بابەتی زیاتر


بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له‌ مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌مى نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
09/09/2019 14:37:11
۳۱ی ئاب دوجار خیانەتە
09/01/2019 13:23:59
٣١ ئاب بەردەوامە
09/01/2019 12:35:03
کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20

پەرلەمان و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت

هەردی ئەحمەد
هەردی ئەحمەد


هەردی ئەحمەد

دوابەدوای نزیكەی ١٠ مانگ لە كێشمەكێشم و ململانێی لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ دواجار بە تەوافقی نێوان بەشێكیان و ئۆپۆزیسیۆنبوونی بەشەكەی تریان ، كاندیدانی پۆستە وەزارییەكانی حكومەت یەكلاكرایەوە و ناوەكانیان ڕا دەستی سەرۆكی ڕاسپێردراوی كابینەی نۆی حكومەت كرا كە وا بڕیارە لە كۆتای ئەم هەفتەیە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگیان لەسەر بدرێت

ئەوەی سەیر و مایەی تێڕامانە یەكلانەكردنەوە یان ناونەهێنان و جێنەكردنەوەی هەندێك پۆستی تری وەك دەستەی ژینگە و ئەنجومەنی باڵای خانمانە كە تائێستا چارەنوسیان نادیارە و پێ دەچێت هەر بە نادیاریش بمێنێتەوە ..!

هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا ئاوڕنەدانەوە و چارەسەرنەكردنی بۆشای یاسایی هەندێك لە دامەزراوە سەربەخۆكانی دەرەوەی حكومەت لە نمونەی ”دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ، دەستەی نەزاهە ، دیوانی چاودێری دارایی”  بێ دیاریكردنی ڕێوشوێن و كاری ئایندەی ئەم دامەزراوانە كە زۆربەیان نزیك بە ساڵێك زیاتر بەسەر ماوەی یاساییان تێپەڕێوە ، بە هەڵپەسێراوی و بێ چارەسەر هێڵراونەتەوە و  پەرلەمانیش وەك دەسەڵاتی یەكەم بۆ یەكلاكردنەوەی ماوەی ئەو دامەزراوانە تا ئێستا قسەیەكیان نەبووە بۆ وتن كە دەبوو هەیان بێت

لە هەموو ئەمانەش سەیر تر ئەوی چاوەڕوان نەكراوبوو   ئەنجامدانی كۆبونەوەی ژمارە ١٠ی پەرلەمانی كوردستان بوو بۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە ٣ی  ساڵی ٢٠٠٩ كە لەبری بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی ماوە بەسەرچووی ئەنجومەن ، ڕێژەی زیاتری ”سێ لەسەر چوار”ی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بۆ ”درێژكردنەوەی” وادەی ئەم ئەنجومەنانە بوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ، سەیرتر لەوەش تێپەڕاندن و سەرپشك كردنی حیزب بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ لە ئەنجومەن بەبێ گەڕانەوە بۆ دەنگی دەنگدەر و هاوڵاتیان  كە ئەوە لە واقعدا پشكی ئەندامانی ئەنجومەنە بۆ بوون بە پارێزگار چونكە هاوڵاتی هەڵیبژاردوون

ئەمە جگە لە كۆمەڵێك گرفت و كێشەی چارەسەرنەكراوی تر كە دەبوو پێش وادەی دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەت لەلایەن پەرلەمانی كوردستان چارەسەر بكرایە، بۆیە پەرلەمان تا ئێستا لە دوكانێكی سیاسی دەچێ بۆ ڕایكردنی كاروبارەكانی حیزب كە بەهیوام لە ئاڵوگۆڕ و دەستبەكاربوونی دەستەی سەرۆكایەتی نوێ كارەكانی بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی پرسە چارەسەرنەكراوەكان بێت ، چاوەڕێی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتیش دەبین بۆ كاتی خۆی دوو قسەشمان لەو بارەیەوە دەبێت.

07/09/2019 14:41:21 | 198 | Print Friendly and PDF