بابەتی زیاتر


نیچەو محمد و ژن
10/04/2019 08:30:13
لە ڕۆژی ئاشتی نێودەوڵەتیدا، خوێندنەوەیەک بۆ قەیرانەکانی دەوڵەت-نەتەوە و شەڕ
09/22/2019 15:27:19
بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له‌ مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌مى نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
09/09/2019 14:37:11
۳۱ی ئاب دوجار خیانەتە
09/01/2019 13:23:59
٣١ ئاب بەردەوامە
09/01/2019 12:35:03

اخوان الکاذبین

مەحمود عەبدولا
مەحمود عەبدولا


ئەڵێن داعش دەستکردی ئەمریکایەو ئەردۆگان پشتیوانی ئەکات.ئەڵێن دەعش دروستکراوە بۆناشیرینکردنی ئیسلام و مەلاکرێکار پشتیوانی دەکرد. عەلیبابیر وتی کافرنین و پەڕگیرن ،مەلایەکیش بۆیان ئەگریت،هێشتا ش ئەڵێن داعش پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە.
ڕەنگە ئەگەر ئۆباماو هیلاری نەیانوتبایە داعش ئێمە دروستمانکردووە،سوپاکەی داعش بگەیشتایە یەک ملیۆن کەس!ئەوان چاک ئەزانن داعشی نوستو چەند زۆرە ! بۆیە ئەبێ وابڵێن.
هەموو ئەوانەی پشتگیری ئەردۆگانیانکرد بەناڕاستەو خۆ پشتیوانی داعشبون.
پێم وایە ئەوەی شارەزاییەکی کەمی هەبێت لەمێژوی اخوان   ،  دەزانێت ئەم ناونیشانە ی سەرەوە ناوە ڕاستەقینەکەی برایانی موسلمانە  . ئەم هێزە لەواقیعدا پێڕەوی لە ماکیافیلی دەکەن باوەڕیان بە وەهەیە کە   "ئامانج پاساودەری ئامرازە"   درۆ و دوڕوویی یەکێکە لەو ئامرازانەی کە هەمیشە پەنای بۆدەبەن  .   کاتێک احمدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئێران وتی  :  هۆلۆکۆست ڕاست نییە  ،  ڕابەڕێکی اخوانیش لەمیسر دوای ئەو وتەیەی احمدی نەژاد وتی  :  هۆلۆکۆست افسانەی جولەکە و امریکایە!ئەوەیە درۆی مێژوویی  . ئەردۆگانیش کە ئیسلامیەکانی کوردستان بەشێخی خۆیانی دەزانن بەزمانی بازاڕی   "کونە درۆیە" هەموومان ئاگادارین لەماوەی ئەم چەندساڵەدا ڕۆژ نەبو درۆیەک نەکات تەنانەت لەمیدیا جیهانیەکانیش بەدرۆزن ناسرا  .
ئەو برایانە   "اخوان الکاذبین"   باوەڕیان بەدیموکراسی نییە  ،   بەڵام دەیانەوێت وەک هیتلەر پێی بگەنە دەسەڵات هەروەک ئەردۆگان کە لەسەرەتاوە وادەردەکەوت کە باوەڕی بەدیموکراسی هەیە  ،  بەڵام وەختێ بەهێزبو بو بەدیکتاتۆرێکی خوێنڕێژ  .  گەورەترین درۆی اخوانیەکانی باشور ئەوەیە کەدەیانەوێت ئەودەستکەوتەی بەخوێنێ هەزاران شەهید لەباکور هاتۆتەدی بەدەستکەوتی ئەردۆغانی دابنێن  !   درۆو دوڕوویی ئەمانە لەوەدایە کە لەمەنهەجیاندا باوەڕیان بەخەلافەتە  ،  بەڵام باسی نیشتیمان پەروەری بۆخەڵک دەکەن ! زۆر ڕونە اخوانیەکانی باشور چاوەڕوانی سەرکەوتنی ئەردۆغانن تا دواجار ببن بەوالی ئیتر بۆچی باسی نیشتیمان پەروەری دەکەن  ؟
 یەکێ لەسیفەتە هەرە خراپەکانیان ئەوەیە سڵ لە چەواشەکاری ناکەنەوە  ،  بەڕوکەشی شیکردنەوە بۆ بابەتەکان دەکەن بەتایبەت لەسەر مەسەلەی باکوری کوردستان و پاساو هێنانەوە بۆ ئەو وێرانکاریەی ئەردۆغانکردی گوایە خەتای پەکەکەیە و پەکەکە شەڕی هەڵگیرساند  ،  بەڵام ئەردۆگان هەرخۆی بەدرۆی خستنەوە کەوتی :  ڕێگەنادەین لەهیچ شوێنێک دەوڵەتی کوردی هەبێت هەتا لە ئەفریقیاش  .
اخوان درۆزنن  ،  بەڵام درۆی شەرعی ئەکەن لای ئەوان درۆ کاتێک کێشەیە کە ئاشکرابێت و خەڵک هەستی پێبکەن ئەگینا خودی درۆکردن بۆئەوان هیچ کێشەیەکی نییە  ،  چونکە ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانج  .
مەحمود عەبدوڵڵا

03/26/2019 21:34:10 | 220 | Print Friendly and PDF