بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

جەماوەری باشوور لەپێگەی گەلەوە بۆمێگەل..

کامەران گوڵپی
کامەران گوڵپی


 کامەران گوڵپی
گەلی باشوور لەلایەن حزبەکانەوە لەئیرادە بەتاڵ کراوەتەوەو بەئاستی مێگەل بوون گەێنراوە..
لەوانەیە زۆرێک کەلەسێبەری حزبدا خۆیان پێ زیندووە لەم دەستەواژەیە تێ نەگەن و لەنەزانیدا خۆیان باڵا تر ببینن لەم دەستە واژەیە..
بەئەرکی خۆمی دەزانم بۆ تێگەیاندنی کۆیلەو موریدەکانی حزب ئەوانەی لەوەڕکردن بەژیانکردن تێگەشتوون ڕێگاکەیان بۆ کورت بکەمەوە چونکە ئەوان بەداخەوە وەکو ڕۆبۆت تەنھا ئاڕاستە دەکرێن..
بۆیە دەڵێم/
مێگەل ئەگەر شوان نەیباتە دەشت ودەرو لاپاڵ وشاخ بۆ لەوەڕ خۆی ھیچی پێ پەیدا ناکرێت..
ھەروەھا ئەوەی شوانەکەی لەوەرزی سەرماو کڕێوەی زستانان بۆی نەخاتە ئاخوڕەوە ناتوانێت بەدەستی بێنێت..
*بۆیە گەل ژیان دەکات و مێگەلیش دەلەوەڕێت
*مەخابن حزبە فاڵگرەوەکانی ھەرێم سەرەڕای ئەوەی کەگەلی باشوور سەردەمانێک ئەکتیڤ ترین تاک و چالاکترین بەشی کوردستان بوو لەخۆپیشاندان وڕاپەڕیندا..
ھەروەک خاوەنی زۆرترین شەھیدو قوربانیەو،مێژوویێکی پڕ لەسەروەری ھەیە لەوەستانەوە بەرانبەر بەداگیرکەر بەدرێژایی مێژووی خۆی مەخابن ئێستا لەڕێی فێڵی بەحزبی کردنەوە بەم ئاستەیان گەیاندووە لەژێر ناوی درۆینەی یەک ڕیزی نیشتمانیدا..!!
بۆیە دەڵێم/
شەرمە بۆ گەلێک کەخاوەنی سەدان ھەزار شەھید بێت خۆی کردبێتە کۆیلەی دوو بنەماڵەی قۆرخکارو سێ حزبۆکەی سەر مێزی مامەڵەی ئاست نزم، کەسمپڵی کرداریان تیرۆر کردنی دەنگە ئازادەکان بووە..
ئەو حزبانەی بەھەر ھەموویان لەچەپەوە بۆ ڕاست سەرکردەێکی زیندانی کراو یاخود دوور خراوە یاخود شەھیدیان نیە..؟؟
بەڵکو لەڕێی خوێنی ڕۆڵەکانی ئێوەوە کەشەھید بوون بەناوی پیرۆزی شەھید ئاشنان..
ئەگەر گەلی باشوور لەڕووی بێ ئیرادە کردنەوە بەئاستی خەساندن نەگەیانرابا ئەوا بەو ئاسانیە ھەموو حزبە قاچاخچیەکان لەژێر پەردەی درۆینەی/
نیشتمان پەروەری و ئاین دۆستی و نەتەوە پەرەستیدا نەیان دەتوانی بەبێ ترس خۆیان بەخانە خوێ بزانن و بێ شەرمانە بەناوی ئەو گەلەوە لێدوان بدەن..!!
ئەوەی مەبەستمە ئێوە بیزانن ئازیزان جیاوازی نێوان گەلی (ھوشیار)و (ناھوشیارە)..؟؟
١-گەلی ھوشیار ئەو گەلەیە کە سەرکردەکانی دەگۆڕێت و لەسەر گەندەڵی دادگاییان دەکات و لەزیندان توندیان دەکات..
*نمونەش بۆ گەلی ھوشیار گەلی ئیسرائیلی کە سەرەک وەزیرانی خۆی (ئولمەرت)ی دادگایی کردو خستیە زیندان لەسەر گەندەڵیەکانی وەکو لەوێنەکەدا دیارە..!!
٢-گەلی ناھوشیاریش ئەو گەلەیە کەپەیکەر بۆ سەرکردە دزەکان دروست دەکات و وێنەکانی ھەڵدەواسێت و لەبەر خاتری ئافەرینێکی ئەوان نیشتمانی خۆی دەسوتێنێت..!!
*نمونەی گەلی ناھوشیاریش گەلی کوردە لەباشوور سەرەڕای گەندەڵی و بەتاڵان بردنی سامانی نەتەوەیی و ئیفلیج کردنی پەرلەمان و برسی کردنی گەلەکەی و خنکانی گەنجەکانی لەدەریای ئیجە بەردەوام سەرکردەکان پیرۆز دەکات بەجۆرێک بەناو نوێنەرەکانی ئەو گەلە لەسێبەری وێنەی ئەودا وەک شانازی وێنە دەگرن..!!
سڵاو لەگیانی پاکی بەرزەفڕی شەھیدان..
بژی ئیرادەی نەپساوەی ئازادیخوازان..

09/10/2017 19:48:42 | 796 | Print Friendly and PDF