بابەتی زیاتر


ناساندنێک بۆ ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
03/22/2020 14:23:27
زانکۆیی ئەمریکی خەونەکەیی لەناوبردم
03/18/2020 19:17:18
دوورکەوتنەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛دوورکەوتنەوە لەژهر
02/12/2020 17:02:03
هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە
08/09/2019 21:14:33
ئیرەیی ئەو شتەی دەسەڵاتدارانی کورد نیانە!
06/29/2019 10:34:34

راپرسی کەتالۆنیا

فاتح عەباس
فاتح عەباس

پەرلەمانی کەتالۆنیا پرۆژە یاسایەکی پەسند کرد بۆ رێکخستنی راپرسی بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ھەرێمەکە ، و حکومەتیش بۆ جێبەجێکردنی بریارەکەی پەرلەمان یەکی ئۆکتۆبەر بۆ رۆژی راپرسی دەستنیشان کرد ، پرۆژە یاساکە زۆرینەی ۷۲ دەنگی بەدەستھێنا ، و ۱۱ دەنگی سپی ھەبوو ، و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنیش بەشداری دانیشتنەکە نەبوون ، ئەم بریارە تەنگژەی راستەقینەی لە نێوان کەتالۆنیا و حکومەتی ئیسپانیایە دروست کردووە ، کەتالۆنیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی حەوت ملیۆن و نیوە و پایتەختەکەی بەرشەلۆنەیە و کەتەلان زمانی فەرمیانە ، لە ناو ۱۷ ھەرێمەکەی ئیسپانیا دووەمین گەورەترین ھەرێمە ، و بە ناوچەیەکی ئابوری گرنگ دەژمێرێ ، زۆر لە کۆمپانیا گەورەکان و پەیمانگا سەرەکی یەکان بنکەی سەرەکیان لە کاتالۆنیایە ، بەرھەمی گشتی ناوخۆیی GDP ھەرێمەکە ۲۱٠ ملیار یۆرۆیە ، و داھاتی سالانەی ھەر تاکێک ۲۷ ھەزار یۆرۆیە ، و ۷٠٪ تۆرەکانی گواستنەوە ئیسپانیا لە کەتالۆنیایە ، و ٤٥٪ بەرھەمەکانی تەکنۆلۆژیا و ئۆتۆمبێل لە کەتالۆنیا بەرھەم دێت ، ھەرێمەکە پێشکەوتووە و۲٠٪ گشت بەرھەمی ئیسپانیا پێک دێنێ ، بەمەش سەربەخۆیی کەتالۆنیا وادەکا ئیسپانیا ۱۹٪ گشت بەرھەمی نەتەوەیی لەدەست بدا ، ئێستا تەنھا ٥٪ داھاتی کۆکراوە لە باج لە ژێر کۆنترۆلی بەرشەلۆنەیە ، ئەوی تر ھەرچی داھاتی ھەرێمەکە ھەیە دەچێتە مەدرید و لەوێ دووبارە دابەش دەکرێتەوە ، ئەوە سەرەرای ئەوەی باجی ۱٠٪ خراوەتە سەر ھەرێمەکە بێ ئەوەی بەرامبەر ئەوە وەبەرھێنان یان خزمەتگوزاری ھەبێ ،دوای ئەوەی ھەلمەتی سەربەخۆیی و رێکخستنی راپرسی لە ۲٠۱۲ لە کەتالۆنیا دەستی پێکرد لە ۲٠۱۳ فراوانتر بوو ، دەیانەوێ ھاوشێوەی راپرسی کیوپیکی سالانی ۱۹۸٠ و ۱۹۹٥ لە کەنەدا ، و راپرسی ئوسکۆتلەندا لە ۲٠۱٤ ئەو کارە ئنجام بدەن ، و سوود لە پێشینەی بریاری دادگای لاھای سەبارەت بە جیابوونەوەی کۆسوڤۆ لە سربیا وەربگرن ، کەتالۆنیا دەیەوێ ئەگەر راپرسی یەکە بۆ سەربەخۆیی دەنگی ھێنا، دەبێ یەکسەر سەربەخۆیی رابگەیەنرێ و دەستورێکی نوێ دابرێژرێ ، لە بەرامبەردا حکومەت راپرسی رەتدەکاتەوە و کەتالۆنی یەکانیش دەلێن چی تر نابینە قوربانی شکستە ئابوری یەکانی ئیسپانیا

فاتح عەباس

09/10/2017 13:39:40 | 780 | Print Friendly and PDF