بابەتی زیاتر


کاریگەری دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ئاستی خۆشگوزەرانی
06/01/2020 17:01:44
زینی وەرتێ و چەند سەرنجێك
04/22/2020 16:41:51
پەکەکە بۆدەرەوە
04/17/2020 17:56:21
ئابورى قەیران لە کاتى کۆڕۆنا
03/26/2020 15:18:23
مرۆڤه‌ زیاده‌کان کێن؟
03/13/2020 10:16:18

25كورسی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و پارتی

ئارام هادی
ئارام هادی

25كورسی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و پارتی
ئارام هادی
هه‌میشه‌ حه‌ز و هیوا له‌دۆڵێكه‌ و واقعیش له‌دۆڵێكیتر باشووری كوردستان جارێكیتر و له‌ دوای 27ساڵ له‌ حوكمڕانی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ كورد ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ئێستاش كار به‌ فیفتی به‌ فیفتی یه‌كه‌ی 1992ده‌كرێت له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش ئه‌م جۆره‌ له‌حوكمڕانی یه‌ی ده‌وێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه‌ ئاوا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن!!.

گرنگی پێگه‌ی كورد له‌باشووری كوردستان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان وایكردوه‌ هه‌میشه‌ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌بكه‌ن به‌هه‌رجۆرێك بوبێت هاوسه‌نگی هێز له‌نێوان (یه‌كێتی و پارتی)ڕابگرن هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌و هاوسه‌نگی یه‌ نه‌مابوو ته‌رازوی هێز به‌قازانجی پارتی و زه‌ره‌ری زۆنی "سه‌وز_نیلی" شكابۆیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق له‌2018/5/12 جارێكیتر ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ئێستاش كاربه‌ سیسته‌می په‌نجا به‌ په‌نجا ده‌كرێت.
تۆ سه‌یری ئه‌نجامی كورسی (پارتی. "په‌كێتی. گۆڕان. هاوپه‌یمانی") بكه‌ زۆر به‌ڕوونی ده‌گه‌یته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئێستاش له‌چاوی پارتی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهاندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی هه‌ر به‌ یه‌كێتی ئه‌ژمار ده‌كرێن، سه‌یری ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن
*پارتی دیموكراتی كوردستان ڕیژه‌ی كورسیه‌كانی له‌ شاره‌كانی (دهۆك10. هه‌ولێر8. موسڵ6. سلێمانی1) كۆی گشتی 25كورسی یه‌
*یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی ڕیژه‌ی كورسیه‌كانیان له‌ شاره‌كانی (كه‌ركوك6. سلێمانی13. هه‌ولێر4. موسڵ1. دیالی1)25كورسی یه‌.
*كورسیه‌كانی (نه‌وه‌ی نوێ)ش گوماناوین بۆچی له‌ سلێمانی كه‌ به‌قه‌ڵای سه‌وز ناسراوه‌ 2كورسی ده‌بات و هه‌ولێریش به‌ زه‌رد ناسراوه‌ 2كورسی.

لیره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌نوكه‌ی كادره‌كانی ئه‌م لایه‌نانه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له‌ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌كاری ده‌هێنن جگه‌ له‌ خۆخه‌ڵه‌تاندن هیچیترنیه‌ و كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان ته‌نها وه‌ك چاوشاركێ ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن و ته‌ماشای ده‌كه‌ن!!.

ئێستا زوه‌ قسه‌ له‌سه‌ر داهاتوو بكرێت به‌ڵام دواجار له‌و بڕوایه‌دام بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش هه‌مان سیناریۆ به‌كاردێننه‌وه‌، خه‌ڵكیش هاتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی چاو له‌و ڕێككه‌وتنه‌ ژێر به‌ژێرانه‌ دابخات و گوێی نه‌داتێ به‌خاتری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز، به‌ باوه‌ڕی خه‌ڵك ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ئیتر زۆنی سه‌وز وه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوو په‌راوێز نه‌خرێت له‌ خزمه‌تگوزاری و ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌ی كۆمپانیاكان و مه‌سه‌له‌كانی دامه‌زراندن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی.

08/10/2018 16:29:24 | 566 | Print Friendly and PDF