بابەتی زیاتر


پێغەمبەر و ئەبو جەهل بارزانی و ئۆجالان
04/30/2020 08:43:03
کۆڕۆنا له‌ ته‌رازووی ته‌ندرو‌ستی و ئابووری دا
04/28/2020 23:57:01
کۆڕۆناو مرۆڤی باڵا
03/29/2020 10:18:32
ئه‌رێ كۆرۆنا بەئایدز و كه‌ره‌نتینه‌ بەمەساج تێگه‌یشتون؟
03/24/2020 18:07:15
بیرکردنەوە لەسەردەمی کۆڕۆنادا
03/13/2020 10:11:48

مەترسی لەناوچونیش کورد کۆناکاتەوە!

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا

               
یەکێک لەوتایبەتمەندیانەی کە مرۆڤی پێ دەناسرێتەوە ،ئەوەیە کە مرۆڤەکان لەکاتی ھەبونی مەترسی لەسەر ژیانیان ،لە پێناو مانەوەیان دەستی ھاوکاری بۆ یەکتر درێژ دەکەن.گراھام واڵاس لە کتێبی مرۆڤ لەسیاستدا نمونەی سەرنشینانی ئوتوبوسێک دێنێتە وە لە بارەی کاریگەری ھەبونی مەترسی لەسە ر لێکتر نزیکبونەوەی مرۆڤەکان .وڵاس دەڵێت:ئە گەر سەرنشینانی ناو ئوتوبوسێک ھیچ پەیوەندی و ھیچ ئاخافتنێک لە نێوانیاندا ڕونەدات و بێ دەنگ دانیشتبن،بەڵام لەناکاو ئاگادار بکرێنەوە کە ھێرشێکی ھەوایی دەکرێتە سەریان ئەوا سەر نشینەکان دەستبەجێ لەگەڵ یەکتر دەکەونە ئاخافتن و ھەستی خۆشەویستی لەناویاندا زیاد دەبێت. لە ئێستادا کورد وەک سەرنشینانی ناو ئوتوبوسێکە کە مەترسی لە ناوچونی لەسەرە ،ئەمە تەنیا ھەواڵێک نییە،بەڵکو پڕۆسەیەکە دەستیشی پێکردووە،بەڵام سەرنشینە کوردەکان نەک ھەست بەھاو چارنوسی ناکەن بەڵکو پێیان وایە بە لەناو چونی بەشێک لەسەر نشینەکان بەشەکەی تر ڕزگاری دەبێت. ئەوە حاڵەتێکی شازە لە نێوان کوردو سەرجە م نەتەوەکانیتر،کە مەترسی لەناوچون لە دەوری یەک کۆیاندەکاتەو و دەگەنە ئەو بڕوایەی کە ھاو چارەنوسن،بەڵام کورد میللەتێکە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام مەترسی لەسەربوە ،ئەنفالکراوە،کیمیایی بارانکراوە،لێ ھەرگیز ئەمە نەبۆتە ھۆی کۆکردنەوەیان لەدوری یەک ھێڵی فیکری و یەک ڕێبازی سیاسی ،ئمەش واتای ئەوەیە ھێشتا کوردەکان ھۆشیاری خێڵەکیان تێپڕنکردووە و نە گەیشتون بەھۆشیاری نەتەوەیی. چەندە جیھان بەرامبەر کورد بێ ئەخلاق و بێ ویژدانە کوردەکانیش ھێندە بەرامبەر چارەنوسی خۆیان بێباک و بێ ئاگان،تەنانەت نازانن بۆچی لەناو دەبرێن.
بێگومان ئەم دۆخەی کورد تێیدا دەژی،بەرئەنجامی بیرنەکردنەوەیە،ئەم جیاوازییەی لەناوکوردا ھەیە جیاوازی فیکری نییە،چونکە  ئەگەر مرۆڤەکان  خاوەن بۆچونی جیاوازیش بن،لەڕێگەی بیرکردنەوە دەگەنە خاڵێکی ھاوبەش،و ھەندێ پرەنسیپی گەردونی و اخلاقی ھەیە کە ھەموکەسێک دەتوانێت لەسەری کۆکبێت.  لەناو کورد دان تەنانەت  بەکرێگیراوانیش بانگەشەی یەکگرتنی کورد دەکەن لە پێناو ڕزگاربون لەستە م و داگیرکاری و فاشیزمی دەوڵەت ـ نەتەوە کانی تورک و فارس و عەرەب،بەڵام ئامادە نین خۆیان بخەنە ژێر بەرپرسیارێتییەوە.
