بابەتی زیاتر


نیچەو محمد و ژن
10/04/2019 08:30:13
لە ڕۆژی ئاشتی نێودەوڵەتیدا، خوێندنەوەیەک بۆ قەیرانەکانی دەوڵەت-نەتەوە و شەڕ
09/22/2019 15:27:19
بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له‌ مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌مى نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
09/09/2019 14:37:11
۳۱ی ئاب دوجار خیانەتە
09/01/2019 13:23:59
٣١ ئاب بەردەوامە
09/01/2019 12:35:03

چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لەدیدی ڕەسڵ-ەوە

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


بەشی سێیەم
هەستیاری زیندویی
هەستیاری یان سۆزو جۆش و خرۆش ۰ بە ڕای رەسڵ سۆز خوازراو نییە ،  تە نیا ئەوکاتە نەبێت کە  حیکمەتی لەگەڵ دابێت  ۰  هەندێک هەستیاری هەیە لە مناڵدا هەیە وەک دڵخۆشبون بە خۆراکی خۆش و شوێنی گەرم و خۆشحاڵبون لە شوێنی قەرەباڵغدا ئەم هەستانە سروشتین لەگەورەیشدا بەخێرایی دەردەکەون  وەک ئاسودە بون بەهاوکاری و کۆمەڵایەتیبون   ۰    ئەوهەستانەی کە بنەمای هزریان هەیە بەهەستە باشەکان دادەنرێن  ،  وەک هەستکردن بەڕوداوێک کە ڕوداوەکە بەچاویش نه بیندراوە   ۰  یان کەسێک لە کۆمپانیایەک کاردەکات ئەگەر هەستیاریەکەی بنەمای هزری هەبێت ئەوا هەست بە ستەم و چەوسانەوەی کرێکاران دەکات کە لە و کۆمپانیایەدا کاردەکه ن  ، ئەگەر مرۆ ئەو هەستەی نەبێت ئەوا تەنها چاوی لەقازانجە و خزمەتی چەو سێنەران دەکات بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت  ۰  هەستیاری و خرۆشانی مرۆڤ لەسەر بنەمای هزری شوێنێکی گرنگی هەیە لە پەروەردەی مۆ دێرندا  .
هەموکەسێک سۆزی هەیە   ،  بەڵام هەندێک سۆزو هەستیاری هەیە بنەمای هزرییان نییە وەک ئەوەی کەسێک سۆزی زۆری هەیە کاتێک دەبینێ کەسێکی لەجەنگدا  قاچێک لەدەست ئەدا و پێی وایە جەنگ ماڵوێرانییە   ،  بەڵام بەملیونان مرۆڤ بمرن سۆزی نییە کە لە نزیک و هاو خوێنەکانی نەبن    .  سۆزە باشەکان پەیوەندییان بەزیرەکییەوە هەیە  لەدیدی ڕەسڵەوە هەرچوار نیشانەکە "        زیرەکی ،هەستیاری، زیندویی، ئازایی"پێکەوە کۆمەڵگایەکی باش دروست دەکەن و هەرچواریان پەیوەندیان پێکەوە هەیە   ۰  هەرچی زیندوێتییە وادەکات مرۆڤ دڵخۆش بێت بەوەی کەدەژیت بە بێ ترس لە ڕوداوی لەناکاو .هەروەها  یارمەتیدەرە بۆ هاوکاری و دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی جەستە و عەقل .زیندویی وادەکات کە مرۆڤەکان گرنگی بە و شتانەبدەن کە لەدەورو بەریان ڕودەدات و مشتومڕ بکەن لەبارەی ئەو بابەتانەی کە  گشتین و پەیوەندییان بە تاکە کەسەوە نییە. هەر چەندە زیندویی دەبێتە هۆی ئازارو نەگبەتی زۆرجار بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شادی دەبەخشێت چونکە بەغیلی لەمرۆڤدا ناهێڵێت.
مەحمود عەبدوڵڵا
سەرچاوە
دەربارەی پەروەردە کردن - برتراند ڕەسڵ
وەرگێڕانی جیهاد محەمەد

04/13/2019 20:15:44 | 262 | Print Friendly and PDF