بابەتی زیاتر


چەمکی ئازادی لەنێوان کۆمەڵگە و سیاسەت دا پرسی ژن بەنمونە
05/03/2019 20:03:55
ژن کوشتن و کۆمەڵگەی نەریتی
12/24/2018 21:18:47
وێنەی ژن لە چەند گۆشە نیگایەکەوە
10/19/2018 21:43:07
ژن و سیاسەت
08/06/2018 20:44:16
بەبۆنەی ژنەوە خۆیان دەرەخەن
05/05/2018 18:20:05

چەمکی ئازادی لەنێوان کۆمەڵگە و سیاسەت دا پرسی ژن بەنمونە

دانا نازەنین
دانا نازەنین


پرسی ئازادی تەنھا پرسێکی سیاسی نیە و بەیاسا رێک بخرێت، پرسی ئازادی پرسێکی سایکۆ-سۆسیۆلۆژیە ئەوچا سیاسی، مرۆڤ تا لەروی کۆمەلایەتیەوە ئازاد نەکرێت ئازادی یاسایی ئەبێتە ئازادیەکی سەتحی و روکەش کە ئەگەری ھەڵگەرانەوە و گەرانەوەی بۆ ئازادنەبون ئەگەرێکی کراوە و حەتمیە، بەلام بەپێچەوانەوە ئازادیەک کە لەکۆمەلگاوە دەسەبەربێت ھیچ بەربەستێکی یاسایی ناتوانێ بیگەرێنێتەوە بۆ دیلکردن گەریش بکرێت ماوەیەکی کاتی و تێپەریو و تێمپرەریە نەک ھەمیشەیی و پێرمینانتی.مارکس لەپرسی جولەکەدا ئەگەرچی ئاماژە بەمە دەکات بەوەی کە نەبونی ئازادی لەژیانی واقیعی کۆمەلایەتیدا شوێنەوار و چێپەنچە لەسەر یاساکان بەچێدێلێت بۆ دەسەلاتدار کە قۆرخی ئازادی بکات و پەیوەندیەکی ستەمکارانە بێنێتە گۆرێ.لەبەر رۆشنایی ئەم دیدەی مارکسدا ئەتوانین ئەو خەملاندنە بخەینە روو کە بۆدەسەبەرکردنی ئازادی یاسایی سەرەتا پێویستمان بە ئازادی کۆمەلایەتیە ، ئازادی کۆمەلایەتیش لە بەئاگایی و ھۆشیاری تاکەوە دێت بە بونی خۆی و ماف و حەقی خۆی، کاتێک  ئەمە لەکۆی زاکیرەی کۆمەلایەتیدا ھاتە بون و تاکەکان ھۆشیار بون بە حەقی خۆیان ئەوکات ھەرکەسەو لای خۆیەوە دان بە ئازادی ئەویدیدا دەنێت لەدەرئەنچامی ھۆشیاری بەئازادی خۆیەوە و لەخۆوە ناسینی کۆنسێپتی ئازادی و جێنەرالیزەکرشنی بۆ ئەوانی تر، وەکاتێک کۆمەڵ بەم ئاستەی ھۆشیاری گەشت ئیدی یاساکانیش دەبنە دەرھایشتەی ئەیدیای کشتی خەلکی و یاساکانیش دەنگدانەوەی ئەو ئازادیە کۆمەلایەتیە ئەبن، خۆ ئەگەر یاساکانیش لەدەرەوەی ئیرادەی کشتیەوە سەپێنرا ئەوا ئەو یاسایە ھێشتا ناتوانێ ئازادی لەتاکەکان بسەنێتەوە و دەستەمۆیان بکات بەڵکو دیلیان ئەکات و ھەمیشە ئەگەری ئازادی ئەگەرێکی شۆرشگێرانەی مەلاس دراوە و لەچاوەرێی ھەلێکدایە بۆتەقینەوە و ھەلوەشانەوەی و گەرانەوەی بۆ دۆخە ئازادانەکەی خۆی کە ئازادی کۆمەڵایەتیە، بەلام گەر ئازادی کۆمەلایەتی دەسەبەر نەبو مرۆڤ گەر بەیاساش ئازاد بکرێت بەو ئازادیە رانایەت و شتێکە لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیەوە بەسەریا سەپێنراوە و ھێشتا ھەر ئیرادەی خۆی ئیرادەیەکی نائازاد و دەستەمۆکراوە، ھەرچەنە یاساکان بەگشتی دەرھاویشتەی زاکیرەی گشتی کۆمەلایەتین بۆیە ھەمیشە یاسای ئەو کۆمەلگایانەی کە ئازادی کۆمەلایەتی تێیدا بچوکە یاساکانیش ھەمیشە ئازادیەکە لەروی سیاسی و یاسایی و مەدەنیەوە سنوردار ئەکەن وەک لە کۆمەلگاکانی چیھانی سێیەم بەگشتی و گۆمەلگا دینیەکان و خێلەکیەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست بەتایبەتی دا رەنگدانەوەی ئەم واقیعە دیارە.
بۆنمونە سعودیە و عێراق و ولاتانی ژێر ھەژمونی فکری ئیسلامی   لەبەرئەوەی لەروی کۆمەلایەتیەوە لەژێر ھەژمونی فکری مەزھەبیدا و لەژێر کاریگەری حوکمە شەرعیە دینیەکاندا کە حوکمی کۆمەلایەتین و کۆزاکیرەی کۆمەلایەتی لەسەریان کۆکە و مرۆڤەکان تێیدا ئازاد نین لەروی کۆمەلایەتیەوە و دیلی ریتواڵ و عادات و حەرامکراوە کۆمەلایەتیەکانن ئەوا یاساش وەک دەرھاویشتەیەکی ئەم زاکیرە کۆمەلایەتیە مانیفێست ئەبێت و دیسانەوە ئەویش لەباتی ئەوەی ریزن و مۆتیفێک بێت بۆ ئازاشی مرۆڤەکان بەلکو دیسانەوە ئەمیش دەس ئەکات بە زیاتر دیلکردن و بەسلەیفکردنی  تاکەکان و بجوککردنەوەی مەودای ئازادیەکانیان.یا مانایەکی تر  لەنێو کۆمەڵگە داخراو و ناھۆشیارەکاندا لەباتی ئەوەی یاسا مرۆڤی ئازاد ئازادتر کات یا بنیاد بنێت بەلکو لەژێر ھەژمونی زەبر و کۆزاکیرەی شەرعی کۆمەلایەتیدا مرۆڤەکان زیاتر لەئازادی مەحکوم ئەکات.

