بابەتی زیاتر


بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له‌ مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌مى نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
09/09/2019 14:37:11
۳۱ی ئاب دوجار خیانەتە
09/01/2019 13:23:59
٣١ ئاب بەردەوامە
09/01/2019 12:35:03
کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20

کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان

ئارام عەزیز
ئارام عەزیز


ئارام عزیز

وەک ئەوەی لە ڕابردوو دەوترا کەرکوک ( قودسی ) کوردستانە ڕاستر بڵێم ئیدیعای بۆ ئەکرا و هاوکات هەوێنی جۆشدانی ئیحساسی خەڵکێکی زۆر بەکوشتدانی بووە هەڵبەت خەڵکی هەژارو بەش مەینەت...
١٦ئۆکتۆبەر وەچەرخانێکی مێژووی و گرنگی لەهزرو تێڕوانینی خەڵکی ئاسای دروست کرد نەک کەرکوک (قودسی ) کوردستان نیە خاک و نشتیمانی ئەوێ لەپێناویدا ڕۆی  هیچ قودسێتێکی نیە... لەیەک جوملەدا
پێگەو دەسەڵاتی کورد و بەتایبەتی تر خەڵکی کەرکوک لەپێش و پاش ١٦ئۆکتۆبەر  سەدو هەشتا پلەیە لەنێوان سەربەرزی و زەلیلیدا، ئەمە ڕوداوێکی مێژووی (مەدروس)ه کەڕوئیاو بیرمان بەنشتیمان پەروەری عێراق چێتی و ئەسڵ و فەسڵی عەرەب باردێنێ.....
ئێمە بەئەسڵ بەنی ئەسەدین (ئاڵا تاڵەبانی)
ئەم چەند دێڕەی سەرەوە ڕاستەوخۆ کەمەند کێشی ئەو پرسیارە یان مەتەڵەمان ئەکاتەوە( کێ فرۆشتی یان لەپێناو چیدا فرۆشرا)
پێش ئەوەی هەر کەسێک وەڵام بداتەوە.... کورد وتەنی (دار هەڵبڕە .... دز دیارە)
کەباس لە١٦ ئۆکتۆبەر کرا چەن کارەکتەرێکی سیاسی لەحزبێکی دیاری کراو وەدەنگ دێن بێ ئەوەی کەس تۆمەتیان ئاڕاستە بکات یان خۆ ئەگەر لەبارەی یاساییەوە وەک دەوترێت(الاعتراف اکبر ادلە)
ئەم چەن وتەو ڤیدۆیانە لەوەڵامی مەتەڵەکەمان بەڕادەیەکی باش نزیک دەکەنەوە
*بۆچی تەنها من تاوان بارم ئەوەتا ٣٦ ئەندامی مەکتەب سیاسی ئیمزایان کردووە
*ئێمە لە١٦ ئۆکتۆبەر کەرکوکمان پاراست
*کەرکوک نەوتەکەی بۆ ئێمە نەبێت سەرئێشەکەیمان بۆچیە
*لەدەست دانی کەرکوک هەڵەی ئێمە بوو ئامادەین باجەکەی بدەین و بەهاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسیەکان ئەم دۆخە چاک دەکەینەوە.....
بەهەرحاڵ ئەوەی لەسەرەوە باسکرا ئەسڵی مەسەلەکە نیەو تەنها سەرقەڵەمێک یان گوزەرێکی خێرا بوو بەو ڕوداوەدا
مەبەستی سەرەکیم تیشک خستنە سەر هەنگاوەکانی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حوکمەتی هەرێم کەبۆتە لوغز... سەرەتای دەست نیشان کردنی سەرۆکی کۆماری عێراق بەبێ ڕاوێژ و ڕەزامەندی لایەنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق  یان بەهاوکاری براگیان بەگیانیەکانی بەڕاشکاوی بڵێم تەقلە لێدانی  بەپارتی  بەتایبەتی، پێشبینی درزێکی گەورە لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێم دەکرا.. پاشان وەک ئەوەی وتیان ناوی موتەسەریفی ( قودسی ) کوردستانیش لەگیرفانیاندایە... تەواو گەیشتمە ئەو بڕوایەی تەسلیم بون بە ئەمری واقیع قیروسیا لە (ئاوت)کردنی پارتی زەرەر لەنیوەی بگەڕێتەوە و هەرێم مان بەگشتی لەدەست نەچێ... بەڵام وادەرنەچوو موتەسەریفی (قودسی ) کوردستان کەتوانای نیە بەپۆلیسێکی هاتوچۆ بڵێ کاتژمێر چەندە لە کەرکوک دەبێتە کێشەی جدی و دوا خستنی زیاتر لە ٢٨٠ ڕۆژ لەپێک هێنانی ئەم کابینەیە لەوەش قەباعەتر  پێڵاو خستنە دەم لەبەرامبەر تەخوین و وتەکانی کاک (.....) لەجیا کردنەوەی ئیدارەو فرۆشتنی نەوتی سەربەخۆ و زەنگی شەڕی ناوخۆو سەرلەبەری تێکچونی هەرێم بوو ئەوجا کێ لەهەرێم لێی سود مەندو زەرەر مەندە ئایندەی هەرێم مەعلومە کەباش نەدەبووە بۆخۆتان جێدێڵم
خۆشبەختانە کەئێستا ڕێکەوتون خوابکا کاک (......) لەپارتیش ڕیسەکە نەکاتەوە بەخوری.

   

08/20/2019 17:42:07 | 80 | Print Friendly and PDF