بابەتی زیاتر


نیچەو محمد و ژن
10/04/2019 08:30:13
لە ڕۆژی ئاشتی نێودەوڵەتیدا، خوێندنەوەیەک بۆ قەیرانەکانی دەوڵەت-نەتەوە و شەڕ
09/22/2019 15:27:19
بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له‌ مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌مى نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
09/09/2019 14:37:11
۳۱ی ئاب دوجار خیانەتە
09/01/2019 13:23:59
٣١ ئاب بەردەوامە
09/01/2019 12:35:03

کێ تیرۆریستە؟

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


بەرلەوەی تۆهاوارت لێهەڵسێت،هاواردزێنی خۆیان وتی:تیرۆر هەر تیرۆرە،ئەمریکا تیرۆریستە ، چونکە لەئەفغانستان مرۆڤ دەکوژێتو بۆم بەردەداتەوە بەسەرماڵاندا...گەر لەمن دەپرسی کێ تیرۆریستە دەڵێم:
ئەوەی مرۆڤ دەکوژێت تیرۆریستە. جا بەناوێ خودا،یان بەرزتری نەژاد یان هەرناوێکە وەبێت. هەموو جیاکارییەکی ڕەگەزی نەتەوەیی ئاینی ڕێگە خۆشدەکات تۆش ڕۆژێک ببیت بەتیرۆریست. گرنگ نییە بۆچ بتێک مرۆڤ دەکوژی ،تا فێری ئەوە نەبیت کەمرۆڤەکان پیرۆزترن لە ئاین و باوەڕیەکانت  ڕەنگە ببیت بەتیرۆرست،کە ئەمەت نەکرد تیرۆریستێکی نوستوی ترسنۆکیت دەسەڵاتت ببێ دەکوژیت.

کاتێک بە خوێندنەوەی قورئان هێرشی سەر عەفرین دەکرێت تۆ بێدەنگی و وەک نەعامە سەرت لەژێر خۆڵە چاوەڕوانی سەرکەوتنی خەلیفە و گروپە تیرۆریستیەکانیتریت و دەڵێی من کارم بەسیاسەت نییە،بەڵام هاوارت لێ هەڵدەستێ بۆ بۆرما ئەمە باوەڕ بون بەتیرۆر نە بێ چییە؟
عەلی قەرەداغی ڕابەرت داواو دوعای سەرکەوتن بۆ ئەردۆگان دەکات کاتێک ژن و مناڵی بێ دیفاع دەکوژێت،لەکوێ تو دژی تیرۆریت!
عەلی باپیرت دەڵێت:داعش کافر نییە!ئیتر لەکوێ تۆ دژی تۆقاندن و کوشتنیت؟
د.عبدالواحیدت دەڵێ ئێزیدی کوردنین لەجیاتی نەفرەت لە تیرۆر!
کاتێک داعش پەلاماری شەنگاڵ ئەدا تۆ ئەڵێی یەزیدی کافرن،یان دەڵێی کورد نین تۆ تیرۆریستێکی ترسنۆکی.ئێ کێشەی تۆ ئەوەیە برای دینیت دەکوژرێت بۆیە هاوارت لێ هەستاوە نەک لەبەر کوشتنی مرۆڤ ئەوە جیاوازیەکەی تۆیە لەگەڵ کەسانێکیتر کە جیاوازی لەنێوان تیرۆرەکاندا ناکەن دەبێت دژی مرۆڤ کوشتن بیت نەک مسڵمانکوشتن یان عەرەب و کوردو ....کاتێک تۆ ناتوانی مێژوویەکی خوێناوی ڕەتکەیتەوە لە کوێ بۆتۆ هاتوە دژی کوشتن بیت.ئەمە درۆکردنە لەگەڵ خۆت یان تێنەگەیشتنە...
هێرشی سەر ئەم موسلمانانە هێند دڕندانەیە مرۆڤ شۆک دەبێت ،وەک ئەوکاتانەی دەمان بینی داعشێک سەری مرۆڤ دەبڕێت.نابێت دڵت خۆش بێت کە مەسیحییەک تیرۆریستە دەبێت بەوە دڵخۆش بیت کە تۆ تیرۆریست نیت. ئەوە زۆر کۆمیدی تراژیدییە کە تۆ هێندە خەمی قوربانیەکانت نییە،هێندەی خەمی ئەوەتە بڵێی ئەها ئەوانیش تیرۆریستن!تۆ دەتەوێت ڕەوایەتی بە تیرۆری خۆت بدەی... گەمژەییە پێمان وابێت ئەوان فریشتەن،بەڵام لەوە گەمژانەتر ئەوەیە پێت وابێت تۆ پەپولەی ستەملێکراویت. تاساڵی ۱٤۹۲ تۆ ڕەشەباو مەترسی بویت بۆسەر ئەوروپا. تا ئە و ساڵە لەغەرناتە تێک نەشکای بەتەمابوی هەموو ئەوانیتر بسڕیتەوە دەی هەرکات تۆ النصرت تێپەڕکرد ئەڵێم هیومانیستی، هەرکات خالید و حەجاجت نەفرەت کردن نەفرەتی ئەوانیش بکە.ڕاستە تۆ بەرپرس لە مێژو نیت،بەڵام کەتۆ نەفرەت لەو مێژوە نەکەیت دوبارەی دەکەیتەوە.. هەموو کاتێکیش پێت وایە ئەوانیتر کافرو سەرلێشێواو گومڕان بۆیە کە دەسڵاتت هەبێت دەبێت بیانخەیتەوە سەر ڕێگا.
ئەوە ئەرکی هەموو مرۆڤێکە نەفرەت لەتیرۆر بکات،بەڵام تۆ کە سەبایاو سەربڕینت پێ حوکمی خودایە شێتییە باس لە تیرۆر بکەی.
"موسڵمانان برای یەکن"تۆ لەدەرەوەی ئاینەکەت کەس بەبرای خۆت نازانی،کەواتا تۆچیت باسی مرۆڤایەتی بکەیت
ئەرێ ئیدی ئەوە کێشەکەیە کەتۆ کێچێک دەکەی بەگایەک. دەبێت تۆ بگەڕێی بزانی چەندک ڕێکخراوی تیرۆریستی هێرشیان دەکردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئینجا لەخۆت بپرسیت بۆچی بێ دەنگ بویت، بۆچی هاوسۆزی داعش بویت...
ئەوکردەیە شەرمە بۆ مرۆڤایەتی بۆ ڕۆژئاوا،بەڵام ...

03/16/2019 09:14:10 | 242 | Print Friendly and PDF