بابەتی زیاتر


سەزای تەمەللی بۆ هاتە هەولێر؟
09/09/2019 14:26:01
ئه‌ردۆغان به‌پشتیوانی كێ واده‌كات ؟
08/20/2019 17:37:43
کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانە دژی تورکیا
08/05/2019 18:01:05
بغداد وەک دوا دەرفەت
07/30/2019 21:50:47
دیسانەوە سندوقی باندۆرای كەركوك
07/14/2019 11:52:05

خەمی مورسی

مەحمود عەبدوڵا
مەحمود عەبدوڵا


لەڕاستیدا خەمی مورسی خەم نییە بۆئەویتر،بەڵکو توانەوەیە لە ئەویتردا،خۆونکردن و خۆبینینە لە ئەویتردا.تاکیکورد ئەویتری هاوفیکر وەک ئاوێنەیەک سەیردەکات کە خۆی تێدا دەبینێتەوە.ئەو لەخۆ نامۆبووە لە ئەویتردا بەدوای خۆیدا دەگەڕێت.ئەویتر و فیکرو ئایدیۆ لۆژیاکە ی تێکی شکاندوە،بچوکی کردووەتەوە وای لێکردووە شەرم لەخۆی بکات،تەنانەت گاڵتەش بەخۆی دەکات تەنیا لەگەڵ ئەویتر دا خۆی نمایش دەکات. بۆیە هەرکات ستەم لە ئەویتر دەکرێت ئەو هەست بەئازارەکەی دەکات ،هەستدەکات دەستدرێژی کراوەتە سەر خودی خۆی. بەڵام ئەویتر هەرگیز هەست بەئازارو خەم و ژانی ئەوناکات. هەرگیز ڕۆژێک لەسەر ئازارەکانی ئەو نایەتە دەنگ وەک عەبدێک تەماشای دەکات .عەبدێک کە بەبێ ئەو هیچ نیە، چونکە ئەو عەبدە وابچوککراوەتەوە کە بێت و ئەویتر نەکاتە بت و دوای نەکەوێت شتێک شک نابات تا لێیەوە گوزارشت لەخۆی بکات.ئەو عەبدە تاکەشتێک شکببات ئاغاکەیەتی،ئەو دەزانێت کە کۆیلەیە بەڵام لافی ئەوەلێدەدات کە باشترین ئاغای هەیە،خواناس و بەڕەوشت و میهرەبان کە بۆکۆیلایەتی نەبێت ئەوی بۆهیچیتر ناوێت. ئاغاکەی ئە و کەسێکی ئاسایی نیە،پیاوی خودایە بۆیە سەرکەوتنی ئەو سەرکەوتنی خودایە ! ئەو ئاغایە هەرشتێکبکات لە پێناوی خودا دەیکات ،ئەگەر مرۆڤ کوژیش بێت لە پێناو سەرخستنی حەقدایە بۆیە ڕەوایە.چونکە ئەو هەمیشە بکوژ نابێت،تا ئەوکاتە دەکوژێت کە سەردەکەوێت ئیتر دوایی ئاشتی بەرقەرار دەکات و عەدالەت دەچەسپێنێت. چواردە سەدەیە هەر خەلیفەیەک دێت،هەرپیاوێکی دینی دێت بەم شێوەیە تاکی ئیسلامی،ڕابەری ئیسلامی بە پاساوی ئەوەی ئاغاکەیان نوێنەری ئاینە شوێنی دەکەون زاناو نەزان وردو درشت،وەک بڵێی خودا فەرمویەتی کورد بەس بۆ ئەوە دروستبوە سەربازی خەلیفەکانم بێت. خەلیفە لەکورد نییە و بۆکورد نیە.نازانم کام ئایەت ڕێگە بەو خیانەتەی پیاوانی ئیاینی کورد دەدات.بەچ بەڵگەیەک و بەچ مەنتیقێک ڕەوایەتی بەو کۆیلایەتییە دەدەن بۆخەلیفەو سوڵتانەکان.زاناو پیاوی ئاینی مێشکی انسانی کورد ئەدزن و دەیکەنە کۆیلەی هزری و دوایی دەڵێن کورد خۆی هیچ نیە ،ئەگینا کەس ڕێی لێنەگرتوە!وەک بڵێی خۆیان لەبیرکردبێت،لەبیریان چوبێت کە ڕوی قسە لە خودی ئەوانە کە بۆچی لەجیاتی هەوڵدەن ببن بەخەلیفە بونە پیاوی خەلیفەو نۆکەری سوڵتانەکان. هەر مرۆڤێک ڕاستبۆوە وتی من دەبم بەنوێنەری خودا ئەوان دوای دەکەونو داوا لەخەڵک دەکەن دوای کەون دەڵێن کورد هیچ نیە.ئەرێ لە ئێوەی زانای ئاینی دوژمنێکی گەورەتر هەیە بۆ عەقڵی کورد؟ ئاخر میللەت چاوەڕوان نییە سەرکردەیەکی عەلمانی ببێت بە خەلیفەی ،ئەوە ئێوەن بچوک و زەلیل جگە لە چڵپاوی سوڵتانەکان هیچیتر بەشایانی خۆتان نازانن. ئەی مێشک شۆردراوە و پەروەردەی دەربارو خەلیفەی تورک و عەرەب.
ئێوەن کە مێشکی مناڵ و لاوی کورد دەشۆنەوە و خۆتان دەکەن بەقوربانی سەگی بەردەرکی سوڵتان و خەڵکیش لاسایتان دەکاتەوە.ئێوەن ڕێبەری نۆکەرێتی گەلێک بۆ سوڵتان و خەلیفە خوێنڕێژەکان. ئێوە نوێنەرو سیخورو چاوەشی سوڵتانەکان .لەوخیانەتە گەورەیەدا کەس نییە ئێوەی بەناو زانا نەبێت. خەمی مورسی خەمی دیموکراسی نییە،بەڵکو خەمی ئاغایەکە کە نایەوێت لەبارەی عەبدە کوردەکانی شتێک بڵێت،تەنانەت وشەیەکیش،بەڵکو دەبێت عەبدەکانی بیربکەنەوە و مێشکی بخوێننەوە !چونکە ئاغا نایهەوێت شتێکی بچوکی وەک عەبدەکەی بکاتە مەوضوع ئەوە ئیشی عەبدەکانە بیکەن بە مەوزوع. ئەو دەست دەخاتە دەستی ئەردۆگان و باوەشی پیادەکات لەکاتێکدا ئەردۆغان بۆ تە دێوەزمەی نەک کورد بەڵکو دێوەزمەی تورکیاش بەڵام ئەم ئاغا مورسیەی کورد ناپرسێت  کورد کێیە جەنابی ئەردوغان لانیکەم لەعەبدەکانی خۆیشی ناپرسێت تەنانەت بە ئیمانی لاوازیش
مەحمود عەبدوڵا

06/18/2019 18:45:39 | 120 | Print Friendly and PDF