پرسی ژنان بەنمونە،ژن لەزاکیرەی کۆمەلایەتی سعودیدا یا ولاتانی ئیسلامیدا مەودای ئازادیەکەی زۆر بجوکە ئەمە لەدەرەوەی یاساوە بۆیە یاساش بە ئیسفادەکردن لەم زاکیرەیە دێت ئازادی زیاتر لێ ئەسەنرێتەوە، خۆ ئەگەر یاسا وەک لەکوردستاندا کەمێک فراوانتر بکرێت ئەوا بەدلنیایەوە دیسانەوە زاکیرەی کۆمەلایەتی بەخەدری ئەزانێت و لودەرفەتە چیاوازەکاندا ئەیقۆزێتەوە تا بیگەرێنێتەوە بۆ دۆخەکەی خۆی ھەر وەک ئەو زەبرە کۆمەلایوتیانەی لەژن ئەدرێن لەنێو کۆمەڵگادا لەژێر ناوی شەرەفی خێزان و عەشیرەتدا تەنانەت تا ئەندام پەرلەمانەکانیش ئەروات و گرتەی شەرەفی ئەبێتە ھەرەشەیەکی کۆمەلایەتی و ئەگەرێنرێتەوە بۆ سنورە کۆمەلایەتیەکان ھەرچەن بەیاساش مافی خۆی بێت.

