بابەتی زیاتر


وەهایگوت سەردەشت
05/04/2019 17:39:12
ئایندەی گەنج لە نێوان مانەوەی گرفت و کێشەکانیان یان هەنگاونان بۆ چارەسەر
05/03/2019 20:07:35
چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لەدیدی ڕەسڵ-ەوە
04/13/2019 20:15:44
بڕیارەکەی بارزانی ڕێککەوتننامەی یەکێتی و پارتی دواخست
04/08/2019 16:24:27
چوار نیشانەی مۆڕاڵی بەرز لە دیدی ڕەسڵ- ەوە
04/08/2019 16:20:39

ئایندەی گەنج لە نێوان مانەوەی گرفت و کێشەکانیان یان هەنگاونان بۆ چارەسەر

هەردی ئەحمەد
هەردی ئەحمەد


هەردی ئەحمەد

له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی گه‌نج كه‌ له‌ واقعی ئه‌مڕۆی ژیانی گه‌نج به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشراو به‌رچاو بوونی هه‌یه‌ و تا ئێستا ڕێگه‌چاره‌یه‌كی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو ، لێڵی و ناڕونی هه‌ست پێده‌كرێت به‌تایبه‌ت ڕۆژ به‌ ڕۆژ كێشه‌كان زه‌ق تر و زۆرتر خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له‌ چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌كی ترینیان ( لایه‌نی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی )

ئابوری تاكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ پشتی پێده‌به‌سترێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ژیان چونكه‌ نه‌بونی ئابوری سه‌ربه‌خۆ و جێگیر هه‌موو كات تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ ڕوبه‌ڕوی كێشه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كاته‌وه‌ ، لێره‌و له‌وێ ڕۆژانه‌ گوێبیستی چه‌نده‌ها گرفت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بین كه‌ زۆرینه‌ی زۆری كێشه‌كان به‌شدارن له‌ نه‌بونی داهاتێكی جێگیر له‌ ناو تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ لێكترازان و په‌رت بوونی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ناو خێزاندا ،

ڕۆژانە گوێبیستی چەندەها گرفت و کێشە دەبین کە لە ڕوداوەوە خەریكە دەبنە دیاردە ، دیارترینیان  خۆ لەناوبردن و دزی و كوشتن و ڕفاندن و کۆچکردن و سەرهەڵگرتنی گەنجانە ، لێره‌دا سه‌رنجی من زیاتر له‌وه‌دا چڕتر ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گەنجانمان له‌ ئێستادا ته‌نها ڕێگه‌ چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ خۆلەناوبردن یان هەڵاتن و کۆچکردن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌زانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان كه‌ ئه‌مه‌ خۆی بۆ خۆی نه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵكو كێشه‌كان زیاتر و زۆرتر ده‌كات ،

هەرچەند بنوسین لەسەر گرفت و کێشەکانی ئەمڕۆی گەنج وەک ئەوە وایە کە هیچ نەنوسرابێت بۆیە نامه‌وێت زیاتر درێژه‌ی پێبدەم و دەکرێت ئێمە زیاتر چارەسەریەکان بخەینە ڕوو  ،

بۆ هه‌ر گرفتێك یان كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێكیش به جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌ن كه‌ ڕۆڵ ده‌گێرن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان به‌تایبه‌ت بۆ توێژی گه‌نج ،  وەک ئەم خاڵانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە :

1- له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی بێكاری لای گه‌نجان بۆ هاندان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار پێویسته‌ گرنگی به‌ كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت ئه‌ویش به‌ ده‌رفه‌ت پێدانی زیاتر و خۆشه‌ویست كردنی ئه‌م لایه‌نه‌ لای گه‌نجان هه‌روه‌ك چۆن كه‌رتی گشتی ئومێدی هه‌ر تاكێکە به‌و جۆره‌ش كه‌رتی تایبه‌ت به‌بایه‌خ بكرێت لای گه‌نجان.
هەرچەندە لە ئێستادا کەرتی گشتیش پێداویستیەکان پڕناکاتەوە بەوەی کە موچە لە مانگەوە بووە بە وەرز .

2- پێداچونه‌وه‌ به‌ یاسای كاری فه‌رمانبه‌ران و كرێكاراندا بكرێت تاوه‌كو زامنی هه‌بوونی كار بۆ گه‌نجان بكرێت به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ واقیعی ژیانی گه‌نج ته‌با بێت و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیش له‌ ڕێگه‌ی هاندان و پاداشت وسیستمی كاری به‌ده‌ر له‌ واده‌ی كاركردن پێداچونه‌وه‌ی تێدا بكرێت ،بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی جدی هه‌بێت له‌و بواره‌دا.

3- ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕه‌وشی ژیانی گه‌نجان و به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ و ئه‌وانه‌ی بێكارن له‌ ڕێچكه‌ی چالاكیه‌كانه‌وه‌ به‌ نه‌هامه‌تی و ئه‌و دۆخه‌ ده‌رونیه‌ی كه‌ ڕێگره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیەكان بۆیانی دروست كردن و ناتوانن سود له‌و هه‌لی كارانه‌ ببینن كه‌ ده‌ره‌خسێ ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و خه‌وش و گومانه‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه‌ ،وه‌ ئه‌و توندوتیژیه‌ی و تەحەڕوشەی كه‌ ڕوبه‌ڕوی كچان و ژنان ده‌بێته‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كانیان ،ئیشی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشیلكاریانه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاتر هاندانیان بۆ كارکردن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت.

