بابەتی زیاتر


چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی ریخۆڵەکوێرە
04/20/2019 13:16:48
نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی بکە
04/01/2019 15:46:25
چۆن نەخۆشی قەڵەوی چارەسەر بکەین؟
02/08/2019 17:44:04
هەورکردنی پەنکریاس
08/14/2018 18:16:35
دیسانەوە لە بارەی جەستەوە
08/13/2017 18:08:30

هەورکردنی پەنکریاس

دکتۆر فایق
دکتۆر فایق


هەورکردنی پەنکریاس
پەنکریاس یەک لە رژێنە گرنگەکانی لەشی مرۆڤە،لە پشتی گەدەوەیە،نزیکەی ١٠-١٥ سم درێژە،کێشی ٧٥-١٢٠ گرامە.ئەم رژێنە دوو کاری سەرەکی هەیە،یەکەمیان دەرکردنی هورموونی ئینسۆلینە کە بۆ کۆنترڵکردنی شەکری ناو خوێن و هەندێک کاری تری جەستە پێویستە.دوەم کاری پەنکریاس دەرکردنی چەند ئەنزیمێکە بۆ ناو ریخۆڵەی دوانزەگرێ، ئەو ئەنزیمانە بۆ تەواوکردنی هەرسکردنی خواردن بە تایبەتی هەرسکردنی خواردنەچەوریەکان پێویستن.پەنکریاس وەک هەر ئەندامێکی لەشی مرۆڤ دووچاری نەخۆشی دەبێت،یەکێک لەو نەخۆشیانە،هەوکردنی خێرایە،نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی کتووپڕی توندی سک و پشتی دەکات، دڵی تێکدەچێت و دەڕشیتەوە،لەبەر توندی و کتووپری سکئێشەکە، نەخۆشەکە دەگەینرێتە نەخۆشخانە.
هۆکاری هەوکردنی پەنکریاس ئەمانەن:١.بەردی زراو،٢.مەی خواردنەوە،٣.جگەرە کێشان،٤.نازووری بۆڕی زراو،٥.هەندێک دەرمان،٦.نەخۆشی زکماکی و بۆماوەیی پەنکریاس.٧.بەرزبوونەوەی چەوری خوێن و کالسیۆمی خوێن،٨. هەندێک هۆکاری تر.
هەوکردنی پەنکریاس دوو جۆرە،جۆری سادە کە نەخۆشەکە بە بێ گیرووگرفتی تر چاکدەبێتەوە،جۆری گران، کە گیروگرفتی گەورە لەسەر جەستەی نەخۆشەکە درووستدەکات،ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو سی و ئۆرگانەکانی تری لەشی مرۆڤ دێتە ئاراوە و مەترسی لە سەر ژیانی نەخۆشەکە درووستدەکات.
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی هەوکردنی پەنکریاس، دەبێت نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە،دوای ئاساییبوونەوەی باری تەندرووستی نەخۆشەکە،دەبێت هۆکاری هەوکردنەکە جارەسەربکرێت،بەردی زراو نەشتەرگەری بکرێت،نەخۆشەکە واز لە مەی خواردنەوە و جگەرەکێشان بێنێت،ئەو دەرمانە نەخوات کە بۆتە هۆی هەوکردنی پەنکریاس،چەوری خوێنی چارەسەر بکات.
دکتور فایق گوڵپی
١٣-٨-٢٠١١٨ سلێمانی

08/14/2018 18:16:35 | 686 | Print Friendly and PDF