بابەتی زیاتر


کاریگەری دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئاستی خۆشگوزەرانی
06/01/2020 17:01:44
زینی وەرتێ و چەند سەرنجێك
04/22/2020 16:41:51
پەکەکە بۆدەرەوە
04/17/2020 17:56:21
ئابورى قەیران لە کاتى کۆڕۆنا
03/26/2020 15:18:23
مرۆڤه‌ زیاده‌کان کێن؟
03/13/2020 10:16:18

کوردستان لە ستراتیژی هێزە هەرێمییەکاندا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)

هاوکار جبار سنجاوی
هاوکار جبار سنجاوی

پێشەکی

ئەو نامیلکەیە باس لە کوردستان دەکات وەکو ئەکتەرێکی بێ-دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان شرۆڤەدەکات لە نێوان هێزە هەرێمەکاندا؛ ئەوانەی کە پرۆژەیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی دژە پرۆژەن لە ناوچەکە، لەهەمانکاتدا خۆی خاوەنی پرۆژەیەکی نەتەوەیە لە ناوچەیەک کە پرە لە ململانێ، شەرێک تەواو نابێت یەكێکی تر هەڵدەگیرسێت.

تاکو ئەمرۆ، کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە هاوڵناوی "ئازایەتی" وەسفکراوە، کەچی لەگەڵیدا ترسی وڵاتانی هەرێمی ،سیاسەتی وڵاتانی نێودەوڵەتی، ململانێ نێوخۆی هەبووە بۆ گەیشتن بە سەروەری و سەربەخۆی وەکو نەتەوەیەکی سیاسی، لەبەرئەوەی توشی ماڵوێرانی و کارەسات بووە لە رێگەی بەڵین، فێڵ و هێزەوە، کوردیش بەردەوامە لەسەر ویست و داواکاریەکانی لە جاران زیاتر بەتایبەت لە باشور و رۆژئاوا.

سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکەش وایکردووە کە کورد  هۆکاری بەشێکی زۆری دەستێوەردانەکان بن لە ناوچەکە لەکاتێکدا کە زۆربەی وڵاتان بەتایبەت وڵاتانی رۆژئاوای لە هۆکار و هاوکارێک دەگەرێن بۆ ئەوەی دەستێوەردان بکەن. کوردەکان لەرێگەی پارتە سیاسیەکان دەستیان لەگەڵ هێزە هەرێمی و جیهانیەکان تێکەڵکردووە، ئەوانیش بەمەبەستی جیا جیا هاوکاری پارتە سیاسیەکان کردووە و دەکەن، بۆ نمونە سوریا هاوکاری پارتی، یەکێتی و پەکەکەی کردووە لە رابردوو، ئێرانیش لەسەردەمی شا و پاش شۆرشی ئیسلامی لە ئێران لە ١٩٧٩ پشتیوانی جیا جیایی لە پارتە کوردیەکان کردووە، تورکیاش لە نەوەدەکانەوە هاوکاری هەندێ پارتی کوردی دەکات بە ئاشکرا. بەشێک لەو هاوکاری و پشتیوانیانە تاکتیک بووە تا ستراتیژ واتە پەیوەندیکی پراگماتیکیە هەم لەلایەن حیزبە کوردیەکان هەمیش لەلایەن ئەو وڵاتانە.

پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا گرنگی زۆری پێدراوە، هەرچەندە ئەمریکا لە رابردوو وەکو پێویست نەهاتۆتە سەرخەت بۆ هاوکاریکردنی جولانەوە کوردیەکان، تەنانەت لەکاتی بەرێوەچونی بانگەشەی ریفراندۆم دوو بەیاننامەی ڕسمی دەکرد بۆ راوەستاند و پاشخستنی ریفراندۆمی ٢٥/٩ تەنها لەپێناو چونەپێشی سیاسەتەکانیان لە عێراق و ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ عێراق کراوە لە پێناو یەکپارچەیی عێراق. لە ماوەی ئەو چەند دەیەی رابردوو، ئەمریکایەکان هەم لەگەڵ کورد هەم لەگەڵ عێراق پەیوەندیەکان لە ئاستی تاکتیک بوون لە پاش ئۆپراسیۆنی "شەری ئازادی" عێراق کە لە بەغدا بێ هیوا دەبێت، دواتر روو لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد دەکات، لە سوریاش کە لە هێزە ئیسلامیەکان بێ هیوا دەبێ، هاوکار و هاوپەیمانی پراگماتیکی کورد دەکا. تا رادەیەک جیاوازتر لە ئەمریکا لە ناوچەکە روسیایە، رووسیاش لەرێگەی دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە پەیوەندی لەگەڵ کورد هەبووە و هەیە، رووسیا جیاوازتر لە رۆژئاوا و ئەمریکا باشتر ئاگاداری دۆزی کوردن و شارەزی باشیان هەبووە لەهەر سێ سەردەمی ئیمپراتۆریەت،  یەکێتی سۆڤیەت و رووسیایی نوێی لەسەردەمی سەرۆک پۆتین.

لە پەیوەندی کوردەکان لە نێوان خۆیاند لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، زۆرجار بەیەکەوە هاوکاربوون بۆ رووبەرووبونەوەی دوژمنی جیاواز، لە پاش ٢٠١٤ گۆرانکاریەکی گەورە روودەدات بۆیەکەمجار کوردەکان دوژمن و دۆستی هاوبەشیان بۆ پەیدادەبێت، داعش دوژمنێکی هاوبەش بوو لەهەمانکاتدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێتە دۆستێکی هاوبەش، لێ  ئایا ئەو هاوبەشیانە توانی یەکیان بخات؟ بێگومان نەخێر!، چونکە باردۆخەکە لەوە ئاڵۆزترکراوە کە کورد بتواندرێت یەکبخرێن لە ئاستی کوردستانی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوە لەکاتێکدایە کە کە باردۆخەکە بە دیوێکی تریش گۆراوە بەجۆرێک هاوکاری و پشتیوانی بۆ کورد ئاشکرایە، ئەوەیان فرسەتێکی گەورەیە هەم لەرووی بابەتیەوە، هەمیش لەرووی زهنیەوە بەوەی تیۆری ریالیزمی کالکردووە کە جەختی لەسەر بەشداریکردنی تەنهایی دەوڵەتان دەکردووە لە چارەسەری کێشەکان، گۆرینی هاوسەنگی هێز و بەدیهێنانی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرەرایی گۆرانکاریەکانی هێشتا کاری خۆی دەکات بەجۆرێک کە خەونی گەلی کوردستان لەگەڵیدا یەکانگیر نابێت، بۆیە پێویست دەکات بە عەقلانی نەک لەرووی جیۆستراتیژی، ریالیزم و لیبراڵیزم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.  لە ٢٠١٤ عێراق وەکو زۆرجاری تر فاشلبوو لە پاراستنی گیانی هەزاران هاوڵاتی بۆیە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی راستەوخۆ هاتەدەنگ و دەستێوەردان و هاوکاریکرد لە رووبەرووبونەوەی داعش، عێراق لە پاش ٢٠٠٣ بە بەردەوامی سەروەریەکەی بە ئاسانی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە دەبەزێندرێت، لە ناوخۆش ئەوەندە لاوازە هەرێمی کوردستان دەیەوێت کێشەکانی خۆی لەگەڵیدا چارەسەربکات و هەنگاوی زیاتر بۆ سەربەخۆی بهاوێژێت، بۆ دەرخستنی ئەو پرۆژەیە دەستی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵنەگرت.  

http://\Content\SiteImages\Article\167121883-176837502636699686758795443.docx

08/15/2018 21:46:04 | 1126 | Print Friendly and PDF