بابەتی زیاتر


پێغەمبەر و ئەبو جەهل بارزانی و ئۆجالان
04/30/2020 08:43:03
کۆڕۆنا له‌ ته‌رازووی ته‌ندرو‌ستی و ئابووری دا
04/28/2020 23:57:01
کۆڕۆناو مرۆڤی باڵا
03/29/2020 10:18:32
ئه‌رێ كۆرۆنا بەئایدز و كه‌ره‌نتینه‌ بەمەساج تێگه‌یشتون؟
03/24/2020 18:07:15
بیرکردنەوە لەسەردەمی کۆڕۆنادا
03/13/2020 10:11:48

فەرهاد ئۆجلان چەند کاریگەری لەسەر پەکەکە هەبوو براکەی ساڵح موسلیمیش هەر ئەوەندە

ئارام هادی
ئارام هادی


ئارام هادی
د. مستەفا مسلیمی برای بەڕێز "ساڵح مسلیم" لەخوانێکی بەربانگی ئێوارە کە ئەردۆغان ڕێکیخستبوو لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان کە ناوبراویش بانگهێشتی ئەو خوانە کرابوو بە ئامادەبونی ئەردۆغان لەخوانەکەدا براکەی بەڕێز "ساڵح موسلیم" داوا لەخەڵکی باکوری کوردستان دەکات کە لەهەڵبژاردنەکە دەنگ بدەن بە ئەردۆغان و بەوە وەسفی دەکات کە گوایە ئەردۆغان موسڵمانە و بەڵێنەکانی دەباتە سەر، هەر زوو ئەم هەواڵە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە چڕی بڵاو کرایەوە هەندێک بە خائینی لەقەڵەم دەدەن و هەندێکیش بە لاوازی بۆ "پەکەکە و پەیەدە و خودی بەڕێز ساڵح موسلیم"ی دەگێڕنەوە، ئەمە بوە هۆکارێک کە بۆچونی خۆم لەم بارەوە دەرببڕم.

پێش هەرشتێک سەدی نەوەد بەرە و ژووری کورد لەڕووی پێکهاتەی ئاینیەوە ئیسلامین، جا ئەم کەسە ئیسلامی سیاسیشە و فکرێکی ئیخوانی هەیە کە لەزۆر خاڵدا هاوبەشن لەگەڵ ئەردۆغاندا، بەتێڕوانینی ئەم پیاوە دین پێش نەتەوە و خاک و تەنانەت خێزانەکەشیەتی تا ئێرە ڕێی تێدەچێت ئاسایی بێت، بەڵام ئەوەی ڕێی تێناچێت ئەوەیە ئەم پیاوە ئیخوانیە دەڵێ گەر مۆڵەتم بەن واتە تورکیا مۆڵەتی بدات دەچێتە عەفرین و خەڵک بەتایبەت منداڵان لەسەر فکرێکی ئیخوانی پەروەردە دەکات، ئەمە عەقڵیەت و شەکرشکاندنەکەی ئەم پیاوەیە کە گومانی تیانیە دووهۆکار هەیە بۆ وتنی ئەم قسانەی.
یەکەم/ئەگەر هەیە بە پارە و قازانجێکی زۆر کڕدرابێت و دەوڵەتی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆی لەم ساتەدا سودی لێ دەبینێت.
دووەم/یاخود فکرە ئیخوانیەکەی گێژیکردوە و هەموو پرنسیپەکانی کلتوری کوردی و ئاینی لەبەرچاو خستوە، چونکە خوای گەورە لە قورعاندا دەفەرموێت هەرکەسێک بە ناحەق هاتە سەر خاکەکەتان دژی بوەستنەوە.
ئەردۆغانێک کە هیچ مافێکی ویژدانی و مرۆیی و ئاینی بەسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە نیە و هاتوە داگیریکردوە دەبوو ئەم پیاوە دژی بوەستایە نەک پشتگیری بکات، کەواتە ئەم پیاوە تەنها لەقسەی براکەی دەرنەچوە بەڵکو لە قسەی خواش دەرچوە!!.

