڵ ئەوەشدا حەزئەکەم بۆچوونی خۆم بە کورتی و بە ئارگیومەنت بخەمە ڕو.
کێشەکە لەوەدایە هاوسەرۆکی هادەپ لێدوانەکەی بە تورکی داوە چونکە خۆی بەڕەگەز تورکە و کوردی نازانێ. چەقی گفتوگۆکە ئەوەیە ئایا ناوبراو گوتویەتی (هاتومە لەگەڵ پێشەوای گەلی کورد بیرۆڕا ئاڵوگۆڕ بکەم) یان نا؟
https://www.rudaw.net/turkish/kurdistan/070920194…
خوێنەری بەڕێز سەیرێکی ئەو ڕێکۆردە ڤیدیۆیە بکە و گوێ لە ووتەکانی بگرە لە دەقەی 2.0 بەدواوە. ئەگەر تورکیش نەزانیت گوێت لەوە دەبێ کە ووشەی Önder بەکاردێنێ واتە دەڵێ هاتومە سەردانی "ئۆندەرێکی گەلی کورد بکەم". Sayın Mesud Barzani Kürt halkının önemli bir isim önderlik, kendisi ile gorüşmek istıyorum لە هەندێک شوێندا ڕوداو تیتلی "لیدەر"یشی بەکارهێناوە و سیاسیەکانی هادەپ لەسەر تویتەرەکانی خۆیان دایانناوە. سەرەتا دەبێ بۆ بنچینەی زمانەوانی زمانی تورکی بگەڕێینەوە و بزانین لە تورکیا کەی و بۆ کێ ووشەی ئۆندەر بەکاردێنن. تورکەکان سێ دەستەواژە بۆ سەرۆکەکان بەکاردێنن کە بریتین لە Önder, Lider, Başkan دەستەواژەی یەکەم و دووەم واتە "ئۆندەر و لیدەر" جیاوازیەکی وایان نیە، بەتەنیا ئۆندەر ووشەیەکی تورکیە لە "ئۆن"ەوە هاتوە، یانی "پێشڕەو" ئەو کەسەی لە پێشەوە دەڕوا و لایەنگرانی بەدوایدا دەڕۆن. ووشەی لیدەریش هەمان واتای هەیە، بەڵام تورکی نیە لاتینیە. ووشەی "باشکان" یانی سەرۆک لە "باش" سەر ی تورکیەوە وەرگیراوە.
سەیری فەرهەنگی تورکی بکە لە کۆمێنت

بەپێی تەرمینۆلۆجیای زمانی تورکی، ئۆندەر یان لیدەر بۆ کەسێک بەکاردێ کە لە سەرووی کۆمەڵگە جێگەی باوەڕی و متمانەی خەڵکەکەیە و بەتوانایە. هاوکات کەسێکی پێشەنگە. لە تورکیا بە کەمال ئەتاتورک دەڵێن "ئۆندەر- لیدەر" بەڵام بە کلچدارئۆغڵو ئەڵێن "سەرۆکی گشتی حزب".
دیارە گومان لەوەدا نیە کە ڕوداو وەک دەزگایەکی پڕوپاگەندە دژ بە نەیارانی پارتی و هەندێک جار ئاک-پارتیش بەکاردەهێندرێ.
ئەوەی لێرەدا ڕوداو چەواشەی کردوە، تەمەللی ئەڵێ هاتومە لەگەڵ یەکێک لە "ئۆندەر"ە گرینگەکانی گەلی کورد گفتوگۆ بکەم. ئەوە واتای ئەوە دەگەیەنێ، ئەو بەتەنیا پێشەنگ و ئۆندەر نیە بەڵکو ئۆندەری دیکەش لە ئارادان.
ئەوەی کێشەیە سزای تەمەللی و هادەپ ئاگادار نین کە پارتی ماوەیەکە مەسەلەی بارەگای بارزانی و ئەنجومەنی پیاوماقوڵانیان خستۆتە ڕۆژەڤەوە. تەمەلی خۆشی بەر لە ئێستا لە چەند تویتێکدا هێرشی توندی کردە سەر بارزانی، بەڵام بەر لە سەردانەکە لایبردن. سەرانی باکووری کوردستان کە لەبەرانبەر باشوور هەستیار نین و خۆیان لە ناسیۆنالیزمی کوردایەتی ڕزگار نەکردوە بە کورد و تورک و ئێزیدیەکانیانەوە کەوتنە ناو تۆڕی پارتی و بونە کەرەستەی پروپاگەندەی زەعامەتی بارزانی.
