بابەتی زیاتر


بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له‌ مه‌ڕ پاراستنی به‌رهه‌مى نیشتیمانی چه‌ند کارا ده‌بن؟
09/09/2019 14:37:11
۳۱ی ئاب دوجار خیانەتە
09/01/2019 13:23:59
٣١ ئاب بەردەوامە
09/01/2019 12:35:03
کابینەی نۆیەم و موتەسەریفی (قودسی)کوردستان
08/20/2019 17:42:07
کا مه‌ ن ئه‌ و به‌ ربه‌ ستا نه‌ی رووبه‌ رووی حکومه‌تی تازه‌ی هه رێم ئه‌ بنه‌ وه‌ ؟
08/04/2019 18:23:20

ئەوانەی زەمینەی ھێرشی تورکیا و پارتی بۆ سەر گەرێلاکان خۆشدەکەن، لێخۆشبوونیان نیە.

هیوا خۆشناو
هیوا خۆشناو


ھیوا خۆشناو
ئەگەر ڕەخنەیەک لە پکک ھەبێ، تەرجومە نەکردنی مۆدێلی سەرۆک ئۆجالانە لە باشوور و سیاسەتە ناڕوونەکەیەتی، نەک ھەبوونی چەند گەریلایەک لە چیاکان.
بەشێکی زۆری ئیخوانەکان، نەقشبەندیە دەستەڵاتخوازەکان، ڕۆژنامەنوسە برسیەکان، شۆڕشگێرە سەختەکارەکانی کامپی کوردایەتی ڕۆژھەڵات و ئیسلامیە سیاسیەکان لە ئێستاوە لە ڕاگەیاندن زەمینەی شەڕ ئامادە دەکەن دژ بە گەریلا و ڕەوایەتی پێ دەدەن.
گرینگە ڕوناکبیر ئەو ھەوڵە چەپەڵە ببینێت و لێی بێدەنگ نەبێ.
بەقەد ئەوەش گرینگە کەموکورتیەکانی پکک لە باشوور ببینین کە تەنانەت گوێ بە مۆدێلی سەرکردەکەشی نادات.
ئەو سیاسەتەی کەجەکە لە باشوور بەڕێوەی دەبات لە بوارەکانی فکری، مۆڕاڵی، سیاسی و ستراتیژیەوە، جیاوازیەکی زۆری نیە لە گەڵ کوردایەتی!
لام سەیرە لەو شوێنانەی کۆنسەی سەرۆکایەتی پکک/کچک نزیکترە، پراکتیکی سیاسی و ڕێکخراوەیی لە شوێنە دوورەکان زۆر خراپترە؟
دەمیرتاش و ھەڤاڵانی نەوەک بەتەنیا دیاربەکر، بەڵکو ئیستەنبوڵ و سەرجەم موترۆپۆڵەکانیان لە دەستی ئاک-پارتی دەرھێنا، کەچی باوەڕناکەم کجک لۆبیەکی دووکەسیشی لە بەغدا ھەبێ!!
مۆدێلە نوێکەی ئۆجالان تەقلە بە ھەژمونگەرایی سەدان ساڵی سەرمایەداری، داگیرکاری، فەتحی ئیسلامی و ....ھتد لێ دەدات، کەچی قەندیل لە دەوری {ئەری ڕەقیب ھەر} و کۆنگرەی نەتەوەیی کە پڕە لە مورتەزەقەی کوردایەتی دێت و دەچێ!!
ڕاستە ئۆجالان خۆی دامەزرێنەری پکک ەی ستالینی، پشتبەستۆ بە سۆسیالیزمی بنیادنراو و شۆڕشی ڕزگاری نەتەوەیی بوو. ئەوە ٢٠ ساڵە ئۆجالان لەوە پەشێمانە و دەیان جار ڕەخنەی خۆی گرتوە، کەچی پێم سەیرە تێکۆشەرانی وەک ھەڤاڵ جەمیل بایک ھەر سورن لەسەر حیزبی شێوە ستالینی، داخراو و نزیک لە مۆدێلی شەڕی ڕزگاری نەتەوەیی کە بەسەرچوە و بەو ڕێبازە ناتوانی ڕووبەڕووی خیانەتی (کوردایەتی) و تورکیاش ببیەوە.
ھاوڕێیەکی گەنج دەناسم کە ڕەنگبێ تەمەنی سیاسی زۆر کەم بێ، پەرتوکەکانی سەرۆک ئۆجالانی بە ووردی خوێندبوونەوە کە من پێموایە بەشی زۆری ئەوانەی لەسەر پکک دەنوسن و خەریکی پروپاگەندەن نەیانخوێندۆتەوە. ئەو ھاوڕێیە ڕۆژێک گووتی: سۆسیۆلۆگیای ئازادی ١٠٠٠ لاپەڕەیە، ئۆجالان تێیدا باسی ھەموو شتی کردوە، بەڵام یەک ووشەی بەناوی (حزب) تێدانیە.
لە ڕاستیدا وایە، ئۆجالان ٢٥ ساڵە باوەڕی بە حزب، مەکتەب سیاسی و ئەو شتانە نەماوە، بەڵام ھەڤاڵانی ئاپۆ لێیان بۆتە خوو و ناتوانن وازی لێ بێنن و تەسلیمی خەڵکی بکەن. لەو بوارەیەوە تورکیا سودی زۆری بە ئۆجالان بەخشیوە کە نایەڵی (ئەوانە) نزیکی ھادەپ ببنەوە. بۆیە مۆدێلی ھادەپ زۆر نزیکترە لە ئۆجالان.
ھەر لەبەر ئەوەشە لە تەلەفزیۆنەکانی ئەو ڕێکخراوەدا کەمترین قسە لەسەر پەرتوکەکانی ئۆجالان ئەکرێن.

07/04/2019 09:34:25 | 160 | Print Friendly and PDF