بابەتی زیاتر


هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34
نامەیەک بۆ سایەکەریم
06/20/2019 23:10:05
كاریگەری شەڕ بەسەر فیلم‌و دراماكانمانەوە دیارە
05/06/2019 11:32:53
مۆڵەتی شۆفێری لە نێوان سیستەم و یاسادا
05/03/2019 19:44:55

ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


مەبەست لە ئیرەیی ،ئیرەیی سیاسییە. ئەگەر مێژووی بزوتنەوەی کوردایەتی لەسەد ساڵی ڕابردودا بخوێنینەوە،تاقە هەڵوێستێک نادۆزینەوە کە جێگای شانازی بێت ،چ بۆ میللەت چ بۆ خودی دەسەڵاتدارەکانی کورد. هەر گیز ئاستی ئیرەیی سیاسی سەرانی حیزبی کوردی نە گەیشتۆتە ئاستی ئیرەیی سیاسی و ئاستی دەرەکی،هەمیشە ئیرەیی لە ئاستی ناوخۆداو ئیرەییەکی خێڵەکیانەو دەسەڵاتخوازانەبووە. ململانێ و ناکۆکیەکان لە پێناو سەربەرزی گەڵ و خاک نەبووە،بەڵکو ململانێ بووە لەسەر دەسەڵا ت و خۆ بەراوردکردن بە ئەویتری کورد،نەک ئەویتری تورک،فارس عەرەب و ..تاد.سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی هەمیشە ئامادەی ڕوبەڕو بونەوە و ناکۆکی و ملشکاندنی یەکتر بوون،تەنانەت لەهەندێک دۆخدا سەرانی کوردی بەهۆی ئیرەیی خێڵەکیانە ئامادەبوون دژی بەرژەوەندی نیشتیمانی بن،بچنە بەرەی دژە"شۆڕش" لە پێناو کەمکردنەوەی ناوبانگی ئەویتر،یان لێدان و بچوککردنەوەی ئەویتر.بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیرەیی سیاسی  لە ئاستی دەرەکی دا نەبوە ،واتا خۆبەراوردکردن نەبووە بەسیاسی و سەرکردەکانی وڵاتانی تر،هەرگیز لێک نزیک نەبونەوە لە پێناو سەربەرزی گەل و وڵات .تەنانەت لەدوای ڕاپەڕینیش لەبواری حوکمڕانیدا زیاتر چاویان لەسەر زۆنەکان بووە، پێشبڕکێکەیان لەسەر ئەوەبووە کامیان چی کردو ە تا ئەویتریش وابکات ،تەنانەت لەئاستی ڕاگەیاندنیش.ئەگەر ئیرەیی سیاسی هەبوایە وەکچۆن بەهۆی ئیرەیی خێڵەکیانە شەڕی ناوخۆیان کرد،ئاوا شەڕی ئازادی و خاکیان دەکرد،وەک چۆن مل بۆیەکتر کەچ ناکەن و ململانێ دەکەن،ئاواش ململانێیان لەگەل داگیرکەران دەکرد گەلیان لەسەر بنەمای نیشتیمان پەروری پەروردە دەکرد،وەک چۆن بەهۆی ئیرەیی خێڵەکیانەو ناوچەگەری گەلیان لەسەربنەمای بەرژەوەندی حیزبی پەروەردەکرد،وەکچۆن گەلیان فێری ڕق کرد ئاواش فێری خۆشەویستیان دەکرد. ئەم ئیرەییە خێڵەکیە لەسەر تاکیش ڕەنگی داوەتەوە،تاکیکوردیش بەهەمان شێوە ململانێ دەکات ،و خۆبەراورد کردنی بە تاکی حیزبێکیترە،تەنانەت ڕۆشنبیرو ئەکادیمیەکانیش بەو شێوەیەن. سیاسی کورد قەت ناڕوانێت سیاسەتمەدارە بەتواناکان چیان کردوە بۆگەلەکانیان ،هەرگیز بیریان لەوە نەکردۆتەوە چەند بچوکن لەچاو سیاسی میلەتانیدی،بەراورد لەنێوان سێپارێزگاکە دابووە.دەتوانین مامۆستای زانکۆ،ڕۆشەنبیرو نوسەرانیش لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگێنین.مەسەلەن گەورەترین نوسەریکورد نا ڕوانێت، نوسەری میللەتانیکورد چی کردوە بۆ ئازادی وڵات هەر چاوی لەسەر ئەوەکەی تەنیشتیەتی ئاخۆ چ دەکاتو چیکردوە بۆ حیزبەکەی.  قسەمان لەسەرباشوری کوردستانە، بەڵام دەسەڵاتدارانی باشور ئەوئیرەییە خێڵەکیانەیان بۆ سیاسیەکانی پارچەکانی تریش هەیە!تەنانەت دژایەتی سیاسیەک دەکەن لەبەشەکانیتریش ئەگەر بزانن خەونێکی گەورەتری هەیە لە  ئەوان واتا ئیرەیی سیاسی.
مەحمود عەبدوڵڵا

06/29/2019 10:34:34 | 170 | Print Friendly and PDF