جاری یەکەم نیە سیاسیەکانی باکووری کوردستان لێدوانی وا دەدەن و وەک ماسی بە قولابەکەی بارزانیەوە دەبن. کاتی خۆی لەیلا زاناش گوتی" کورد سێ ڕێبەری هەن کە بریتین لە "مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و عەبدوڵا ئۆجالان". ئەوەی لەیلا زاناش تا ڕادەیەک ئاساییە. دەساڵ لەمەوبەر کاتێک جاری یەکەم بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم خۆی پاڵاوت، موراد قەرەیلان کە سەرۆکی کەجەکە بوو گوتی "باشترین سەرکردە بۆ سەرۆکی هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانیە". سەرۆکایەتی کەجەکە دوای هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکی پیرۆزباییدا گوتی"تێکۆشانت لە هەرچوار بەشی کوردستان دیارە". ئەوانە هەر هەموویان پێمان دەڵێن کە ئەو مۆدێلەی ئۆجالان دەیان ساڵە لە زیندان کاری لەسەر دەکات بۆ تێپەڕاندنی "ناسیۆنالیزمی کوردایەتی" لەلای سیاسیەکانی باکوور و پکک ەش تەرجومە نەکراوەتەوە. تا ئێستاش لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژئاوادا کە گوایە نزیکترین سیستێمی ئۆجالانە گوێمان لە مانیفێستی کوردایەتی "ئەی ڕەقیب" دەبێ. سەرجەم گوتارەکانی سەرانی کەجەکە تا ئێستا ئەوەیە کە جگە لە یەکێتی نەتەوەیی کوردان ڕێگایەکی دیکە نیە!. ئەوە لە کاتێکدایە ئۆجالان پێیوایە یەکێتی کوردە دیموکراتەکان لەگەڵ نەتەوە جیاوزاکانی دیکە، ئایینە جیاوازەکان و پێکهاتە جیاجیاکانی ناوچەکە پێویستە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان. کەجەکە و لایەنە نزیکەکانی تا ئێستا لەنێوان کوردایەتی و مۆدێلە نوێکەی ئۆجالان دێن و دەچن، خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە. لەناو هادەپیشدا هەموومان دەزانین پێکهاتەیەکی تێکەڵ هەیە لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی تورکیا و کوردستان بەڵام بەشی زۆریان نەتەوەپەرستە کوردەکانن کە کاریگەریان هەیە بەتایبەتی دوای ئەوەی سڵاحەدین دەمیرتاش و ئەکیبەکەی کە پێشتر سەرۆکایەتی هادەپیان دەکرد کەوتنە کونجی زیندان. ئێستا لەناو ئەو بزووتنەوەیەدا بە گشتی کەسایەتیەکی وەک ساڵح موسلیم نادۆزینەوە کە بە ووریایی دەهاتە هەولێر و دەیزانی قاچەکانی لەکوێ دادەنێت و تەماشای مایکی ڕۆژنامەنوسەکان بکات، ئینجا وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە. "سەیری وێنەکان بکە"
بابێینەوە سەر پرسیارە گرینگەکە "وەفدی هادەپ بە سەرۆکایەتی سزای تەمەللی" بۆ چوە هەولێر؟ بۆ لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی پارتی کۆبوەوە؟ ئایا پارتی پێشتر مۆڵەت یان پرسی بە تورکیا کردوە بۆ پێشوازیەکی وا؟
ئەوانەی باش چاودێری بارودۆخی تورکیا دەکەن، دەزانن ئاک-پارتی قورسترین دۆزی لە دژی تەمەللی کردۆتەوە بەهۆی ئەو خیتابە توندانەی دژ بە ئەردۆغان ئەنجامی داون. ئاک-پارتی ئامادەکاری تەواوی ئەنجامداوە بۆ داخستنی هادەپ. ئەی چۆن ڕێگا بە پارتی دەدات کە لە ئاستی سەرۆکی حزب، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەگەڵی دانیشێ؟
بەپێی لۆژیک ئەگەر پارتی ئەو پرسەی بە حکومەتی ئەردۆغانەوە کردبێ؟ ئەوە ئەشێ وەڵامەکەی نەخێر بێ. بەڵام ئەگەر پرسیار لە میتی تورکیا کرابێ، ئەوا میت وەک ئەردۆغا نیە و دووجار بیری لێ کردۆتەوە ئینجا بڕیار دەدا.
کەمنین ئەو سیاسیە تورکانەی کە پشتگریان لە رێفراندوم دەکرد و دەیانگوت باکووری عێراق بە تورکیاوە دەلکێنن دوای رێفراندووم. واپێناچێ کاتی خۆی بەر لە رێفراندوم هیچ پرس و ڕاوێژیەک بە میت نەکرابێ. هەموومان دەزانین دەزگا ئیستیخباراتیەکان زۆر ووردتر و مامەڵە ناسکترن لە سیاسیە قەبەکان. ئەوان دەزانن چۆن بە بەردێک دو چۆلەکە دەپێکن.
دەوڵەتی ئەردۆغان کە بە کۆمەڵێک کێشە دەناڵێنێ، جگە لە لەناوبردن و لاوازکردنی پکک، چاوی هیچ دەرگایەکی دیکە بۆ دەرچوون لە قەیرانەکان نابینێ. ئەوان ئامادەن هەموو کارێک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە باشوور پارتی و پکک بەشەڕبێنن، لە باکوریش خەریکی گوشارن لەسەر هادەپ بۆ ئەوەی خۆی لە پکک دوورخاتەوە.
سەرباری ئەوەی نیشانەی لەیەکتر تێنەگەیشتنێک لە نێوان ئیمرالی و قەندیل و هادەپدا تاڕادەیەک دەبیندرێن، بەڵام هەرسێ لایەن بەیەکگرتویی ماونەتەوە و تا ئێستا دەرفەتێکیان نەداوە بە ئەنکەرە بۆ ئەوەی یارییان پێ بکات.
لە پرسیاری ڕۆژنامەنوسانی ڕودا و کوردستان ٢٤ دا کە لە ڕاستیدا هەموو ئەو پرسیارانە بوون پێشتر ئاک-پارتی ڕوبەڕووی هادەپەی کربدونەوە، بۆنی ئەوە دێ، ئەنکەرە بەتەنیا بە گوشارەکانی پارتی بۆ سەر قەندیل، مەخمور و شەنگال نەوەستێ، بەڵکو هەوڵ دەدات لە ڕێگای پارتی هادەپیش بخاتە ژێر گوشار تاکو خۆیان لە کەجەکە دوورخەنەوە.

09/09/2019 14:26:01 | 312 | Print Friendly and PDF