دواتر ئەبێ کاریگەری ئەم پیاوە بەسەر شۆڕش و فکری پەکەکەوە لە باکور چی بێت؟، لەکاتێکدا بینیمان لەڕابردوودا فەرهاد ئۆجەلانی برای بەڕێز "عبداڵڵە ئۆجلان" هیچی بەهیچ نەکرد و تائێستاش وا لە کۆیە دانیشتوە، هاوڕێ یان ئەم برایەی بەڕێز "ساڵح موسلیم" دڵنیابن هیچ کاریگەریەکی لەسەر کوردانی باکور نیە، گەر بەیانی کەسانی یەکەم و دووەمی ئێستای پەکەکەش کە ئاشکرایە کێن ئەو دەورەی ڕابردووی فەرهاد ئۆجەلان و ئێستای براکەی ساڵح موسلیم ببینن ئینجا هیچ بە هیچ ناکەن.
بەندە لە هەڵبژاردنەکەی شارەوانیەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لەساڵی 2014 و دواتریش لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی تورکیا لە مانگی یانزدەی 2015لە باکوری کوردستان بوم و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی ئەوێ بوم، لەمێژە کوردانی باکور بەگشتی خۆیان ساخ کردۆتەوە و دابەشی سەر دوو بەرە بونە، کە ئەوانیش "بەرەی گەل و بەرەی خیانەت"هەرچی ئازادیخواز و وڵاتپارێز هەیە لەبەرەی گەلە و خیانەتکارانیش کە شوێن پارە و دەسەڵاتی تایبەتی کەوتون لەبەرەی خیانەتن، ئیتر لەوە دەرچوە قسەی براکەی بەڕێز "ساڵح موسلیم"کاریگەری لەسەریان هەبێت، من پەکەکە نیم بەڵام شانازیان پێوە ئەکەم کە دۆستایەتیم هەیە لەگەڵیان و هەندێکی کەم لێیان شارەزام، پەکەکە قۆناغی حزبی کلاسیکی دەمێکە تێپەڕکردوە و بۆتە فکر و لەمێشکی منداڵێکی باکور تا پیرەمێرد و پیرەژنێکدا هەیە و بە چەندانی وەک فەرهاد ئۆجلان و مستەفا مسلیم ئەو فکرە دەرناچێت و تادێت گەشەش دەکات.

دەوڵەتی تورکیا و خودی ئەردۆغانیش باش لەم ڕاستیانە تێگەیشتوە بەڵام تەنها شەڕی دەرونی کوردی پێدەکات، تۆ ببینە ئەم شەکرشکاندنەی مستەفا مسلیم ئەوەنەی ئێمەی باشوری سەرقاڵکردوە باکوریەکان لەبیریشیان نیە و گوێشی نادەنێ، دواتر ئەم پیاوە کە برای بەڕێز ساڵح موسلیمە تا ئەم شەکرەی خیانەتی نەشکاند ئەرە پێنج کەستان پێم بڵێن کە تەنها ناویشی زانیبێ؟.

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم کوڕەکەی حەزرەتی "نوح" و ژنەکەی حەزرەتی "لوط"براکانی حەزرەتی "یوسف"هتد.. ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێ بێ چەند کاریگەریان هەبوو لە وەستاندنی کاروانی پیرۆزی پەیامبەران ئەمەش هەر ئەوەندە، بەبۆچونی من ئەم شەکرشکاندنەی ئەم پیاوە خاڵی لاوازی پەکەکە و پەیەدە و ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان و خودی بەڕێز ساڵح موسلیمیش نیە، لەبیرتانە فەرهاد ئۆجلان و کانی یەڵماس و بۆتان و کەمال شاهین ویستیان پەکەکە بکەنە دووبەشەوە و لە شاخەوە هاتنە خوارەوە، دواتر چی ڕویدا پێچەوانەکەی ڕاست دەرچوو پەکەکە بەهێزتربوو، جا ئەم پیاوە ئیخوانیە جگەلەوەی برای بەڕێز ساڵح موسلیمە ڕۆژێک لە ڕۆژان پەکەکە نەبوە گوێشی مەدەنێ.

06/05/2018 22:32:40 | 1144 | Print Friendly and PDF