بابەتی زیاتر


چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی ریخۆڵەکوێرە
04/20/2019 13:16:48
نەشتەرگەری فتق بە ئامێری هەناوبینی بکە
04/01/2019 15:46:25
چۆن نەخۆشی قەڵەوی چارەسەر بکەین؟
02/08/2019 17:44:04
هەورکردنی پەنکریاس
08/14/2018 18:16:35
دیسانەوە لە بارەی جەستەوە
08/13/2017 18:08:30

چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی ریخۆڵەکوێرە

د. فایق گوڵپی
د. فایق گوڵپی


نەخۆشی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە،نەخۆشیەکی بڵاوی کتوپڕە،نەخۆشەکە هەست بەسک ئێشە دەکات،حەزی  بۆ خواردن نامێنی، دڵی تێکدەچێتت و دەرشێتەوە.
جاران چارەسەری سەرەکی ئەم نەخۆشیە بە نەشتەرگەری بوو،دەبوو بە زووترین کات نەشتەرگەری سك کردنەوە بۆ نەخۆشەکە بکرێت،نەوەک ریخۆڵەکوێرە بتەقێت و ژیانی نەخۆشەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
 لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکاندا لەسەر چارەسەری نەخۆشی ریخۆلەکوێرە، دەرکەوت کە دەکرێ هەندێک جۆر لە هەوکردنی ریخۆلەکوێرە بە دەرمانی ئەنتیبایۆتیک،بە بێ نەشتەرگەری چارسەر بکرێن،بەڵام دەبێت پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری دوای لێکدانەوەی ورد و چاودێری بڕیار لەسەر ئەو جۆرە چارەسەریە بدات.
لە دەیان ساڵی  رابوردووشدا، پێشکەوتنێکی تر لە بواری چارەسەری نەخۆشی ریخۆلەکوێرەدا دروستبوو کە نەشتەرگەی ریخۆڵەکوێرە بە ئامێری نازوور(هەناوبینی) دەکرێت،لایەنە باشەکانی نەشتەرگەری ریخۆڵەکوێرە بە نازوور بە بەراورد بە نەشتەرگەری کۆن ئەمانەن:
١.ئازاری نەشتەرگەریەکە زۆر کەمە.
٢.پاش چاکبوونەوە شوێن برینی نەشتەرگەریەکە دەرناکەوێت .
٣. لە کاتی نەشتەرگەریدا بە نازوور هەموو ناوسکی نەخۆشەکە دەبینیت،ئەگەر نەخۆشیەکی تر هەبێت دەیدۆزیتەوە وچارەسەری دەکەیت.
٤.ئەم جۆرە نەشتەرگەریە سوودی باش بەنەخۆشی قەڵەو دەگەیەنێت،لەبەر ئەوەی برینی گەورە و، لە زۆر بوونی رێژەی هەوکردنی برین دووریدەخاتەوە.
٥.برینی نەشتەرگەیەکە لە ئەگەری هەوکردن و لە دروستبونی فتق دووردەخاتەوە.
٦.بۆ ئەو ژنانەی کە لە تەمەنی زاوزێدان، باشترین نەشتەرگەریە،لەبەر ئەوەی لە کاتی نەشتەرگەریدا هێلکەدان و بۆری هێلکە و رەحمی نەخۆشەکە دەبینرێن و لە فشار و بەرکەوتنی دەستی پزیشک و ئامێر دەپاریزرێن.
٧.نەخۆشەکە دوای چەند رۆژێک( ٣-٤ رۆژ) توانای جەستەیی و دەرونی بۆ دەگەرێتەوە و دەتوانیت کاری ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.
دکتور فایق گوڵپی
١٧-٤-٢٠١٩

04/20/2019 13:16:48 | 102 | Print Friendly and PDF