بۆ باشکردنی یاساکان  ھۆشیاری دەستەجەمعی و تێکۆشانی کۆمەلایەتی و وەستانەوە بەروی فەندەمێنتالیستیەت و سیستمی پاتریاریکی کۆمەلایەتیدا لەپێشترە وەک لە جەدەلە سیاسیەکان، بەبێ ھۆشیاری کۆمەلایەتی و دەسەبەرکردنی ئازادی کۆمەلایەتی و بەتایبەت ئازادی ژنان زۆربەی ھەرەزۆری گۆرانکاریە سیاسیەکان شکست خواردون، ھەم مارکس و ھەم ترۆتسکی و ئۆجەلانیش وەک دوو میراتگری فکری   مارکسی دۆخ و ئاستی گۆمەڵگا ئەبەستنەوە بە ئاستی ئازادی ژنانەوە لەو کۆمەڵگایەدا.

با باشور و باکور"رۆژاڤا" بەنمونە بھێنینەوە وەک نمونە، لەباشور جەندەھا بزوتنەوە و حزب و ئۆرگانی سیاسی دروستبون ھەموو ئەمانە فەشەلیان ھێنا لە بەرەوپێشبردنی ئازادی و دۆخی سایکۆلۆژی تاکی باشوردا چونکە لەبنەرەتەوە ئەمانە نەیانتوانی و نەیاندەویست کار لەسەر گۆرانەکۆمەلایەتیەکان بکەن و بەلکو ویستیان سیاسیانە چارەسەری دۆخی تاکی کورد بکەن لەکاتێکا ئەم گۆرانە گۆرانێکی سەتحی و روکەش و سوپەرفیشاڵی و تێپەری و تێمپرەریە ھەر لە سڵەیگۆنی دیمۆکراتیزەی پارتیەوە تا بە سۆشیالیزمی شۆرشگێری دواتر مەیلەو لیبرالیزیەکەی لەروی بزنزکاریەوە یەکێتی و پاشانیش سیۆشیاڵیستی موتوربە بەفکری نیولیبراڵیزمی ریفۆرمیستە نەوشیروانیەکانی ناو گۆڕان  دەگات ئەمانە نەیانتوانیوە بەدرێژایی ئەو چەنساڵە تاکی کورد لەبنەرەتەوەرا ئازادبکەن و دۆخێکی باشتر لەروی سایکۆلۆژی ، سۆسیۆلۆژی، ئیکۆنۆمی ، سیاسی بۆ تاک و کۆمەڵگەی کوردی دەسەبەر بکەن بەزەبری یاساکانیشیان" دیسانەوە لەسەربنەمای فکری مارکسی ئازادی و ئیکۆنۆمیش پەیوەندیەکی یەکگرتەیان ھەیە  ھەروەک ئابوری و سیاسەت ھەیانە ئەمە گەر بەفۆرمەڵەیەکی بیرکاریانە رێکبخەین مارکس  بۆ ئازادی ،ئابوری A  راستەو خۆ بە سیاسەتەوە D یەوە گرێ دەدات، بەلام لە A وە تا دەگەیت بە دەرئەنچامی D  ئەوا لەم نێوەندەدا  سایکۆلۆژیای خود "ئۆبژەی" B ئۆبژەی  کۆمەلایەتی C  بونی ھەیە" ، جونکە ئەمانە”ھێزە باشوریەکان”  لەسەر ھەمان بنەچەی کۆمەلایەتی پێشینەکان کار ئەکەن کە بنەچەی خێل و دیدگای خێلە بۆ ئازادی. وەلێ ئۆجەلان بەپێچەوانەوە بەبێ دەسەلاتێکی سیاسی تاکەکانی باکور و پاشان رۆژاڤای بەبێ یاسا ئازاد کردوە و ئاشنای کردون بەئازادی خۆیان و ھەمیشەو بەردەوام پەبەرابەر یەکێ لەگەورەترین زلھێزەکانی ناوجەکە کەتورکیای فاشیستو شۆفێنیستە رائەپەرن و یاسا سەپێنراوەلانی تێک ئەشکێنن و لە رۆژئافایش لەنێو فەندەمئنتالیستیەتی دینیدا خۆسەری دیمۆکراسی لەسەربنەمای مرۆڤی ھۆشیار بەئازادی بونیاد دەنێن، چونکە لەروی کۆمەلایەتیەوە ئازادی کردون.

دانا نازەنین

05/03/2019 20:03:55 | 484 | Print Friendly and PDF