بابەتی زیاتر


هەڵوێستمان سەبارەت بە پڕۆژەی بەناو چاكسازی
12/16/2019 18:04:06
سیاسەتی نوێی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لەسەر کوردستان
12/05/2019 17:28:59
دیوە شاراوەکەی ئەردۆگان
10/17/2019 17:31:41
نیچەو محمد و ژن
10/04/2019 08:30:13
لە ڕۆژی ئاشتی نێودەوڵەتیدا، خوێندنەوەیەک بۆ قەیرانەکانی دەوڵەت-نەتەوە و شەڕ
09/22/2019 15:27:19

دووئیداره‌یی یا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌؟

ئارام هادی
ئارام هادی


ئارام هادی
*تادێت یه‌كێتی له‌سه‌ر داواكانی سورتر ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ڕابردوه‌وه‌ تادێت یەکێتی سورترده‌بێت  له‌سه‌ر سێ پرس و یه‌ك پاكێجیه‌كه‌ی له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆدا، كه‌ئه‌وانیش (كه‌ركوك. عیراق. كابینه‌ی نۆ)یه‌، وه‌ تادواڕاده‌ش داكۆكی له‌ داواكانی ده‌كات و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ده‌ڵێ "ئاماده‌ین بۆ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی گشتگیر له‌گه‌ڵ پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتو"داواكارییه‌كانی یه‌كێتی بریتین له‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه‌.

1. ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی پارتی لەگەڵ سەرۆککۆماری عیراق و کۆتایی هێنان بە ڕێگرییەکانی ئه‌و حزبه‌ لە وەرگرتنی وەزارەتی داد بۆ یەکێتی و پێکهێنانی یەکتیمی کوتلەکوردیەکانی پەرلەمانی عیراق و یەکڕیزی نێوان بەرپرسە حکومیەکانی کورد لەبغداد بۆ دەستەبەری زیاتری مافەکانی کورد لە عیراقی فیدراڵدا.
2. ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکوک کە بە تێڕوانینی یەکێتی بە دیاریکردنی کاندیدێکی کورد لە یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ست پێده‌كات.
3. ئینجا موناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ كابینه‌ی نۆدا، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی واقعیه‌تی هێز و زۆن.

*پارتی چی بكات؟
پارتی له‌بری بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی كارته‌ سوتاوه‌كان كه‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی سیناریۆ سواوه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵ. گۆڕان)حكومه‌ت پێكبهێنێت، پێویسته‌ به‌ داواكانی یه‌كێتی قایل بێت به‌ نوسراو و ئیمزای فه‌رمی نه‌ك به‌ شه‌فه‌یی، گه‌رنا ئه‌وا هه‌رێم ڕوو به‌ڕووی یه‌كێك له‌و دوو پێشهاته‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ئه‌وانیش (دووئیداره‌یی یا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن).

*دووئیداره‌یی یا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌؟
من هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی نیم له‌كاتێكدا لاف و گه‌زافی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لێ ده‌ده‌م، هاوكات بیركردنه‌وه‌ له‌ دوو ئیداره‌یی كێشه‌ی كورد ده‌باته‌وه‌ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌ش نایه‌ته‌وه‌ و هێنده‌یتر كورد له‌ گۆڕانگارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچوكتر و دوورتر ده‌خاته‌وه‌.

*هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌
له‌ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان به‌ تایبه‌ت (پارتی و یه‌كێتی)بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌بری بیركردنه‌وه‌ له‌ دووئیداره‌یی پێویسته‌ بیر له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێته‌وه‌، كه‌ كارێكی زۆر ئاسایی یه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش  له‌ وڵاته‌ پله‌ یه‌كه‌ دیموكراسیه‌كانیشدا هه‌ندێكجار ڕووده‌دات.
له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شدا قازانجی یه‌كه‌م (یه‌كێتی. نه‌وه‌ی نوێ) ده‌یكه‌ن یه‌كه‌میان به‌هۆی پێداگرییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر پارتی و هه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دووه‌میشیان مه‌كینه‌ ئیعلامیه‌كه‌ی كه‌ زیاتر له‌ پێشوو ده‌نگی گۆڕان و ئیسلامیه‌كانی پێده‌بات.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌ پارتی شه‌وه‌ هه‌یه‌ مه‌حاڵه‌ 45كورسیه‌كه‌ به‌ده‌ست بخاته‌وه‌ هاوكات ئه‌گه‌ریشی زۆره‌ توشی ناكۆكی ناوخۆیی ببێت چونكه‌ له‌وه‌یه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر به‌ربژێره‌كانیدا بێت بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌رێم.

02/16/2019 16:46:34 | 332 | Print Friendly and PDF