بابەتی زیاتر


چارەسەرکردنی کێشەی ژن و پیاو
01/23/2020 11:29:27
چەمکی ئازادی لەنێوان کۆمەڵگە و سیاسەت دا پرسی ژن بەنمونە
05/03/2019 20:03:55
ژن کوشتن و کۆمەڵگەی نەریتی
12/24/2018 21:18:47
وێنەی ژن لە چەند گۆشە نیگایەکەوە
10/19/2018 21:43:07
ژن و سیاسەت
08/06/2018 20:44:16

٨ مارس رۆژێَکی مێژووی لە خەباتی یەکسانی خوازیدا

دلسوز زەنگەنە
دلسوز زەنگەنە


کورتەیەک لەسەر مێژووی ٨ مارس
ھۆکاری دیاری کردنی رۆژی ھەشتی مارس وەک رۆژی جیھانی ژنان، رێز لێنان بوە لە بیرەوەری خەباتی ژنانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز، کە لە کارگەی رستن و چنین لە(شاری نیورک) لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژنانی کرێکار لە پێناو زیادکردنی کرێ و کەمکردنەوەی سەعاتی کار ھاتنە مەیدان، بە شێوازی مانگرتن و خۆپیشاندان خواستەکانیان خستەروو، بەڵام بەداخەوە رووبەرووی توندوتیژی سەرمایەداران بوونەوە و بە سەدان لە ژنانی کرێکار بوونە قوربانی لە پێناو مافەکانیاندا، لەو رۆژەوە ھەشتی مارس بوە رەمزی خەباتی ژنانی جیھان.
ئێمەش لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەین تا  ھەشتی مارسی ئەم ساڵە ببێتە  دروشمێک  بۆ ئاشتی وسەلامەتی ژنان لە کۆمەلگادا ، ھاوخەباتی کردن و دەست لەناو دەستی یەکتر بۆ بەدیھانی ماف و ئامانجەکانی کاروانی ئەو خەباتەی کە سەد و دە ساڵ لەمەو بەر ژنانی جیھان  مەشخەلەکەیان ھەڵکرت و بەخوێن و قوربانیدانی خۆیان ئەم مێژوویەیان تۆمارکرد.
ئامانج :-
ئامانج لە بەخشینی ئەم خەڵاتی رێزڵێنانە, ئاوڕدانەوەیە لە تێکوشانی ژنانی خەباتگێر لە بەشداری کردنیان لە خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردستان پێش راپەرین و بەردەوام بوونیان لە دوای راپەرین لە کۆمەلگەدا،  ئەوەش وامان لی دەخوازیت کە سەرباری ئەوھەموو بارە ناھەموارەی کە تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستاندا رووبەرووی ژنان بۆتەوە، وە ویرای جەخت کردنەوەمان لە ھەوڵدان بۆ ئازادی و یەکسانی لە کۆمەلگادا، بە پیویستمان زانی ئەم ھەشتی مارسە بکەینە بوونەیەک بۆ ئاوەردانەو لە قوربانیدانی دایکانی شەھید و لە بەرچاو گرتنی ماندووبوون و ھەلویستی ژنانی خە باتگێر و سەرکردە ,مەراسیمیکی رێزڵینان بکەین بۆ ژمارەیەک لەو ژنانەی  کە زۆربەی ژیانی خۆیان تەرخان کردوە بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانەکەیان ، وەک وەفاداریەک بەرامبەر ماندوو بوونیان ھاوکات ھاندانێش بێت بۆ ژنان وکچانی تازە پێگەیشتوو کە ببنە ھێزیکی کاریگەر لە کۆمەلگادا بۆ بەدەستھێنانی مافە سیاسی و ئابووری و کومەلایەتیەکانی ژنان و بەتایبەتی پاڵپشتی کردن بێت بۆ ئەو ژنانەی ئێستا بەشدارن لە کارو چالاکی سیاسی دا تا بتوانن رۆلی زیاتریان ھەبیت لە ناوەندی بڕیار لە دەسەلاتدا، وەک رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ پیرۆزبایی ھەشتی مارس دایکی شەھیدان و سەرجەم ژنانی جیھان و ژنانی ھەر چوار پارچی کوردستان دەکەین .