4- ته‌رخان كردنی بودجه‌ی زیاتر بۆ هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه‌و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه‌ پرۆژه‌یان بۆ گه‌نجان هه‌یه‌ تاوه‌كو مه‌ودای پرۆژه‌كانیان به‌رفراونتر بكه‌ن به‌ جۆرێك كه‌ بگاته‌ شوێنه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان و به‌ پرۆژه‌ی بچوك ده‌ستگیرۆیی گه‌نجان له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ بكرێت بۆ هێنانه‌ ناوه‌وه‌یان له‌ بواری كاركردندا .

5- ساڵانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری خزمه‌تگوزاری بكرێت له‌ شێونه‌ جیاجیاكانی كوردستاندا تاوه‌كو قه‌باری كه‌مته‌رخه‌می و پێداویستی هاوڵاتیان زانستیانه‌ دركی پێ بكرێت و گوێگرتن بۆ بیرۆكه‌و ڕاو بۆچونی گه‌نجان له‌ خوزمه‌تگوزاریه‌كاندا زامنی به‌به‌رز هێشتنه‌وه‌ی ئاستی به‌رپرسیارێته‌ لای گه‌نجان.
 
6- وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ پرۆگرامی (پلان دانان ) بخاته‌ نێو یه‌كێك له‌ پرۆگرامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی خوێندن له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تاوه‌كو گه‌نجان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر پلان ڕابهێنرێن و ئامانج بۆ داهاتویان دروست بكه‌ن.

7- كردنه‌وه‌ی خولی پێگه‌یاندن و ڕاهێنانی گه‌نجان له‌ بواره‌كانی ڕابه‌رایه‌تی و سه‌ركرده‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ڕۆشبیری و لاوان و خوێندنی باڵا.

8- بایه‌خدان به‌ گه‌نجان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلان دانان به‌ جۆرێك هه‌روه‌ك چۆن له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نجانه‌ (به‌ پێوه‌ره‌ دیمۆگرافیه‌كان بێت ) ناسراوین ئاوهاش ده‌بێت سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی پلان دانان له‌م كۆمه‌ڵگه‌ گه‌نجانه‌یه‌دا به‌ ڕیتم و ئاڕاسته‌یه‌كی گه‌نجانه‌ دابڕیژرێت به‌ جۆرێك گه‌نجانی ئه‌م ووڵاته‌ نه‌تۆرین و وزه‌ و به‌هه‌ره‌مه‌ندیه‌كانیان به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ بخرێته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌ت كردن به‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یان.

9- خوڵقاندن و دروست كردنی زه‌مینه‌سازی له‌بار و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجا به‌ توێژی گه‌نجان له‌ بواری كاری تایبه‌ت به‌گه‌نجان و سودبینن له‌ تواناو به‌هره‌مه‌ندیه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌ ڕیگه‌ی پرۆگرامی تواناسازی گه‌نجان ، ده‌رفه‌ت پێدانی گونجاو بۆ بینینی ئه‌زمونی كاركردن له‌ ووڵاتانی دیكه‌ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئایدۆلۆژیا و ئینتیمای حزبی.

10- هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ بۆ گه‌نجان به‌رفراوانتر بكرێن به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ئێستای گه‌نجان ڕیگه‌ چاره‌بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌.

11- هه‌رچی زوتره‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكاری گه‌نجان له‌ دامه‌زراوه‌گشتیه‌كاندا چاره‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو چیتر گه‌نجان تۆراو نه‌مێننه‌وه‌له‌ كۆمه‌ڵگادا .

12- پرۆژه‌ی (ڕاپرسی له‌سه‌ر پیشه‌گه‌ری ) له‌ نێو گه‌نجاندا بكرێت تاوه‌ك بزانرێت ئاستی خۆشه‌و یستی كار و قبوڵ كردنی پیشەگه‌ری له‌ كودستاندا لای گه‌نجان له‌ گه‌ڵ خواست و خولیاكانی گه‌نجاندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ ، تاوه‌كو پسپۆڕی له‌ كارو پیشه‌دا له‌نێو توێژی گه‌نجان وه‌لا نه‌نرێت.

13- خستنه‌گه‌ڕی به‌رنامه‌ی ضمانی كار و پیشه‌ و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت ، كه‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رێكی گرنگ به‌ تایبه‌ت له‌ نه‌مانی ژاوه‌ ژاوی دامه‌زراندن له‌ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كاندا.

14- گه‌شه‌پێدانی زانیاریه‌ گرنگه‌كان كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ بونیادی فیكری گه‌نج به‌تایبه‌تیش گه‌شه‌پێدانی چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی وه‌ك گه‌شه‌پێدانی ئاستی په‌روه‌رده‌ی و پێگه‌یاندن.

15- گرنگیدا به‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكان به‌تایبه‌ت قه‌زا و ناحیه‌ و شارۆچكه‌كان.

16- فراوانكردن و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و دروستكردنی چه‌ند په‌یمانگا و كۆلێجێكی میهه‌نی بۆ زیاتر دروستكردنی گه‌نجی كار.

05/03/2019 20:07:35 | 64 | Print Friendly and PDF