بابەتی زیاتر


هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34
نامەیەک بۆ سایەکەریم
06/20/2019 23:10:05
كاریگەری شەڕ بەسەر فیلم‌و دراماكانمانەوە دیارە
05/06/2019 11:32:53
مۆڵەتی شۆفێری لە نێوان سیستەم و یاسادا
05/03/2019 19:44:55

نامەیەک بۆ سایەکەریم

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


ئەزانی ئامۆژگاری پێویستی بەپسپۆڕی نییە. ھەرتاکێکی ئە م وڵاتە بگری کە تەمەنی لەتۆش بچوکتربێت دەتوانێ ئامۆژگاریت بکات. ھەڵبەت ئەوانەی لەسەر ھیچ شتێک قسەیان نیە لە سەر ناوگەڵی ژن قسەیان ھەیە و ئامۆژگاریت ئەکەن. من ھیچ ئامۆژگاریت ناکەم،ڕەنگە خۆت بزانیت کاری باش و خراپ چییە . مرۆڤێک دەزانێت ڕەنگە بەھۆی جگەرە یان نێرگەلە یان ھەرشتێک توشی شێرپەنجە ببێت بەڵام وازی لێناھێنێت. ڕەنگە تۆش بزانیت کارەکەت لەڕوانگەی خەڵک وە لەڕوانگەی خۆت باش نەبێت ،بەڵام کە سنور بەزاندن و پێشێلکردنی ئازادی تۆ نەبێت کەس مافی ئەوەی نییە بەتۆ بڵێت ،چی بکە و چی مەکە مەگەر پیاوانی دینی کە ئیشیان دەستوەردانە لە ژیانی کەسی خەڵک.خۆ ئەگەر کەسانێک مافی ئەوەشیان ھەبێت .
 تا ئێستا نەم بینی کەسێک بنوسێ کوڕەکە، کاری سێکسی و لەشکڕین حەرامە و ئابڕوی براو باوک و خوشکەکانت دەبات ،لەکاتێکدا ھەزاران کوڕی لاو دەچن لە مەلھاکانی ئەوێ لە دەرەوە جەستەی ئافرەت دەکڕن!تەنانەت لە وڵاتەکەی خۆشمان .
لە کوردستان جەستە کڕین و فرۆشتن ھەیە تەنانەت لەماڵەکانیشدا. نەک ھەر ئەو کچەی جەستەی خۆی دەفرۆشێت،بەھۆی ئەوکارەیەو ە خوشکەکەی تەڵاق نادرێت ،بەڵکو خۆی شو ئەکات .ئەزانێ بۆ؟چونکە لەم وڵاتە فێری ژیانی تاریکین ھەر ئەوەندە مرۆڤ ڕووی خۆی دەرنەخات ئیتر تەوا و !ئەزانی تۆ ئابڕوی کەست نەبردوە.سیاسی ئەم ھەرێمە نیشتیمان دەفرۆشێت بەڵام سمێڵزلێک ناوێرێ بڵێت ئابڕوی ئەبڕوی بنەماڵەکەی بردوە و کەس کچ نادات بەکوڕەکەی،بەڵکو ھەزاران قەڵەم فرۆش دەڵێن :ئەم سیاسیە  نەبێت وڵات وێران دەبێت،ئەو حەکیمە. بەڵێ سایە من دیفاع لەو کارەی تۆ ناکەم بەڵام پێت ئەڵێم قەڵەم فرۆشی لە جەستەفرۆشتن خراپترە .کۆیلەی سیاسیەکیی خائین بیت خراپترە لەوەی کۆیلەی کۆمپانیایکی سێکسی بیت. ڕەنگە تۆ بەوکارەت زین بەخۆت بگەیەنیت ،بەڵام سیاسیەکان زیا ن بە تەواوی کۆمەڵگا دەگەیەنن.ئەوە سیاسیە خۆفرۆشەکانن وادەکەن خەڵک لە پێناو نان وڵات جێ بھێڵێت ،بەڵام ھاتون ئامۆژگاری تۆ ئەکەن.
مرۆڤ ھەیە لەموڵاتە لەسەر نیشتیمان فرۆشی و جاشایەتی دەژیت،مرۆڤ ھەیە لەسەر قەڵەم فرۆشی دەژیت،تێشیاندا یە بەتۆ ئەڵێت ئابڕوی نەتەوەیەکت بردووە!
من ھیچ ئامۆژگاریەکت ناکەم، ناتناسم ،نازانم بۆ چی ئەوبڕیارەت داوە،بەڵام سەدان بەرپرس ئەناسم کە تەنیا لەپێناو پارە و ناوبانگ لەنیشتیمان فرۆشی بێ دەنگە.
سەدانگەنج ھەیە خۆی لەنیشتیمان ناکاتە خاوەن و بێ دەنگە بەڵام لەسەر جەستەی تۆ دێتە دەنگ و خۆی دەکاتە خاوەن،بۆ ئەوەی بڵێت پیاوم! بەڵام بەبەرچاوی ئەوەوە ژن و کچی ئێزیدی کرانە کۆیلەی سێکسی ئەو پاساوی دێنایەوە کە خودا لەتۆڵەی دوعا وای لە ئێزیدیەکان کرد!ئەزانی ئەگەر ئابڕوچونی نەتەوەیێ ھەبێت ئەو بێ مێشکیەی تاکی کوردە. ھەزاران سمێڵ زل،بەرپسی نوێژی جاشایەتی دەکەن بۆ سیاسیەکی اخوانی ،بەڵام جنێو ئەدەن بەسیاسیەکی کورد کە دەیھەوێت مێشک ی کورد لە ئایدیۆلۆژیای بێگانە ڕزگار بکات. لەھیچ مەنتیقێک دانیە کە ھەڵەی تۆ لەسەر خوشکەکەت حیساب بێت،مەگەر لەلۆژیکی خێڵ دا نەبێت. ڕاستە لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا والێک ئەدرێتەوە کە مادام تۆ جەستەی خۆت دەفرۆشی ،خوشکەکەشت ئابڕوی چوە!بەڵام واقیعەن ئەوە ئابڕوچونەکەیە واتا ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە.
من ھەر ویستم لەڕێگەی ئەم نامەیەوە وەڵامی ئەو درۆگەورانە بدەمەوە کە بەناوی خۆشەویستی بۆ تۆکران.
نەک پێت بڵێم باش یان خراپت کرد،ئەوە بابەتێکی ترە و ئەگەر بمناسیتایە گفتوگۆمان لەبارەیەوە دەکرێت. واتا نامەکەم بۆ پیاوی کوردە نەک بۆتۆ،بۆ مێشکی کوردە.

06/20/2019 23:10:05 | 684 | Print Friendly and PDF