بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

عەشقەکەی شێخی سەنعان بۆ کچەی گاور



نوھا فایەق .

 ڕۆمانی "مەیخانەکەی ئۆرتینە"لە نوسینی نەبەزگۆران ەو ،لەبڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنوس" ە بۆساڵی١٦ ۲٠ "
ڕۆمانێک لێوان لێو لەباسکردنی ئەو جوانیەی کە کۆمەڵگا لەوپەڕی پێویستی دایەتی بۆی ،ئەویش "خود"بونە ،ھەڵبەتە خود بوون زەحمەتە بۆ ئەوانەی دابەکانی کۆمەڵگایان پێناشکێ و توانای فڕێ دانی ماسکەکانیان نیە ،لەھەمان کاتیش دا کەسانێک ھەن ئەگەر ھەموو کۆمەلگا دژیان بێت ئامادە نین خۆیان بدۆرێنن یان ماسکێک لەسەرکەن ، بێگومان ھەر ئەم ھەستی گرنگی" خود" ەش بوە "بەختیار علی " والێکردوە بڵێ : نیشتمان بۆتۆ،شەرەف بۆتۆ، شەراب بۆتۆ،یار بۆتۆ.
... بۆمنیش خۆم.
گیا بۆتۆ، دەغڵ بۆتۆ،ترێ بۆتۆ ، چرا بۆتۆ
... بۆمنیش خۆم . تفەنگ بۆتۆ، جەنگ بۆتۆ، خۆر بۆتۆ،ھەور بۆتۆ... بۆمنیش خۆم. گوڵ بۆتۆ، چەقۆ بۆتۆ،کۆتر بۆتۆ، خودا بۆتۆ .. بۆمنیش خۆم "ڕەنگە من ببینی بە ڕسوای بەڵام نامبینی خۆم نەبم"ئەمە وتەیەکی "شێخی سەنعانە"کەڕۆمانەکە چیرۆکی ئەو عەشقەمان
 بۆ دەگێڕێتەوە کەلای ئەوانەی لەدین تینەگەشتبوون بوبەڕسوای و ەلای ئەھلی دڵیش ناوی وەک ڕابەڕی عاشقان ھەر بەنەمری دەمێنێ . شێخ بۆ ڕوناک کردنەوەی دیوە تاریکەکەی رۆحی دەکەوێتە سەفەرکردن. ھاوڕێ لەگەڵ "غەزنەوانی بنووس" کەئیشی نوسینی ئەو وتانەیە کە شێخ فەرمانی نوسینیانی پێدەدات ، ھەروەھا "غەرقانی تەنبور ژەن"تا ئەوکاتانەی کە قەڵەم توانای نوسینی نیەو ، زمانیش نامەحرەمە بە دڵ تەنبور بێتە گۆ. سەفەرکردن بۆ دۆزینەوەی ئەو کچەی کەبەردەوام لەخەونەکانی دا دەیبینێت "
جوانیەک ئەگەر خودا دروستی کردبێ ،ئاساییە گیانی لەپێناو بەخت بکەی " لەپەنای خانەقاکە ماڵی "موسێی باجگر "ھەیە ،کە پیاوێکە بەھۆی ڕوداوێکەوە کەلەژیانی دا ڕوی داوەو بەھۆیەوە ھاوسەرەکەی لەدەست داوە ، ڕقی لەمەلاکانەو دژایەتیان دەکات ، موسێی باجگر کچێکی ھەیە کە بەپەچەوە دەڕواتە دەرەوە ھیچ کەسی شار ڕوخساری نەبینیوە . رۆژێک شێخ بۆ دانەوەی قەرزی کابرایەکی پیر ،دەجێتە ماڵی موسێی باجگر و لەوێ بەھەڵکەوت ڕوخساری "ئۆرتینە "دەبینێت و دەزانێت کەئەمە ھەمان کچی خەونەکانیەتی . باوکی ئۆرتینە "موسێی باجگر" مەرج دەخاتە بەردەم شێخ تابتوانێت قسەلەگەڵ کچەکەی بکات .
دەبێ بێێتە شوانی بەرازەکانی ،ئەوبەرازانەی کەمەلا بەیجوری ھەموو ڕۆژیک بەنەفرەتیان دەکات وئەگەر لەخانەقا نزیک بنەوە ئازاریان دەدات . مەگەر بەرازیش دروست کراوی خودا نین،بۆچی دەبێت بەنەفرەت بکرێن ؟ئەگەر بەنەفرەت کراوبونایە بۆچی خودا ریگەی دەدا لەسەرزەوی بژین . مەرجی دواتر بوون بەساقی مەیخانە و خواردنەوەی مەیە ،"ھەنگاوێک لەئاین دوربکەونەو لەبڕواوە لەژیان بڕوانن" مەرج نیە ئەوانەی لەمەیخانەن دۆزەخی بن ، لەدڵی شکاوی ئەواندا خودایەک ھەیە، ئەوان دێنە ئەوێ تا لەنزیکەوە سەیری برینەکەی دڵیان بکەن و لەگەڵی بدوێن ،لەژاوەژاوی رۆژگار ھەڵێن و برینەکەیان بدوێنن ،ئەوە جوانی ئەو برینەیە ئەوان مەست دەکات نەک مەی .
