بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

شەنگال بوبە بەدەستە خوشکی ھەڵەبجە

ئاسود ئیبراهیم
ئاسود ئیبراهیم


ئاسود ئیبراھیم
ھەڵەبجە بەرھەمی زھنیەتێکی داگیرکاری بوو، لەھەلومەرجێکدا پێکھات کە چاوی دوونیا لەسەر پەیوەندیە ستراتیژی و بازرگانیەکانی بوو، لەئاستی ھەر ناحەقیەکدا نابینا بوو کە بەرژەوەندییەکانی بخستبایە مەترسیەوە، ھەڵەبجە لەسەردەمێکدا پێکھات ناکۆکیەکانی ھەردوو بلۆکی بەناو سۆسیالیزم و سەرمایەیی جیھانی لەکۆتاییەکانی شەڕی سارددا بوون، ئەوانەی پیلان و بەرنامەییان لەسەر پاشماوەکانی رژێمەکان ھەبوو گڵۆپی سەوزریان ھەڵکردبوو بۆھەموو ئەو ھێزانەی کە تەراتینیان بەخوێنی گەلان دەکرد، کوردان و بزوتنەوەکەی لە ھەرچوارلاکەیدا لەنێو مامەڵەی بەکارھێنانیدا بوون لەدژی یەکتری و ئەوەی دەکرا و دەبیسترا تەنھا دەنگی بازاڕی مامەڵەکردنەکان بوون، ھەڵەبجەش یەکێک بوو لەو قوربانیانەی لەھەلوومەرجی شەڕی ئێران ئێراقدا کرایە قوربانی ئەم بازاڕی کردنە.
لەکاتێکدا لەلوتکەدا شەڕی ئێران - ئێراق دەبوو یەکلایی بکرێتەوە بەسودی یەکێک لەم دووھێزە، ئێرانێک کە ئەزموونی بەکارھێنانی کوردی لەدژی حکومەتی ئێراق لەپارتیدا گەیاندبووە لوتکە و لە ئاشبەتاڵی ١٩٧٥دا گەورەترین قوماری لەدژی ئێراق پێ قازانج کردبوو، گەشتبوە ئەو راستیەی کە گەر ھەمان سیاسەت پێڕەو نەکات یاخود بەھەمان ئەدا حکومەت نەخاتە ژێرباری داننان بەشکستی خۆیدا ناتوانی بەسەرکەوتووی لەم شەڕە دەرکەوێ، خۆ گریدانی کوردان بەھاوکاریەکانی ئێران بۆ شۆڕش لەدژی حکومەتی بەعسی ئەو دەمە جیاوازیەکی نەبوو لەگەڵ ھەمان سیاسەتی نێوان ساڵانی ٦١ بۆ ٧٥ کە ئەنجامەکەی شکەست بوو. لەھەلومەرجی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا ئاستی ھاوکاری و لێک نزیکبوونی شۆڕشی کوردی لەباشوری کوردستان و ئێران لەئاستی ھاوسەنگەریدا بوو، ئەمەش رژێمی بەعس بەگەورەترین مەترسی بۆسەر خۆی دەیبینی. ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەپاسداری ئێرانی لەھەڵەبجەی سەردەمی کارەساتدا و بەرنەکەوتنی پاسداری ئێرانی لەکاتی روودانی کۆمەڵکوژیدا؟ پرسیارێکە کە دەبێت وەڵامەکەی بدرێتەوە؟.
ھاوشێوەی ھەمان کارەسات و لەبەرگێکی نوێدا لەئابی ٢٠١٤ شەنگال خرایە سەرمێزی قوماری داعش و ئەکەپە - پارتی، بەڵام جیاواز لە ١٩٨٨ لەمێزی فرۆشتن کورد یاریکەر بوو، ئەگەر بەلەبەرچاوگرتنی کۆمەڵکوژیەکانی تر چاو لەکۆمەڵکوژی شەنگال بکەین، تێدەگەین کە ھەلومەرجی تیادا شەنگالی پێکھات، بەرپرسی پاراستنی ئەو شارە لەدەستی پارتی و زیاتر لە١٢ھەزار چەکداری