بابەتی زیاتر


چارەسەرکردنی کێشەی ژن و پیاو
01/23/2020 11:29:27
چەمکی ئازادی لەنێوان کۆمەڵگە و سیاسەت دا پرسی ژن بەنمونە
05/03/2019 20:03:55
ژن کوشتن و کۆمەڵگەی نەریتی
12/24/2018 21:18:47
وێنەی ژن لە چەند گۆشە نیگایەکەوە
10/19/2018 21:43:07
ژن و سیاسەت
08/06/2018 20:44:16

ئەوەی شەرڤانی ژن دەیکەن شۆڕشی کۆمەلایەتیشی بە دواوە دێت

مەهدی کاوانی
مەهدی کاوانی

 
دەکری بە شۆڕشی ژنانیش ھەژمار بکرێ و ڕێنیسانسی ئەوانیشی بە دواوە بێت .
ھەر تەنیا شۆڕشی سیاسی و ڕزگاری نیشتمانی نیە بەلکو شۆڕشی کۆمەلایەتیشە
لە جەنگی جیھانی دووەم  و لە شەڕی رزگاری نیشتمانی ڤێتنام ، ئافرەت و بە ژماەیەکی بەرچاو دەناو جەنگ دابوون بەس وەکو ئێرە مەبەستم عفرین نەبووە . خەریکە بڵێم ژمارەی شەرڤانی ژن لە ژمارەی شەرڤانی پیاو نزیک دەبیتەوە . گەریلاش ھەر وەھا . ئەدی چالاکیە سیاسیەکانی ژنان لە کوردستانی باکورو ڕۆژئاواو ھەندەران . مرۆ سەری دەسوڕمێ کە گردبوونەوەو ناڕازیبونەکان و ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی ژنان و ژمارەیان تەجاوزی ژمارەی پیاوانیان کردووە . خۆ ئەگەر بشگۆترێ شۆڕشی ژنان ، ناچیتە خانەی ھەلە . ئاڤێستا کە خۆی بەناو دەبابەیەکی تورکیدا دەتەقێنێتەوە ، دیاردەیەکی فەردی نیە . تەماشای ئەو ژمارە زۆرەی شەڕڤانی ژن بکە کە چۆنچۆنی یەک بە دوای یەک ھێرشە بێشومارەکانی تورکان تێک دەشکێنن ، مرۆ سەری لێ دەسورمێ . تەماشای گۆڤارو ڕۆژنامە جیھانیەکان بکە بەشی ھەرە زۆری مانشێتەکانیان باس لە ئازایەتی شەرڤانانی ژن دەکەن لە عفرین و بە گەورەیی وێنەی شەرڤانی ژن دادەنێن . خۆ لە شەڕی تێکشکاندنی داعشیش ھەر وا بوو . بەس لەو شەڕەی عەفرین زۆر بە زیاترەوەیە . بەبەر چاوی خۆیان لە خەبەرە وێنەیەکان دەبینن کە چۆنچۆنی سوپای دووەمی ناتۆ ناتوانێ خۆی لە بەردەم ورەی شەرڤانی ژن ڕابگرێ . ئەوە لە کاتێکدایە ئەو ھێزە دووەمە تورکیە ناتۆیە گلۆپی سەوزی رووسی و ئەمەریکیشی بۆ پێکرایە .
شەڕڤانی ژن کەوتۆتە ناو باس و خواسی ھەموو ڕاگەیاندنی جیھانی . کە باس لە ئازایەتیان دەکەن لە بەرامبەریشدا باس لە بێھەلوێستی ولاتە بریار بەدەستەکانی جیھان دەکەن و دەڵێن و دەڵێنەوە شەرمە بۆ ئەو بێھەلوێستیە . شەرمە بۆتان لە بەردەم ئەو ھێزەی کە داعشی تێکشکاند و ئێستاش دەیان خەنە بەردەمی لەشکرکێشی وەحشیانەی سوپای تورک .
ئەخر ئەگەر ئەوە شۆڕشی ژنان نەبی ئەدی چ شۆرشێکە .
بە دڵنیاییەوە دەڵێم ئەو شۆڕشە ژنیە تەنیا لە باکورو ڕۆژئاوای کوردستان گیر ناخواتەوە ، پەلو پۆ دەھاوێژێ بۆ بەشەکانی تری کوردستان و ھەتا ناوچەکەش بە تێکرا . یانی دەبیتە شۆڕشێکی ڕزگاری نیشتمانی کوردی ھەر چوار پارچەو بۆ دەورو بەریش دەکشێ .
ھەر بە شۆڕشی رزگاری نیشتمانی ناوەستێ بەلکو گۆڕانی بنەرەتی بە سەر بونیەی کەسێتی کوردی دەھێنێ . سیستەمی باوک سالاری وەلاوە دەنیت و ھەموو دامەزراوە ئابووری و کۆمەلایەتی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان پڕاو پڕ دەبیت لە ئیشکەری ژن و چالاکیەکانیان . بە کوردی ڕینیسانسی کوردی یان ژنی کوردی دەست پێ دەکات . دڵنیامە لەوەی کە پێگەی ژنی کوردی دەباتە ئاستێک ھیچی کەمتر نەبێت لە پێگەی ژنی ئەوروپی و ئەمەریکی و رووسی و چینی و ڤێتنامی .
ئەو پێگە بەرزو فراوانەی گەریلاو شەرڤانانی ژن ھەیانە ، ھەر ھەمووی لە چاوی عەبدولا ئۆجەلان دەبیننەوە . ھەر ھەمووی لە ناو نووسین و ئاخاوتنەکانی ئاپۆ دەبیننەوە کە لە ھەموو موناسەبەکان دەڵێ و دەڵێتەوە رزگاری مرۆڤایەتی بە رزگاری ئافرەتەوەیە . ئافرەت ئازاد نەبیت پیاو ئازاد نیە . لابردنی کۆتو زنجیر لە بەردەم ئافرەتانەوە ڕێگە خۆشکەرە لەبەردەم پێشکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی . ئەوەی بە کردار وتەکانی عەبدولائۆجەلان ، خۆی دووبارە دەکاتەوە شەرڤانانی ژنە بەو ژمارە ھەرە زۆرەیان ، چالاکی ژنی کوردە لە باکوری کوردستان و رۆژئاواو ھەندەرانەوە . لێت موحەقەق بێت ئەو بەشداریە ھەرە فراوانیەی ژنان نەبوایە لە عەفرین ، ئاسان نەبوو دووەم لەشکری ناتۆ ، لەبەرەکانی شەڕی عفرین وا بە تێکشکێنراوی ببینرێ . ئەخر ئەوە شەرڤانی ژنی کوردیە دووەم لەشکری ناتۆ لە بەردەم جیھان سووک و ڕسوا دەکات . ئەخر کەم نیە سەرۆکی ناتۆ بڵێ عەیبەیە بۆمان ئەو لەشکرە دووەمە تورکیەی ناتۆ نەتوانێ لە بەردەم شەڕڤانانی کورد خۆی ڕاگرێ .
مەھدی کاوانی


02/07/2018 16:36:58 | 1110 | Print Friendly and PDF