بێگومان  ئەگەر  کوردان  بگەنە خاڵێکی ھاوبەش لەسەر چۆنیەتی پاراستنی خۆیان واتا ڕێککە وتن لەسەر ھاوکاریکردنی یەکترو پەیبردن بە ھاوچارەنوسی ،ئەوا بێشک دەبێت میللی گەرایی سەرەتایی تێبپەڕێنن،چونکە   میللی گەرایی سەرەتایی  لەمپەری ھەرە گەورەیە لەبەردەم یەکیەتی نەتەوەیی و گەشەکردنی ھۆشیاری نەتەوەیی و تێپەڕکردنی سنورەکانی ناوچە و بنەماڵە وحیزب پێویستی بە تێپەڕاندنی میللی گەرایی سەرەتاییە.ئەم ھێڵە  لەناوکوردان لەدوژمن زیاتر گەلی پارچە پارچە کردووە و بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ بەرژەوەندی نەتەوەیی ھاوجوت نییە و یەکیەتی نەتەوەیی بە ھۆکاری لەناوچونی خۆی دەزانێت.
میللی گەرایی سەرەتایی   ھیچ فەلسەفە و ھزرو ھیچ ڕێبازێکی ساسی دیاریکراوی نییە،لەنێوان شەڕو ئاشتی و،تێکۆشان و تەسلیمبون جۆلانێ دەکات   .وەک لەباشوری کوردستان دەبیندرێت ئەمانە چ شەڕ چ تەسلیمبون و بون بە کۆمپرادۆرێتییان  تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی بنەماڵەییدایە،ئەمانە نەخۆیان ئەو دۆخە تێپەڕ دەکەن،نە ڕێگەدەدەن گەل خۆی گەشەبکات و بەسەدان شێواز گەل بچوک دەکەنەوە.
دەشێ سەدەی بیست و یەک  سەدەی مان و نەمانی کورد بێت ،دەشێ تراژیدیای گەورەتر لە تراژیدیاکانی سەدەی بیست ببینین،پیلانگێڕی گەورە لەسەر کوردان ھەیە،بۆیە دە بێت گەڵیکورد ھۆشیاربێت کە   چارەنوسی سەرنشینانی ئوتوبوسەکە یەکچارەنوسە .
ھیچ گەلێک نییە بێ ئایدیۆلۆژیاو دونیابینی و ڕابەرێکی فیکری گەورە لەدۆخی پەرتەوازەیی و داگیرکاری ڕزگاری بوبت،گەلیکوردیش پێویستە لەدەوری فەلسەفە و دونیا بینییەکی تایبەت کۆبێتەوە و جوگرافیای مێشکی یەکبگرێتەوە،بۆئەوەی لە  بەکرێگیراوانی فیکر ڕزگاری ببێت.
لەم سەردەمی تەکنەلۆژیاو پێشکەوتنەدا  شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆمیللەتیکورد بەناوی ئاینەوە فریوبدرێت، و لەسەردەمی سوڵتان ئەردۆگاندا  ڕابەرێکی ئاینی کورد   ببێتە جاشی فیکری ئەردۆگان  و بانگەوازی بۆ فاشیزمی ئەردۆگان بکات.ئەم بانگەوازییە چەندە  نیشانەی ھەلپەرستی و نۆکەرێتی بێت بۆسوڵتان،ھێندەش گوزارشتە  لە مانەوەی عەقڵییەتی کور لەچاڵدێران.
مەحمود عەبدوڵڵا

06/17/2018 09:19:30 | 746 | Print Friendly and PDF