بابەتی زیاتر


کاریگەری دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئاستی خۆشگوزەرانی
06/01/2020 17:01:44
زینی وەرتێ و چەند سەرنجێك
04/22/2020 16:41:51
پەکەکە بۆدەرەوە
04/17/2020 17:56:21
ئابورى قەیران لە کاتى کۆڕۆنا
03/26/2020 15:18:23
مرۆڤه‌ زیاده‌کان کێن؟
03/13/2020 10:16:18

هێزی نا دامەزراوەیی ، کوردستان بەنموونە

ڕێبین عەبدالرحمن فتاح
ڕێبین عەبدالرحمن فتاح

هێزی نا دامەزراوەیی ، کوردستان بەنموونە......
هەموو وڵاتێک پێویستی بە هێزێک هەیە کە پارێزگاری لێ بکات و بپارێزێت لە هەموو کردار و هەڕەشە دەرەکی و ناوخۆییەکان.
هێزی سەربازی و هەبوونی گرینگی یەکەی لەوەدایە کە وڵات پێویستی بە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی خۆیەتی چ لەناوخۆ بێت یان لەدەرەوە بێت، بوونی ئەمن و سەقامگیری یەکسانە بە بوونی هێزێک تا وڵات لە نا ئارامی و هەبوونی پشێوونی بپارێزێت.

هێزی سەربازی ، بریتیە لەو هێزە ڕێکخراوەی کە توانای پارێزگاری کردنی لە دەوڵەت هەیە و توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی تەواوی مەترسیەکانی هەیە. و بریتیە لەو هێزەی کە تەواوی توانای سەربازی دەوڵەتە بۆ پاراستنی بوونی دەوڵەت لە هەڕەشە دەرەکی و ناوەکییەکان و ڕەوانداەوەی ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.

بەڵام خاڵێکی بنەڕەتی کە زۆر گرنگە بوونی هەبێت لە بنەما گرنگەکانی هێزی سەربازی بەشێکی زۆری دەوڵاتانە ئەویش بریتیە لە بەدامەزراوەی بوونی هێزی سەربازی و یان بە دەزگای بوونی هێزی سەربازی بەپێی یاسا و ڕێسای دەوڵەت.  بۆیە گرنگە کە بزانین دەزگا چیە؟، دەزگا وەکو ماکس ڤیبەر دەڵێت گرنگترین پێکهاتەی دەوڵەتە یان دەزگا بنەمای دەوڵەتە. بۆیە کە باسی دەزگا دەکرێت یەکسەر بیرمان بۆ لای یاسا و ڕێسا دەچێت بەوەی کە گرنگی دەزگا لەوەدایە کە بەیاسا ڕێک بخرێت و بەڕێوە بچێت، چونکە کرۆکی پاراستی دەزگا و بەهێز بوونیەتی.  

هەروەها دەوڵەت وەکو یەکەی گەورە و بەهێز بۆ خۆی خاوەن کۆمەڵێک دەزگایی گەورەیە بەقەد گەورەی و یەکەکانی دەوڵەت، چونکە دەوڵەتیش بۆ خۆی لە چەند دەزگایەک پێک دێت کە پەیوەنییان پێکەوە هەیە بۆ ڕایی کردنی کارەکانییان، بۆ نموونە پەیوەندی نێوان پەرلەمان و حکومەت کە پەیوەندییەکی تەواوکەرییە لە سیستەمی پەرلەمانیدا کە پەرلەمان ڕۆڵی کارەی تیادا دەگێڕێت. یان پەیوەنی نێوان تەواوی یەکە کارگێڕییەکانی تر لە ئاستی ئیداری دەوڵەتدا بۆ ڕایی کردنی کاروباری ڕۆژانەی یەکە ئیدارییەکان.

لەبەر ئەوە بوونی هێزی سەربازی دامەزراوەیی پشت بەست بە یاسا و ڕێسا، پاراستنی دەوڵەت لە هەڕەشە دەرەکی و ناوخۆییەکان ئاسانتر دەکات نەک بە پێچەوانەوە.

لەهەرێمی کوردستاندا هێزی دامەزراوەیی بەو شێوەییەی کە پێویستە بوونی هەبێت، نیە. ڕاستە هێزی پێشمەرگە هەیە، بەڵام بە دامەزراوەیی نەکراوە و ئاسانیش نیە بکرێتە هێزی دامەزراوەیی تۆکمە و بەهێز، چونکە تا ئێستا بە تەواوی نا تواندراوە یەک بخرێن لە چوارچێوەی یەک هێزی  نیشتمانی بەهێز کە توانای پاراستنی کوردستانیان هەبێت.

هەروەها هێزی نیشتمانی بریتیە لە هێزێکی چەکداری تۆکمە و ڕێکخراو و دامەزراوەویی و کارکردنی بە پێی یاسا و ڕێسای تایبەت دەبێت. هەرێمی کوردستان تا ئێستا هێزێکی نیشتمانی بەخۆیەوە نابینیوە سەرەڕایی هەبوونی چەندین هەوڵ بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەبەرئەوەی دەبێت پێشمەرگە بکرێتە هێزی نیشتمانی کوردستان لە داهاتودا.

نا دامەزراوەیی هێزی سەربازی هەرێمی کوردستان لە تۆخ بوونەوەی هێزی حیزبی و کەسایەتیدا دەردەکەوێت و ڕوون دەبێتەوە، چونکە هەم کەسایەتی و هەم پارتە سیاسیەکانیش خاوەنی هێزی سەربازین، کە ئەمە بۆ خۆی گەورەترین کێشەی بەردەم یەکخستنەوەی ئەم هێزانەیە. بۆیە لە ساییەی نەبوونی  یەک هێزی یەکگرتوودا و بوونی هێزی پارتە سیاسییەکان و کەسایەتیەکان زۆر قورس و زەحمەت دەبێت کوردستان ببێتە خاوەن یەک هێزی سەرەکی بۆ پاراستی کوردستان لە هەڕەشە دەرەکی  و ناوخۆییەکان.  هەر ئەمەشە سەری کێشاوە بۆ ئەوەی کە پارتە سیاسییەکان لەیادی دامەزراندیدا نمایشی سەربازی بکات بەو هێزانەی کە ئەو پارتە هەیەتی ئەمە بۆ خۆی گەورەترین شکستی بەردەم بوونی یەک هێزییە.

ڕێبین عبدالرحمن فتاح.

08/11/2018 16:50:27 | 934 | Print Friendly and PDF