ئەومەیخانەیەی کەشەوان شێخ مەی تیادا دەگێڕێ ، بەناوی ئەوکچەوە ناوی دەرکرد کە شێخ خۆشی دەوێت "مەیخانەکەی ئۆرتینە
". ھەروەھا مەرجیش نیە ئەوانەی لەخانەقا و مزگەوتەکانن،ئەھلی بەھەشت بن ئەومزگەوتانەی کە بەناوی خوداوە مرۆڤ پڕ دەکەن لەترس"تۆکەنەتوانیت خۆت بدۆزیتەوە چۆن دەتوانیت خودا بدۆزیتەوە " ھەروەک "قانع خورشید "دەڵێت :
ئەوەی خۆی بیر چێتەوە شەیتان خوداشی بیردەباتەوە .
ئەوەتا نوسەر لەنامەیەک دا بۆ "واران "دەڵێت "ئەگەر پیاوێکت بینی شعری نوسی و خۆی شعر نەبوو مەیخوێنەرەوە "
ئایا ناکرێ ئەمە بۆ بانگدان یش ڕاست بێت ؟ کەسێک بە کردارەکانی خەڵکی بانگێشت نەکات بۆ دینەکەی ، دەتوانێت بانگدانەکەی لەسەر مینبەر دڵی موسڵمانان ڕاچلەکێنێت و بەرەو پیری بچن . "مزگەوت بۆچی باشە خودا ناسی ڕاستە قینەی تیادا نەبیت ،ئەوە مرۆڤە لاوازەکانن شوێن پیرۆز دەکەن ،" ئەوەی پیرۆزە مرۆڤە ،کاتێک خودا لەھەموو شوێنێک ھەبێت ،ئیتر پیرۆزی شوێن مانایەکی نابێت . پاسەوانەکانی خودا ئەوانەی کەپێیان وایە ئەوان نەبن کەس خودا ناناسێت ،ھەوڵی بریندار کردن و کوشتنی شێخیان دەدا ،بەڵام حاخامی جولەکەو قەشە پشتگیری شێخیان دەکرد . لەبەرئەوەی کاتێک شێخ ھاتبوە ئەم شارە ،چوبوە لای ئەوان و موریدەکانی لەگەڵ خۆی بردبوو تا لەئاینەکەی ئەوان جوانی بچنن،ھەرچەندە ئەمە بۆ ھەندێک لە مورید و فەقێکان مایەی قبوڵ نەبوو
 . حاخامی جولەکەو قەشە بونە نێوەند گیر لەنێوان شێخ و ئۆرتینەدا تا لەپاش ئەوەی شێخ مەرجەکانی بەجێھێناوە ،ئۆرتینە رازی بێت قسەی لەگەڵ بکات ، بەڵام شێخ بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە "عیشق نابینرێ ھەستی پێدەکرێت ،ئۆرتینە پێویست ناکات خۆشی پیشان بدات ئەوعیشقە،عیشقیش بینرا ئیتر عیشق نیە ،چارەی عیشق بەھاتووچۆی پیاوچاکان ناکرێت چارەی عیشق ،عیشق خۆیەتی
 " شێخ ھەرگیز ئۆرتینە دڵ خوازەکەی نابینێت ، پاش ئەوەی شەوێک لەژێر داریکدا بەرامبەر ماڵی ئۆرتینە دەخەوێت،بەیانیەکەی دەبینن شێخ مردوە
.... ھەتامرۆڤایەتی مابێت ناوی شێخی سەنعانیش دەمینێت ،کەوایە ئەومرۆڤانەی کە خۆیانن ھەردەم دەمێنن.
ھەروەک بەختیار علی دەڵیت "ھیچ ھێزێک نیە بەمرۆڤ بڵێت کە خۆی ون کرد خودا دەباتەوە
" سەرچاوە : ۱ـ تاماتەمی گول تاخوێنی فریشتە ، بەختیارعلی ،شیعری بەشکردن لا ۳۵۱ ۲ـغەزەلنوس و باخەکانی خەیاڵ ،بەختیار علی ۳ـ بۆئەوانەی وەک و خۆمن .کتێبی یەکەم ،قانع خورشید ٤ـنامەکان لەدەرگا مەدەن کەس لەماڵ نیە ، نەبەزگۆران

10/29/2017 20:50:37 | 1980 | Print Friendly and PDF