بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

لە ساڵوەگەڕی لەدایک بوونی (پەکەکە) دا

ماجد خەلیل
ماجد خەلیل


ماجد خەلیل

ئەمڕۆ ئازادی پێدەگرێ و پێدەنێتە نێو چاخێکی بەردینی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە
چاخێکی وەچاخ کوێر لە چاوی دیموکراسی و
وەچاخ ڕۆشن لە بت و بالۆرەی بەندایەتی
ئەمڕۆ باکور بۆ ھەوەڵجار پەڵە دەدا
پەڵەی بارانی ویژدان و پەڵەی بەرھەمی زیندان و
پەڵەی بەستەیەکی بەرد بزوێنی شڤان پەروەر
ئەمڕۆ مێژوو ماریفەتێ نیشان دەدا
ھەر ڕۆستەمەو زۆرابی خۆی تێر ماچ دەکا
ئەحمەد کایا پشتوێنی شعرێ دەبەستێ و
بە دەنگێکی کەرکوک ڕەنگۆ
پەنجەی چەکی گەریلایەک فێری عودو گیتار دەکا
بەڵێ ئەمڕۆ
(ماھیر چایان) چەپکێ گوڵی گۆلەمێرگ
لەشەڕێکی دەستەو یەخەی ئەستەمبوڵا، دەلاوێنێ
عەزیز نەسین (گێلە پیاوی) دی دەنوسێ و
سەردارەکەی ئیمیرالی بە بیری پێکەنین دێنێ

ئەمڕۆ خودا
مەدالیای ساکینە جانسز، دەکاتە گەردنی شاخێ
ژن و مێژوو باڵا دەکەن، کەژاوەی کابان سالاریی، دەبنە چاوی سەوزی باخێ

بەڵێ
پەکەکە زامی زەمەنێکە، کە جەمال گۆرسێل لە دیاربەکردا دەیوت: تف بکەرە نێو چاوی ئەوەی کە پێت دەڵێ تۆ کوردیت
پەکەکە ژانی ژیانێکە کە لەسەرپشتی ژنانی شارۆچکەی سلیڤانا کۆماندۆکان سەمای تۆرانیزم و خەونی خێڵەکی ئاقچۆرایان ڕاڤە دەکرد
پەکەکە خەمی خاکێکە کە تێیدا پتەوترین باڵەخانەکانی شار زیندان بوون و زەھر دەکرا بە گەروی گەورەو بچوکی کوردا
پەکەکە چاوی چیایەکە کە تێیدا چەکێکی ژەنگاوی و سکێکی برسی و کیژێکی ئەویندار بە عشقێکی ماوتسییەوە لەمەتەرێزی تانکێکی گورگە بۆرەکاندا تابەیان خەو لەچاوی دەتۆرا
پەکەکە گرتەی کامێراکەی ( یەڵماز گۆنا) یە کە ویژدانی وس کوتی تورکان دەتروکێنێ
پەکەکە شاکاری شکۆمەندی یەشار کەمالەو ڕۆمانی (بەفری سپی) قەندیلە
بەفرێک سەری ڕەشی جەنەڕاڵەکانی تورکی سپی کرد
پەکەکە پەرتوکی (٤٢) گوللەی بێشکچییە، کە جەستەی جێماوی لاوێکی سەرسنور دەکاتە داستانی مافی مرۆڤی ئەم کرمانجە نەحەساوە
پەکەکە گڕی جەستەی (مەزڵۆم دۆغانە ) کە زیندانی کردە زانکۆ و تۆوی غیرەتی چل ملوێن مرۆڤی چاند
پەکەکە سیحری سنەوبەرێکی سەوزە کە ھەمیشەو چوار وەرزە، سێبەری ئازادی دەگرێ
پەکەکە شۆڕشێکی شیک پۆش و شێر سیفەتە، کۆتایی یاسای دارستانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە
پەکەکە ڕەزە دێمی زارگەلییە، ھەر ڕۆژێ دێ زەماوەندی سەری بەرزی شەمپانیاکەی بادەدات و لە شار بەشاری باکوردا دەیگێڕێت و لە ئیمیرالی ئیمزای سەربەخۆیی دەکا

11/27/2017 20:15:47 | 1032 | Print Friendly and PDF