بابەتی زیاتر


ئەرکی ئۆپۆزسیۆن
09/28/2019 15:50:45
کاتی بیرکردنەوە
07/04/2019 09:38:58
بۆچون و باوەڕ
06/09/2019 19:35:55
وەرزی هەڵوەرینی حزبەکان
05/17/2019 10:50:16
ماركس- فیورباخ- ڕه‌خنه‌ی ئاین
05/10/2019 12:00:20

بۆچون و باوەڕ

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا

بۆچون و باوەڕ
ململانێی نێوان بۆچون و باوەڕ،ململانێی نێوان کۆمەڵگای کراوەو کۆمەڵگای داخراوە. بەواتایەکی تر ململانێی تاکگەرایی و کۆگەراییە. ململانێی ئازادی و کۆیلایەتییە. باوەڕ دیکتاتۆرییە و بۆچون دیموکراسیانە. باوەڕ نەقڵە و بۆچون عەقڵ،یان باوەڕ داخراوێکی هەمیشەیی و پیرۆز،بۆچون کراوەی هەمیشەیی ناپیرۆز.
باوەڕ جەبری کەلتورە،بۆچون بڕیارێکی تاکەکەسییە و جەبری عەقڵە. ڕەخنەگرتن لەباوەڕ ڕەخنە گرتنە لە کۆی باوەڕداران،ڕەخنەگرتن لە بۆچون ڕەخنە گرتنە لە ڕەئی یەک کەس. بۆچون بەرەنجامی بیرکردنەوە و لێکدانەوە و بەراوردکاری وتاقیکردنەوەیە،باوەڕ بەرئەنجامی بیرنەکردنەوە و لەبەرکردن و گێڕانەوەیە.
کاتێک تۆ ڕەخنە ی باوەڕی کەسێک دەکەی بەو واتایەیە بگەڕێتەوە بۆ عەقڵ،کاتێک ئەو بانگی تۆدەکات بۆ باوەڕ بەو واتایەیە داوات لێدەکات دەرچیت لە ئەقڵ.
تۆ ڕەخنە لە عەقڵی تاکەکەس ناگریت،بەڵکو ڕەخنە لە ئەفسانە وسەردەمی ئەفسانە و دەقی هەزاران ساڵ لەمەو پێش دەگریت،وەلێ ئەو ڕەخنە لە ئێستا و بۆچونی سەردەمی زانست دەگرێت بە پێوەری کۆن .پێوەری باوەڕدار کۆنن و وەرگیراون پێوەرێک نین لەسەربنەمای ئەقڵ دانرابن بەڵکو لەسەربنەمای سۆزو خەڵەتاندن،بەڵام تۆ لە ئەنجامی بیرکردنەوە و ئەزمون پێوەرەکانت دادەنێی. پێوارەکانی عەقڵ فراوانترو لەسەروی یەک کۆمەڵگەی دیاریکراو یەک زانست و یەک دین دەڕوانێتە دنیا،بەڵام پێوەرەکانی باوەڕدار لە ئەنجامی ئەزمون لە یە کۆمەڵگە وەرگیرانون و کۆمەڵگاکەی دەگشتێنێ بۆ تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.
بۆچون بڕیارێکی سەربەخۆیە و خاوەنەکەی دیارە،باوە ڕ بڕیارێکی کۆگەلییە و تێکەڵە لە بیروبۆچونی کۆمەڵگاکان بەدرێژایی هەزاران ساڵ. کاتێک تۆ ڕەخنە لەباوەڕێک دەگریت تەنیا عەقڵ بەبنەما دەگریت،بەڵام باوەڕدار بەبۆچونی لەبەرکراوی هەزاران ساڵ وڵام ئەداتەوە.بۆچون هی سەردەمی قوتابخانە و فەلسەفە و زانستە،باوەڕ هی سەردەمی حوجرەو مزگەوت و ئەفسانەیە.
بۆچونەکان سەربە کۆمەڵگای زانستی و شارستانین،باوەڕەکان سەربەکۆمەڵگای خوڕافی و خێڵەکین.بۆچون بنەماکەی عەقڵە،باوەڕ بنەماکەی سۆزو دەرونە. باوەڕەکان بەرئەنجامی تێنەگەیشتنن لەیاساکانی سروشت،بۆچون بە پێچەوانەوە. باوەڕ وەرگیراوێکی ناچارییە لە ئەنجامی بێ سەرەنجامی ژیان،بۆچون قبولکردنی ئارەزومەندانەی بی سەرەنجامی ژیان.
مەحمود عەبدوڵڵا

06/09/2019 19:35:55 | 294 | Print Friendly and PDF