پارتیدا بوو، بەڵام وەکو ئەوەی ئەم ھێزە تەنھا ھێزێکی لەکارتۆن دروستکراووبێت، بەبێ تەقە و بەرێکەوتنێک تەواوی شەنگال رادەست بەھێزی بەڵێنپێدراو دەکرێت. بەڵام کاتێک ھێزی دەستێوەردان لەرەوشەکە دەبێتە رێگر لەپێش سەرخستنی رێکەوتنێکە و ناھێڵێت خوێنی سەدان ھەزار کوردی ئێزیدی ببێتە بازاڕی قوماری بەناو دەوڵەتی کوردی، ئەمڕۆ ھەمان ھێز کەپارتیە تۆڵەی خۆیان لەپاشماوەکانی ئەم کوردە کۆمەڵکوژکراوەی دوایی حەفتاو سێ فەرمان دەکاتەوە.
رژێمی بەعس تۆڵەی دۆڕاندنی قوماری شەڕی ١٩٧٥ بەھەڵەبجە کردەوە، پارتیش تۆڵەی سەرنەکەوتنی کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزیدی بەرامبەر  دەوڵەتۆکەی میری لەسنوری سلێمانی، ھەولێر و دھۆک بەھەوڵدانەکانی ٣ی ئادار تا ئێستا بۆ کۆمەڵکوژکردن و لەناوبردنی ئیرادەی ئێزیدیەکان دەکاتەوە. وەڵامی بۆچی شەنگال؟ لەپشت ھەمان پیلاندا خۆی ماتداوە، کاتێک جوگرافیای ستراتیژی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و لەوانیش گرنگتر ئەدایی ھزری ئێستایی شەنگال، بۆ بووین بەخاوەن ستاتۆ و ھەبوونی ھێزی خۆپاراستنی ھەمەلایەنە لەبەرچاو بگرین، تێدەگەین لەخاڵێکدا پارتی ھەوڵی زندووکردنەوەی کۆمەڵکوژی و مەترسی دەدات بۆ بەکارھێنانی وەکو بازاڕی بەناو دەوڵەت و سەربەخۆی، لەو خاڵەدا پارتی دەست و ھزری خوێناوی کەشف دەبێت، بۆیە ئەوەی پێی بکرێت بەبێ لەبەرچاو گرتنی ھیچ پرەنسیپێکی، نەتەوەیی، ئەخلاقی و مرۆیی دەیکات بۆ مانەوەی خۆی.
ئەگەر تا ئێستا ھەڵەبجە سمبوڵی کۆمەڵکوژی ئەم گەلە بێت بەدەستی ھێزێکی بیانی، ئیتر شەنگال راستی ھەڵەبجەش دەردەخات کە ھەرکۆمەڵکوژیەک کوردی کرێگرتە و خیانەتکار تیا بەشدار نەبوبێ سەرنەکەوتوە. ئیتر شەنگال و ھەڵەبجە دوو دەستە خوشکی قوربانی دەستی سەردەست و کوردی بەکرێگرتەن و دەبێت کوردانی ئێزیدی بەھاواری "پارتی بۆدەرەوە لەم وڵاتە" رێگا لەپێش ئەگەری دووبارە بوونەوەی ھەر کۆمەڵکوژیەک بگرن، کە کوردی ھاوکار تەواوی کردوە.
ئیتر شەنگال قسەی دڵی ھەموومان دەکات، ئەوەی ئێمە بەساڵانە بوێریمان نەنواندوە بەخیانەتی بڵێین ئەمڕۆ ئێزیدی بەتێکۆشانی خۆی و بەو ئیرادەیەی بەفکرو فەلسەفەی پەکەکە و ئاپۆچێتی قازانجی کردوە، بەخیانەتکارانی دەڵێت، ئەوەی لەسەر ئێمەیە پشتگیری ئیرادەیی ئازادیی ئێزیدیەکان و ھەموو ئەو دامودەزگا، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دیموکراتی،ھێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و کۆی ئەو ھەنگاوانەیە کەلە شەنگال دەھاوێژرێت.

03/16/2017 20:38:13 | 918 | Print Friendly and PDF