بمان بەخشن کە لەم قۆناغە دا توانیمان تەنھا ئەم (٢١ )ی ژنە ماندوو نەناسانە بەسەر بکەینەوە ،بەھیواین لە داھاتوودا بەردەوام بین بۆ چەسپاندنی دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ.
لەھەموو بۆنە و یادەکاندا بەردەوام  ئەوەی زیاتر دەبینرێت رۆڵی پیاوان لە کایەکانی سیاسی و ئیداریدا دەردەکەوێت زۆربەی کات لەناو ئەو بژاردانەدا رێزەی دەرکەوتنی ژنان کەمترە بووە بەراورد بە پیاوان ، لە کاتێکدا شان بەشانی پیاوانیش ژن . ھاوکار وپاڵپشتیان بون ،ئەمساڵ جیاوازتر خەڵات کران کە رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیھانی ژنانەوە، ئەوە یادەی کردەوە کە کومەڵی ژنی ماندوو نەناس و خەباتگێری خەڵات کرد، کە لە ژێر ناوی(خەلاتی رێزلێنان لە ژنانی خەباتگێر وسەرکردە)،بەخشیە( ٢١ )ژنی ماندووی کایە سیاسی وئیدارییەکان کە لە بزاڤی کوردایەتیدا رێچکەی خەباتیان گرتە بەرو و ژیانیان لە پێناویدا داناوە وجگەرگۆشەکانیان بۆ کردۆتە قوربانی, کە پێکھاتوون لە( ٧ )دایکی شەھید کە جەرگ سووتاو کە خاوەنی چەندین شەھیدن لە پێناوی سەرفرازی کوردستان ، لە (٧) حزبە سەرەکیەکانی کوردستان ، و (١٤)ژنی سەرکردە وخەباتگێرکە ئەزموونیان ھەمووی قوربانیدان و خزمەتکردن لە سەردەمی شاخ و دوای راپەرین دانەبراون بەردەوام بوون لە خزمەت گەیاندن بە خاک ونیشتیمان تا گەیشتین بە پلەیەکی باڵا لە کۆمەڵگەدا .
لەباری جیاوازی مەراسیمە و ھەڵبژاردنی کەسایتەیەکانەوە، دلسۆز زەنگەنە بەرێوەبەری رێکخراوی دابین بۆ کوردستانی نوێ ی ڕاگەیاندا
 جیاوازی ئەم مەراسیمە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە بێ جیاوازی لە حزبەکان و دایکی شەھید و ژنی سەرکردە لەھەمان کات وەک یەک خەڵات کراون و کومەڵە ژنێک دەستنیشانکراون کە زۆر ماندوون تا ئێستاش وەک پێویست بەسەر نەکراونەتەوە ، رێکخراوی دابین بۆ رێزگرتن لە قوربانیدانیان ئەم خەڵاتەی پێبەخشین ئەگەرچی لە پایی قوربانی و خەباتیاندا ئەوەندە گەورە نیە بەڵام بەسەرکردنەوەکە بۆ ئەوان جێگایی دڵخۆشی پێبەخشین ، ھیوادارین توانیبێتمان لەئاست  قوربانیدانی ئەم  ژنانە بووبین و بتوانین لە ئایندەدا ژنانی ماندوی ئەم ووڵاتەمان زیاتر بەسەر بکەینەوە.
سوپاس بۆ کوردستانی نوێ .
نووسینی...
 دلسۆز شفیق خلف          ناسراوە  دلسۆز زەنگەنە
بەرێوەبەری رێکخراوی دابین  بۆ گەشەپیدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

04/15/2018 21:27:32 | 1362 | Print Friendly and PDF