بابەتی زیاتر


كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت
09/01/2019 12:48:48
لە یادی 5ساڵەی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و
08/02/2019 13:24:45
تاكەی رێز لە خواستی كەسوكاری قوربانیان ناگرترێت
04/11/2019 19:15:17
جینۆسایدی هەڵەبجە و بە یاسا دانپێدانانی نێودەوڵەتی
03/16/2019 18:35:17
شلێر عەبدوڵڵا، قوربانییەکی جیاوازی جینۆساید
01/06/2019 19:34:46

دوای تاوانی گەلکوژی پێ لە برینەکان مەنێن!

شاخەوان شۆڕش
شاخەوان شۆڕش


شاخەوان شۆڕش
٤-٣-٢٠١٧
کۆمەڵگەی ئێزدیان لە دەڤەری شەنگال، کۆمەڵگەیەکی بێنازکەتوو و پەراوێزخراوبوون، بەر لەوەی لەشکری تاریکی داعشی ئیسلامی لە ھاوینی ٢٠١٤ داگیری بکات. کە لەشکری تاریکی گەیشت ئەو ھێزەی بەناوی ھێزی بەرگری لەوێ داندرابوون بێ شەڕ ھەڵاتن، گەورەترین ناپاکیان لەو کۆمەڵگە بێنازەکرد. داعشی ئیسلامی ئەندامانی نێرینەی بەکۆمەل کوشتن و ئەندامانی مێینەی وەکو کۆیلە و سەبایە بردن. لەشکری ئیسلامی شار و پەرستگا و دێھاتەکانی ھەمووی وێرانکرد، کچ و ژنەکانیشی لە بازاری فرۆشتندا ھەڕاج کردن.. لەشکری ئیسلامی بەنیازی لەناوبردنی مرۆڤەکان و کۆمەلگە و ئایین و کەلتوریان ھێرشی کرد، ھەروەکو بەپێی بیروباوەریان ئەو تاوانەیان بەپەیامی رەوای خۆیان دەزانی. ئەوەی روویدا تاوانێکی زۆر گەورەبوو، تاوانی تاوانەکان "تاوانی گەلکوژی" بوو..
ئاخر دوای ئەو تاوانە بەردیش بەدەنگ دێت و بەخۆیدا دەچێتەوە. چۆن دەکرێ دوای ئەو تاوانە بیر لە رێگەچارەیەکی ستراتیژی نەکرێتەوە، کە رووی دەسەڵاتی ھەرێم سپی کاتەوە.. لەبەرچی ھەوڵ نەدرا لە ڕیگەی گفتوگۆ و دانوستان، لە رێگەی ڕاوێژکردن بیر لە چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ ئەو کۆمەڵگە بێناز و ھەستیارە بکرێتەوە...
شەڕی کورد دژ بە کورد پێنان و کوتینەوەی برینە ساڕیژنەکراوەکانە، ڕنۆکدانە لە دلی ناسکی منداڵە بێ دایک و باوکەکان، سوتاندنەوەی جەرگی دایکانە، جینجڕجینجڕکردنی لەشی زامداری شەنگالە، سەربڕینەوەی پیاوەکان و شاباشکردنەوەی کەچە کۆیلەکراوەکانمانە..
خۆ ئێستا زۆربەی وڵاتەکانی جیھان دەزانن ئێزدیەکان کێن و چیان بەسەر ھێندرا، ئاخر ئێستا ئەوان خۆشەویستی ئەمەریکا، ئەوروپا، روسیا و ھەمووانن.. چۆن دەکرێ ئەوە نەبینن.. ئێستا کە لەوێ کورد دژی کورد وەستاوە و یەکتر دەکوژن، یا ھێزێکی بەکرێگیراو ھێندراوە و بەزۆرەملێ لەوێ دادەندرێ، دەبێ ئەوانە چیمان پێ نەڵێن! چ شەرمەزاریەکە بۆ کورد!
خۆ زیرەکیەکی ئەوتۆی نەدەویست لەوە بگەن، کە ئەو کۆمەلگە ھەستیار و قوربانییە ئەرکە ڕێزی لێ بگیرێت، دەبێ کارێکی ئەوھایان بۆ بکرێ، ببێتە مایەی دەستخۆشی لەلایەن ھەموو ئەوانەی چاویان بڕیوەتە ئەو کۆمەلگە بریندار و بێنازە...
ئەگەر ھەستی مرۆڤایەتیتان لایە و خۆتان بە کوردستانی دەزانن، چارتان نییە دەبێ ڕێککەون، لولەی تفەنگەکانتان وەرگێرن و لە دوژمنی بکەن نەک لە خۆتان. پێشتر ڕێگە لە ئێزدیەکان گیرا خۆیان ھێزی خۆیان ھەبێت، دیتمان چیان بەسەر ھێندرا. ناکرێ رێگەبدرێت ھێزی گومانلێکراو بێنە ئەو ھەرێمە.. ھێزی حزبی قەدەغە بکەن، لق و مق و بارەگای حزبی مەھێڵن، وێنەی سەرۆک و مەرۆک و ئاڵای حزبی توڕھەڵدەن، چونکە ئێرە شوێنێکی پیرۆزی گەلکوژکراوە.. ھێزی بەرگری ببەنە دەرەوەی ئاوەدانیەکان، دەبێ ئێزدیەکان ڕیگەیان پێ بدرێت خۆیان ھەرێمی خۆیان بەڕیوەببەن، خۆیان ھەرێمی خۆیان بپارێزن و ئاوەدانی کەنەوە و پێشی بخەن، بە سەرپەرشتی نوێنەرانی خۆیان و بە پشتگیری ھەموو کوردستانیان.. دەکرێ سود لە ھاوکاری وڵاتانی دۆست لە رۆژئاوا لەمبارەیەوە وەربگیرێت، یان پرۆژەکە ئەوان سەرپەرشتی بکەن..

03/05/2017 18:37:04 | 800 | Print Friendly and PDF